عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دئاوایى
مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دى ئه‌حمه‌دئاوا، كوڕى مه‌لا شێخ موحه‌ممه‌دى بارام ئاوا، كوڕى شێخ عبداللهى (ده‌مه‌یه‌وی)یه، له هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ناسراوه به مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دى، ئهحمهدئاواو له ساڵى (1347ك/1928ز) له گوندى (ده‌مه‌یه‌و) له هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵات چاوى به دنیا هه‌ڵهێناوه.
ساڵى (1361ك/ 1942ز) ده‌ستى كردووه به خوێندنى ئاینیی، له (هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركوك، ڕه‌واندوز، سلێمانى، خۆشناو، پێنجوێن، دزه‌یى، مه‌ریوان، قه‌راج، شارباژێڕ، ژاوه‌رۆ، شاره‌زوور، گاوه‌رۆ، هه‌ورامان، كۆیه، سنه، مه‌نگوڕ، شامیان، پشده‌ر، برادۆست، مه‌رگه، قه‌ره‌داغ)و شوێنه‌كانى تریش، ته‌مه‌نێكى زۆرى له خزمه‌تى زانستى ئیسلامی‌دا سه‌رف كردووه ، تا له ساڵى (1376ه/ 1956ز ) له سلێمانى له خزمه‌ت (حاجى مامۆستا مه‌لا مه‌عروفى خاوێیى) دا، ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه‌و ڕێگاى فه‌تواى شه‌رعى پێدراوه.
مامۆستا به بۆنه‌ى خوێندن‌و مه‌لایه‌تییه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ دیوى باشورى كوردستان‌و ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه دواى ئیجازه‌وه‌رگرتن به فه‌رمانى مامۆستایانى، كراوه به موده‌ڕیسى مزگه‌وتى شێخ (عبد الكریم) كوڕى شێخ حوسه‌ینى شێخى ته‌ریقه‌ى قادریى له دێى (كربچنه)، له ناوچه‌ى سه‌نگاوى پارێزگاى كه‌ركووك. پاش ئه‌وه بووه‌ته مه‌لاى گوندى گرێزه‌ى سه‌ر به قه‌زاى سه‌ید صادق. پاش ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نابارى بارى ژیانى له ساڵى (1959 ز) بووه‌ته مووچه‌خۆرى فهرمیىو به هۆى نیشته‌جێبوونى له گوندى ئهحمهدئاواى بنارى هه‌ورامان، به (مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دى ئه‌حمه‌دئاوا) ناوبانگى ده‌ركردووه، ساڵى 1988 ئاواره‌ى ئێران بووه‌و ساڵى 1991ز گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشورى كوردستان‌و به بڕیارى به‌ره‌ى كوردستانیى ئه‌وكاته، كراوه‌ته قازى شه‌رعى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید تا ساڵى 1994 .
ماوه‌یه‌ك پێش ڕاپه‌ڕین، یه‌كێتى زانایان له كه‌ره‌ج‌و مهڕگهوڕو ورمێ‌و ڕاژان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى بۆ زانایانى ئاواره سازدا‌و بڕیاریاندا، كه سه‌رله نوێ یه‌كێتى زانایان دروست بكه‌نه‌وه، مامۆستا بوویه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى، كه ئه‌وكات
مامۆستا مه‌لا مه‌حمودى (دێرشه‌وى)، به سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان دانرابوو، پاش ڕاپه‌ڕینى (1991ز) له لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى دووه‌مى (یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى كوردستان) بوو، پاشانیش تا هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ‌و دواتر تا وه‌فاتكردنى، هه‌ر له (یه‌كێتى زانایان)و لیژنه‌كانى فه‌تواى هه‌رێم مابوویه‌وه.
مامۆستا به زمانى كوردى، كتێبى (پێشهاتى مه‌رگ) و (ڕشته‌ى پێغه‌مبه‌ر) نووسیوه. به زمانى عه‌ره‌بیش كۆمه‌ڵێك حاشیهى له‌سه‌ر (فهرائیزى شه‌رح مه‌نهه‌ج)و (مه‌نتیقى تهفتازانى)و (فه‌ریده)ى ئیمام سیوتىو (ئیساغۆجى)و (تهصریفى مه‌لا عه‌لـى)و (كیفایهى بێتوشى)و كتێبه‌كانى (عه‌روز) ئاماده كردووه، كه سهرجهمیانى به خه‌ته ناوازه‌كه‌ى خۆى نووسیونهتهوهو تا ئێستایش پارێزراوون.
مامۆستاكانى:
وه‌ك پێشتریش باسمان كرد، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى ئه‌حمه‌دئاوا، به هۆى ئه‌وه‌ى كه به شوێن خوێندندا زۆر گه‌ڕاوه، له خزمه‌ت ده‌یان زاناى پایه‌به‌رزى وڵاتى كورده‌واریدا خوێندوویه‌تى، له‌وانه:
(مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس، مامۆستا مه‌لا باقرى بالك، مامۆستا مه‌لا حهمهمینى غه‌ففارى پایگهلانى، مامۆستا مه‌لا سه‌عیدى سهدَاوا، مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز، دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمى، (له مزگه‌وتى (بنتهبهقى ههرمنى) له شارى سلێمانى، كه له‌و كاته‌یشدا هاوفهقێى كاك ئه‌حمه‌دى موفتى زاده‌و عه‌للامه مامۆستا نورى فارس حه‌مه‌خان بووه، كه له‌وێ پێكه‌وه له خزمه‌ت دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا خوێندوویانه)، مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دى مه‌لا به‌هاى بیاره).
