لەڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕۆژی (٢١/٧/٢٠٢٢) (ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوە)، بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز سەرۆکی ڕێکخراوەکەو دەستەی کارگێڕیی ڕێخراوو ئامادەکارانی بەرگی چوار، ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەو ناساندنی بەرگی سێیەمی کتێبی (ئیسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) ڕێکخست. ڕێ و ڕەسمەکە بە ئامادەبوونی (33) کەس لە نووسەرانی بەشدار لە بەرگی سێی ئینسکلۆپیدیاکە – کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن – بەڕێوە چوو.
شایانی باسە پاش چەند روونکردنەوەیەک لە لایەن دەستەی ئامادەکارەوە، نووسەران چەندین ڕاو سەرنج و پێشنیاریان، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆژەکە خستە ڕوو، بە تایبەتی بۆ بەرگی چوارەمی ئینسکلۆپیدیاکە کە بڕیارە لە چەند مانگی داهانوودا ئامادە ببێت

کۆمێنتەکان لەکارخراون.