رۆژی 5/3/2024 لە بارەگای رێکخراو لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی رێکخراوی زانست بۆباس وتوێژینەوە ئەنجامدرا، تیایدا کارو چالاکیەکانی زانست هەڵسەنگێنران و پلان بۆ داهاتوو دانرا، لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بەرگی چوارەمی ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان کراو میکانیزمی دابەشکردن و گەیاندنی بە سەنتەرو و ڕێکخراوو کەسایەتییەکان باسکراو سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە کرا کە بە نووسین و بەرهەم بەشداریان لە بەرگی چوار کردووە.
هەروەها سوپاسی بەڕێز حاجی رەسول سەعید کرا کە بەسوپاسەوە ئەرکی چاپکردنی بەرگی چوارەمی لە ئەستۆ گرتووە.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.