فه‌قێ و قوتابییه‌كانى مامۆستا:
مامۆستا به‌هۆى ئه‌و خه‌مه به‌رده‌وامه‌ى كه هه‌یبوو بۆ زانستى حوجره‌و به‌رده‌وامى پێدانى پێگه‌یاندنى زانایان، هه‌روه‌ها ئه‌و توانا قووڵه‌ى خۆى له زانسته شه‌رعییه‌كاندا، به تایبه‌تى فیقهى ئیسلامیى، له‌وێشدا به تۆخى، له به‌شه‌كانى (معاملات)، (فرائچ)، (نكاحو ته‌ڵاق)، بۆیه به‌رده‌وام به گوێره‌ى بۆ گونجان، فهقێو قوتابیی له ده‌ورى خۆى كۆ ده‌كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاون، له‌وانه: مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د نه‌سروڵڵا ئه‌حمه‌دئاوایى (پێشنوێژ‌و وتارخوێن)، مامۆستا صاڵح حسێن ئه‌حمه دئاوایى (بانگخوازو نووسه‌رو وه‌رگێڕ)، مامۆستا شێخ مَڤهَر شێخ نورالدین موفتى. (پێشنوێژ‌و وتارخوێن، مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌دنان شێخ بورهان خه‌رپانه‌یى. (پێشنوێژ‌و وتارخوێن)، مامۆستا شێخ سیـروان نێرگسهجاڕى. (پێشنوێژ‌و وتارخوێن)، مامۆستا مه‌لا سامان نه‌جم محه‌مـمه‌د صاڵح هه‌ڵه‌بجه‌یى. (پێشنوێژ‌و وتارخوێن).
مامۆستا له شیعردا ده‌ستى هه‌بووه‌و له‌زۆر بابه‌تدا شیعرى نووسیوه، به‌داخه‌وه دوو به‌رگى شیعره‌كانى له كاتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا به كتێبخانهكهیهوهو چه‌ندان نووسراوى خۆیه‌وه، سووتاون‌و ئێستا ته‌نها به‌رگێكیان ماوه. مامۆستا به چه‌ند نازناوێكهوه شیعرى وتووه، له‌وانه: (كهڵهیم، عهبدالأ، مه‌لاى هه‌ورامى ).
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له ئێواره‌ى ڕۆژى (9/12/ 1996) له گوندى ئه‌حمه‌د ئاواى هه‌ورامان كۆچى دوایى كردووه‌و له گۆڕستانى (عهبووشهمامان) هه‌ر له دامێنى ئه‌حمه‌دئاوا ئه‌سپه‌رده‌ى خاككراوه.
مامۆستا نورى فارس حه‌مه‌خان ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت: “فهقێیهكى موسته‌عید بوو، زۆر به ویقارو سهلارو سه‌نگیـن بوو، زۆر متمانه‌ى به خۆى هه‌بوو”.
ژێده‌ره‌كان:
1ـ حیاه الأَمجاد فِی تاریخ علما‌و الأَكراد، مامۆستا مه‌لا گاهر به‌حركه‌یى، به‌رگى یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه: 111.
2- مێـژووى زانایانـى كورد، مامۆستا مه‌لا گاهیر به‌حركه‌یى، چاپى دووه‌م، به‌رگى یه‌كه‌م، پیتى ئهلف.
3- علما‌و ودانشمندان كردستان در 200 سال أخیر، سید عبد الحمید حیرت سجادى، (1391ه)، ئاراس، سنه.
4- دیوانى میـرزاى هه‌ورامى، لا: 59، (2015ز)، سنه، خۆرهه‌ڵاتى كوردستان.
5- ئه‌ده‌بى فهلسهفیىو ئه‌زموونه زیندووه‌كانى سه‌رده‌م، به‌رزان مه‌لا ته‌ها، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى، 2008.
6- كوردگهلـى خۆخۆرى به‌شخوراو، به‌رزان مه‌لا ته‌ها، 2008.
7- كاروانى پێنووس، فاتح مسته‌فایى، مه‌ریوان، ئاراس، سنه، چاپى 1، 2011ز.
8- خورماڵ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئهنپرۆپۆلۆجییه، ئیبـراهیم حاجى زه‌ڵمى، چاپى 1، 2008.
9- ژیان‌و كۆششه زانستییه‌كانى مامۆستا شێخ نورهددینـى موفتى، مَڤهَر شێخ نور ا‌لدین موفتى، چاپى یه‌كه‌م، 2014ز.
10- كهشكۆڵـى خامه، گالب ده‌رباز.