محه‌ممه‌د شێخ حه‌سه‌ن
شێخ بابا عه‌لى، كوڕى شێخ عبد الله، كوڕى شێخ عه‌لى مه‌لایه، كه زانایه‌كى تاقانه‌ى سه‌رده‌مى خۆى بووه‌و فهقێو مه‌لاى زۆر له‌سه‌ر ده‌ستى پێگه‌شتوون، له ساڵى (1275ك) وه‌فات دهكاتو له ڕۆژى وه‌فاتی ئه‌م زانا به‌رزه‌دا، (عبد الله)ى كوڕى، خوا منداڵێكى پێ دهبهخشێتو ناوى ده‌نێت (بابا عه‌لى) واته: شێخ بابا عه‌لى ساڵى (1275ك) به‌رامبه‌ر (1841ز) له گوندى (ته‌كێ)ی قه‌ره‌داخدا له‌دایك بوه. شێخ باباعهلى زانایه‌كى زۆر لهخواترسو دانا‌و پیاوچاك بووه. له‌سه‌ره‌تاى منداڵی‌دا له مزگه‌وتى ته‌كێ ده‌چێته به‌رخوێندن، پاشان به‌گوێره‌ى یاساى فهقێیهتى به مزگه‌وته‌كاندا دهگهڕێتو ده‌چێته قهرهداغو له‌وێوه سلێمانى‌و ماوه‌یه‌ك له خزمه‌ت شێخ محه‌ممه‌د كاژاویدا له مزگه‌وتى حاجى ڕه‌سوڵى دێلێژه دا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له سلێمانى له خزمه‌تى حاجى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ خوێندوویه‌تى، پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌یه‌وێت سه‌فه‌ر بكات بۆ هه‌ولێرو له‌وێ درێژه به‌خوێندن بدات، ئه‌چێته لاى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ و داواى لێده‌كات تا نامه‌یه‌كى بۆ بنووسێت بۆ لاى حاجى مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندى هه‌ولێر تا له‌وێ له مهدرهسهكهى وه‌ربگیرێت، حاجى كاك ئه‌حمه‌دیش نامه‌یه‌كى ئهداتێو شێخ بابا عه‌لى هاوسه‌فه‌ر له گه‌ڵ مه‌لا (عبد اللهى په‌سوێ) ده‌چنه هه‌ولێرو نامه‌كه ده‌داته ده‌ست مامۆستا، حاجى مه‌لا عومه‌ر كه نامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه زۆر دڵخۆش دهبێتو ده‌ڵێ: (مه‌دره‌سه‌ى خۆتانه چیتان ئه‌وێ بۆتان ئه‌كه‌م).
به‌م شێوه‌یه شێخ باباعهلى له‌هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه تا ئیجازه وه‌رده‌گرێت، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانى‌و تا كۆتایى ته‌مه‌نى له مزگه‌وتى (عبد الرحمن پاشا) كه ئێسته به‌ناوى خۆیه‌وه به‌ناوبانگه، ده‌مێنێته‌وه.
شێخ باباعهلى له‌و مزگه‌وته‌دا مه‌دره‌سه‌یه‌كى گه‌وره‌ى داناوه‌و گه‌لێك فهقێو قوتابی له ده‌ور كۆبونهوهتهو په‌روه‌رده‌ى كردوون‌و پێی گه‌یاندوون.
مامۆستا شێخ نورى كوڕى، له (بحر الأنساب)ه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ى باوكى نووسیویه‌تى: “عالمێكى فازڵو صاحێبى حهواشىو تهعلیقاته به‌سه‌ر (تهژیب الكلام)ه‌وه. له مه‌سائیلى فیقهیدا تهحریراتى زۆره‌و (متخصص) بووه له (فیقه و حكمهتو كه‌لامدا)، (مۆڵّف)ێكى هه‌یه له نه‌حو، (مۆلَّف) ێكى هه‌یه له صهرفدا، موختهصهرێكى له عیلمى (وچع) یشدا ته‌ئلیف كردووه، موتهجاویز له چل كه‌س ئیجازه‌یان له خزمه‌تیا وه‌رگرتووه”.
مامۆستا علادین سه‌جادى – كه خۆى ئیجازه‌ى لاى شێخ باباعلى وه‌رگرتووه- زۆر له نوكتهكانى له (ڕشته‌ى مرواری) یه‌كه‌یدا نووسیوه.
ناوى هه‌ندێك له قوتابیه‌كانى:
شێخ بابا ره‌سوڵى بێدهنى سۆڵه‌یى، شێخ عبد الكریمى ئه‌حمه‌د بڕنده، شێخ ره‌سوڵى ته‌كێ، شێخ نورى كوڕى، شێخ عبد اللهى ته‌كێ، مه‌لا محه‌ممه‌د سه‌عیدى دێلێژه، عه‌لادین سه‌جادى، كه كۆتا كه‌س بوه له خزمه‌تیا ئیجازه‌ى وه‌رگرتووه.
