سه‌رمه‌د حه‌سه‌ن عبد الله
له (26)ى حوزه‌یرانى ساڵى (1919ز)، (27)ى ڕه‌مه‌زانى (1337 ك)، به‌رامبه‌ر (6)ى پوشپه‌ڕی ساڵى (2619 ك) شه‌ڕى ده‌ربه‌ندى ئه‌شكه‌وه‌ڵ ڕووی داوه. ده‌ربه‌ندی ئه‌شكه‌وه‌ڵ ده‌كه‌وێته نێوان دێی (عه‌بابه‌یلێ)و دێی (هاوار)، له سه‌ر چیای شنروێ، كه ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه. له گرنگترین كاره‌كته‌ره‌كانى ئه‌م شه‌ڕه كاپیتان (لیز) حاكمى دانراوى ئینگلیز بۆ ناوچه‌كانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری بووه، كه له لایه‌ن مێجه‌ر سۆنه‌وه به عه‌شیره‌ته‌كانى ناوچه‌كه، به فه‌رمانى (وڵسن) -حاكمى گشتى ئه‌و كاتى به‌ریتانیا له عێراق- ناسێنرا بوو و به هاوكارى چه‌ند كه‌سێكی ناو عه‌شیره‌ته‌كانى ناوچه‌كه، سه‌ركردایه‌تى هێزێكى گه‌وره‌ى ئینگلیزیان ده‌كرد له‌م شه‌ڕه‌دا، ناسراوترین چه‌كداره عه‌شایه‌ره‌كان -وه‌ك له‌سه‌ر زارى خه‌ڵكى عهبابهیلێو دێی هاواره‌وه ده‌گێڕنه‌وه- ئه‌مانه بوون:
1-شێخ ره‌شیدی عه‌بابه‌یلێ 2- شێخ كه‌ریمى عه‌بابه‌یلێ (ئه‌م دووانه سه‌ركردایه‌تى خه‌ڵكه ڕاپهڕیوهكهیان كردووه) 3- شێخ حه‌مه صالح ئامۆزاى شێخ ڕه‌شیدو شێخ كه‌ریم 4- حامید به‌گ 5- باقی حاجى مراد خان 6- فه‌تاحی حه‌مه چاوه‌ش 7- حهمهساڵهى شاوه‌یس 8- ئه‌حمه‌دی مه‌حمود ئاسك 9-عه‌لی حمه ئازیز 10-مام تۆفیق هاوارى 11-كه‌ره‌م هاوارى 12- هه‌یاس هاوارى 13- ئه‌لی ئێران په‌نا 14- سه‌ی موراد هاواری 15-سه‌ی قادری كه‌چ 16-شێخ ئهوڵاى سه‌ید ئه‌حمه‌د 17- فهتهى وه‌ستا حه‌مه كه‌ریم 18-حه‌مه سه‌عید زه‌ردۆیی (ده‌ڵه‌مه‌ڕ) 19-ئه‌له‌ى به‌ی خان زه‌ردۆیی (ڕێشاوی) 20-شێخ عوسمانى عه‌بابه‌یلێ 21-ئه‌وڕه‌حمانى مینه 22-ئه‌فراسیاو به‌گى كوڕی رۆسته‌م سان 23-مسته‌فا به‌گی جافر سوڵتان.
هۆكارى ڕوودانى ئه‌م شه‌ڕه له گێڕانه‌وه‌كاندا به دوو جۆر باسى لێوه ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه باج‌و پیتاكو سه‌ربازیان نه‌داوه به ئینگلیزه‌كان، كاپیتان (لیز)یش بۆ به‌زۆر لێوهرگرتنیانو خستنه ژێرباریان، هه‌ڵده‌كوتێته سهریانو ئه‌م شه‌ڕه ڕوو ده‌دات.
دووه‌م: هۆكاری ئه‌م شه‌ڕه به‌وه ده‌زانن كه ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌رى، به‌ره‌ى دووه‌می شۆڕشه‌كه‌ى شێخ مه‌حمود بووه له دژی ئینگلیز، به‌ره‌ی یه‌كه‌مى شۆڕشه‌كه له سلێمانى بووه، له كاتى هه‌ڵگیرسانى شۆڕش له سلێمانى‌و گرتنى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن شێخه‌وه، به‌ره‌ى دووه‌میش له ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ناوچهكهداو پاش هێرشی ئینگلیز بۆ سلێمانى، هێرش بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ش ئهنجامدهداتو ئه‌م شه‌ڕه‌ش له كشانه‌وه‌ى شۆڕگێڕاندا له ده‌ربه‌ندی ئهشكهوهڵدا ڕووی داوه.