شێخ په‌یوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ زانایانى هاوچه‌رخى خۆى هه‌بووه، وه‌ك: مامۆستا مه‌لا حوسه‌ینى پیسكهندیىو مه‌لا ڕه‌شید به‌گى بابان‌و مه‌لا ڕه‌سوڵى دێلێژه‌و شێخ نه‌جیبى قهرهداغىو مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزی موفتی. گه‌لێ فتواى بهنرخیشى هه‌ن كه پرژو بڵاوو پهرتهوازهنو كۆنه‌كراونه‌ته‌وه.
شێخ باباعهلى شه‌وى 25ى ڕه‌مه‌زانى (1359ك/27/11/1940ز) وه‌فاتى كردووه‌و له گردى سه‌یوان نزیك گۆڕى شێخ مه‌عروفى نۆدێ، به‌خاك سپێردراوه.
گه‌لێك كه‌س له وه‌فاتیدا شیعریان وتووه، له‌وانه: بهنگینهى شاعیر له پارچه شیعرێكدا ڕۆژى وه‌فاتى دیارى كردووه‌و له ڕۆژنامه‌ى (ژیان)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت:
بیست‌و پێنجههمى مانگى ڕه‌مه‌زان
قه‌در چووه لاى خواى قه‌درزان
عیلمى نورێ بوو چراى ئه‌م شاره
ئێستاكه (نورى) له جێی دیاره
یاخوا ئه‌و نوره نه‌كوژێته‌وه
بۆ ڕێی دنیا‌و دین بدره‌وشێته‌وه
مامۆستا شێخ عبدا لكریمى ئه‌حمه‌د بڕندهش (شێخ عبد الكریمى خانه شورى) به چامه‌یه‌ك ههستو سۆزى خۆى بۆ ده‌ربڕیوه‌و ده‌ڵێت:
ئه‌مه چی بوو ؟ سوله‌یمانى
وه‌ها پڕ شین‌و گریانه
كه‌چى شادى‌و به‌شاره‌ت سه‌ر به‌سه‌ر پڕ گردى سه‌یوانه
ئه‌مه چی بوو؟ كه زیندوو، یه‌ك كه‌ڕه‌ت بێ دهنگو خامۆشه
له‌ناو مردوو كه‌چى ههربهزمه،
هه‌ر ئاهه‌نگه، سه‌یرانه
ئه‌مه چی بوو؟ كه ئه‌م قه‌بره
دووسه‌د ساڵانه وه‌كو قهسرن
كه‌چى ئه‌م قه‌سرى شیرینانى
شاره، وا په‌رێشانه
چییه پووشو پهڵاشى
گردى سه‌یوان عه‌ینى گوڵزاره
كه‌چى باغ‌و گوڵ‌و گوڵزار،
هه‌ر وه‌كو شارى مۆرانه
شێخ نورى كوڕیشى ده‌ڵێت:
فی الحقیقه عالمێ بوو
فه‌وتى مهوتى خه‌ڵق بوو
حه‌قییه هه‌ركه‌س ئیشتیراكى
كردووه بۆ ئه‌م غه‌مه
چه‌ن ئیجازه‌ى عیلمى داوه‌و
چه‌ن فه‌قێى كرده مه‌لا
فازڵێ بوو، زه‌حمه‌ته
ئه‌مسالى هه‌ڵخا، ئه‌م ده‌مه
سا، ئیلاهى مه‌رته‌به‌ى
عالى بكه‌ى بۆ خاترى
جه‌ددى ئه‌علاى خۆى
كه فه‌خرى ئهنبیاو خاتهمــــــــه
سه‌رچاوه‌كان:
1- بنه‌ماڵه‌ى زانیاران، مه‌لا عبد الكریم موده‌ڕیس، چاپى سنه.
2- گۆڤارى په‌یامى ڕاستى، ژماره 36 سالى چواره‌م ئازارى (1995ز).
3- بوژانه‌وه‌ى مێژووى زانایانى كورد له ڕێگه‌ى ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه، محه‌ممه‌د عه‌لى قه‌ره‌داغى، به‌رگى 9.
4- علماۆنا فی خدمه العلم والدین، عبد الكریم المدرس، بغداد، (1983م).
5- سه‌رچاوه‌ى بێگه‌رد بۆ ناسینى مه‌رد، شێخ نورى شێخ باباعه‌لی، سلێمانى (2001 ز).
6- گۆڤارى په‌یامى ڕاستى، ژماره 36، ساڵى چواره‌م، ئازارى (1995ز).