پوخته‌ى ڕووداوه‌كه:
ئینگلیزه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ى به‌گزاده‌كانی جاف‌و عه‌شیره‌ته‌كانى ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری، له مانگی نیسانى (1919ز) ده‌یانویست هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه بنكه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر سلێمانى‌و ناكۆكیی دروست بكه‌ن، بۆ دابڕینى له ده‌سه‌ڵاتى شێخ مه‌حمود، ئه‌وه بوو شێخ مه‌حمود به هاوكارى مه‌حمود خانى دزڵی له (21/5/ 1919ز) ده‌ستیان به‌سه‌ر سلێمانیدا گرت‌و كاربه‌ده‌ستانى ئینگلیزیان ده‌ستگیر كرد. پاش پێنج ڕۆژ، له هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆرێك له پیاوانى هۆزه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شارهكهداو (لیز) یان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه دابڕی، پاش ماوه‌یه‌ك كاپتن لیز توانى به یارمه‌تى عادیله خانم له هه‌ڵه‌بجه خۆی ده‌رباز بكات، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه واته له (26/5/1919 تا 26/6/1919ز) حامید به‌گ بوو به قایمقام‌و لێپرسراوى یه‌كه‌م له شارهكهداو جێى ئه‌حمه‌د موختارى مامى گرته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه زۆر درێژه‌ى نه‌كێشا، ئه‌وه‌بوو شه‌ڕه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى بازیان كه له (17/6/1919ز) دا ڕوویدا، كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تى یه‌كه‌مى شێخ مه‌حمود هێنا. دواى گرتنه‌وه‌ى سلێمانى، دوو كاروانى سه‌ربازى ئینگلیزه‌كان یه‌كێكیان له سلێمانیه‌وه‌و ئه‌وى دیكه‌یان له خانه‌قینه‌وه، به شیوى سیرواندا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێكه‌وتن‌و له (26/6/1919ز) شاره‌كه‌یان گرته‌وه‌و ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئینگلیزانهیان ڕزگاركرد كه له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بوون. “له به‌رامبه‌ردا پیاوانى شۆڕشگێڕی عه‌شیره‌ته‌كان، به‌ره‌و شاخی شنروێو گوندى هاوار كشانه‌وه، ئینگلیز كه به‌مه‌یان زانى بۆ له‌ناوبردنیان، سوپایه‌كى (500) كه‌سیان به تفاقه‌وه له گوندی زهلهكێی نزیك دێــی عه‌بابه‌یلێ جێگیر كرد به‌سه‌ركردایه‌تى كۆلۆنێل (قاسم خان)، پاشان ده‌ست ده‌كه‌ن به هێرشكردن بۆ دێی هاوار. چه‌كداره ڕاپهڕیوهكانیش له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری (ده‌ربه‌ندی ئه‌شكه‌وه‌ڵ) سه‌نگه‌ر ده‌گرن. سوپای ئینگلیز ده‌چێته دێی (هاوار)و خه‌ڵك دێیه‌كه به‌جێ دێڵن‌و ئینگلیزیش هه‌رچی تێدایه دهیسووتێننو ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكه سوارى هێسترى دهكهنو به ده‌ربه‌ندی ئهشكهوهڵدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له گه‌ڕانه‌وه‌دا چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كان ده‌ستێكى باشیان لێ دهوهشێننو له‌ئه‌نجامدا سوپای ئینگلیز به‌ته‌واویى شپرزه دهبێتو ژماره‌ى (70-80) پیاویان لێ ده‌كوژرێت‌و له ئه‌نجامدا هه‌رچی باروبارگه‌یان پێیه له ترسا به‌جێی دێڵن له‌وانه (قاسم خان) ئه‌سپێكی له‌ژێردا ده‌بێـت پێی ده‌ڵێن (ئه‌سپه قاسم)، ده‌بێته غه‌نیمه‌ى (شێخ ڕه‌شیدی عه‌بابه‌یلێ). كاتێ خه‌به‌ری شكانى سوپاكه ده‌گاته گوێی ئینگلیز، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه چوار فڕۆكه‌ى هێزی هه‌وایی به‌ریتانیا دێی عه‌بابه‌یلێ بۆردومان ده‌كات، له ئه‌نجامدا سێ ژن ده‌كوژرێن‌و زیانێكى ماڵیى زۆر به خه‌ڵك ده‌كه‌وێت، شۆڕشگێڕه‌كانیش به‌ره‌و ناوچه‌ى (باراماوا)ی (مهحمودخانى دزڵی) له ئێران هه‌ڵدێن.
ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ئهحمهدموختاریان وه‌ك قایمقامى شاره‌كه دانایه‌وه. له‌دواى ئه‌و تێكشكانهى شێخ‌و له‌ناوچوونى حكومه‌ته‌كه‌ى، ئینگلیزه‌كان زۆر كه‌سیان دهستگیركردو زۆر كه‌سیشیان ناچار كرد له ئاواره‌ییدا بژین، پاش ماوه‌یه‌ك له ئاواره‌یی ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ر داواى ئه‌حمه‌د موختار‌و عادیله خانمى دایكى له حامید بهگو حه‌مه سه‌عید بهگو شێخانى عه‌بابه‌یلێ خۆشبوون‌و گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه، مه‌حمود خانى دزڵیش كه هاوكارییه‌كى گه‌وره‌ى شێخی كرد، له‌كاتى شۆڕشه‌كه‌یدا له‌دواى دامركاندنه‌وه‌ى شۆڕش له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا، هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ر داواى عادیله خانم‌و ئه‌حمه‌د موختارى كوڕی، به پاره‌یه‌كى زۆر، ئه‌وان له مه‌حمود خانى دزڵی خۆشبوون‌و له به‌ندیخانه ئازادیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
1- لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووى هه‌ڵه‌بجه، (1700-1958ز)، سلێمانى، به‌كر حه‌مه صدیق عارف، چاپخانه‌ى گه‌نج، چاپی 2، (2007 ز).
2- هه‌ڵه‌بجه له ئامێزى مێژوودا، حه‌كیمى مه‌لا صالح، هه‌ولێر، چاپخانه‌ى مناره.
3- چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووى هه‌ڵه‌بجه، عادل صدیق على، سلێمانى، چاپخانه‌ى كه‌مال، ساڵی (2011ز)، چاپی یه‌كه‌م.