سه‌لاح جه‌لال
ئنیسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان له‌سێ به‌رگدا به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لای كۆمه‌ڵێك دڵسۆز بڵاوبوه‌وه، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌مێژووی كه‌لتورو خوێندراوه‌ی كوریدا پڕكرده‌وه. گرنگی ئه‌م بابه‌ته به‌وتارو كاری سه‌رپێیی ته‌واو نابێت به‌ڵكو بۆته پرۆژه‌یه‌كی گرنگی مه‌عریفی، پێویسته له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت. له‌كاتێكدا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت مێژووی كورد‌و كوردستان به‌هه‌موو بوار‌و گۆڕانكارییهكانییهوه له میمۆریهكدا كۆبكاته‌وه، واتای فه‌رهه‌نگی وشه‌كه‌یش بواره‌كانی مه‌عریفه ده‌گرێته‌وه.
ئنیسكلۆپیدیا له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی یۆنانییه، واتای بازنه‌كان یان سیسته‌مێكی ته‌واو بۆ مه‌عریفه بۆ چه‌ند بابه‌تێكی سه‌ره‌كی، یان واتای كۆمه‌ڵێك زانست و هونه‌ر، له‌زمانی عه‌ره‌بیشدا به واتای فه‌رهه‌نگ یان دائیره‌تولمه‌عاریف دێت، دوایی په‌ره‌ی سه‌ند بۆ فه‌رهه‌نگێكی گشتی بۆ زانست و ره‌وانبێژی و پیته‌كان.
به‌ر له‌پرۆژه‌ی ئنیسكلۆپیدیا مه‌عریفه گشتییه‌كان به‌ناوی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌رده‌چوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازنه‌كانی مه‌عریفه جیاوازه له فه‌رهه‌نگ، ئه‌م پێناسه‌یه‌كی كورتی وشه‌و ماده‌یه‌و ئه‌و فراوان ده‌بێته‌وه بۆ به‌یان كردن و واتا ئیستلاحییهكان له‌م زانسته‌و له‌وی تردا، له‌گه‌ڵ مێژووی فیكره‌كه‌و به‌شه‌كانی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به فیكره‌كه ده‌گه‌ن له‌شیكردنه‌وه‌و داواكارییه‌كانیاندا.
به‌م شێوه‌یه‌یش گرنگی و بایه‌خی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ هه‌موو میلله‌تێك و بیر و داهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه زۆر كۆنه و مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(سیوسبیوس)ی یۆنانی قوتابی (ئیفلاتون) ئنیسكلۆبیدیایهكی كۆكردۆته‌وه‌و فه‌وتاوه، دوای ئه‌و (ستوبینۆس) و (سیوداس) و (كابلا) گرنگترین فه‌رهه‌نگیان له‌مێژوودا به‌رهه‌مهێناوه. دوای ئه‌وه‌یش میلله‌تانی تر هه‌وڵیان بۆ داوه، ئێمه‌یش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك لێی بێ به‌ش بووین، كاتێكیش ئه‌م سێ به‌رگه‌ی ئنیسكلۆپیدیام به‌كوردی بینی و خوێندمه‌وه به‌راستی وه‌ك خه‌وێكه كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری دڵسۆز به‌خۆبه‌خشی بۆ میلله‌تی كورد كردویانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌ك بۆ ئێمه بۆ گه‌لانی تریش زۆر ئه‌سته‌مه، ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكان هه‌وڵیان بۆ داوه به توانای مادی بێ سنووره‌وه، له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌دا ئهوروبییهكان له زانكۆی ئۆكسفۆر ساڵانی 1200. هه‌وڵیان بۆ داوه‌و دوایی زانكۆی كمردج دوایی دائیره‌ی مه‌عاریفی به‌ریتانی1768 ته‌نها به‌رگی یه‌كه‌می ده‌ركرد، كاتێك زانكۆی فه‌ره‌نسی ساڵی 1959 مجه‌له‌دی یه‌كه‌می به‌سه‌رپه‌رشتی(دنیس دیدرۆ)دهركردو دوایی به‌هاوبه‌شى كۆمه‌ڵه فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك(ڤۆلتێر)و (رۆسۆ)و (دالمبرت)و چه‌ندانی تر پێشكه‌وت، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌رده‌خات دوو سه‌ده‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی خایاندووه، له‌كاتێكدا بهكارتێكهری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر رۆشنبیری گشتی و هه‌ڵگیرساندن و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی فه‌ره‌نسا داده‌ندرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌وه‌یه زانكۆكانی جیهان له‌و كاته‌وه به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی خۆیانه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یان پێچووه هه‌تا ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان به‌رهه‌مهێناوه.
هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی چینیش(كوكین سی فون لوی تسی). له‌دانانی(شوهوفر) وه مێژووی سروشتی یۆنانی به‌گرنگترین كتیبی ئنیسكلۆپیدیا داده‌نرێت له مێژوودا له نوسینی (غایۆس بلینوسش)له 23-79م.
دوای ئه‌ویش فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانی(ارش غرویر) له‌شه‌ش به‌رگدا ده‌رچوو، له1796 و 1810 به‌سه‌رپه‌رشتی (وختر) دوایی فه‌رهه‌نگی ئیتالی بیفاتی له ساڵی 1884. جگه له‌مانه‌یش هه‌موو گه‌لانی جیهان هه‌وڵیان بۆ ئه‌م پرۆژه گرنگ داوه، ته‌نانه‌ت له‌ئیسلامیشدا مه‌زهه‌بی شیعه ئنیسكلۆپیدیای تایبه‌ت به‌خۆیان داناوه.
ئه‌م ئنیسكلۆپیدیایهی به‌رده‌ستمانه به‌كوردی سێ به‌رگه‌و هه‌ر به‌رگه‌ی سێ به‌شی تایبه‌ته به هه‌موو كاركه‌رو بواره‌كانی مه‌عریفه له‌شاعیرو نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ندو زانا‌و كه‌سایه‌تی ئیرشاد و ته‌ریقه‌ت و شۆڕشگێران و شوێنه گرنگه گشتییه‌كان و پیشه‌و پیشه‌ییه‌كان و تاد.. لێردا هه‌ن. به‌پێی ریزبه‌ندی پیتی ئه‌بجه‌دی ریزكراون .
به‌رگی یه‌كه‌م 523 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی شێوه دیزاینی گۆڤاره. له‌سێ به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م ژیاننامه‌ی حه‌فتا كه‌سێتی گرنگ و كاركه‌رن له‌بواره‌كانی مه‌عریفه‌دا، هه‌ر له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و ئیبن خه‌له‌كان و ئه‌حمه‌د ئیسماعیل رامیز ئه‌حمه‌د دینه‌وه‌ری مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌ش و ئه‌حمه‌د گۆرانی و مه‌لا ئه‌حمه‌دی ئه‌حمه‌د ئاوا‌و ئه‌حمه‌دی موفتی زاده و ئه‌حمه‌د نۆتشی و ئه‌حمه‌د عه‌لی فه‌وزی و ئه‌حمه‌د زه‌هاوی و ئه‌مین شێخ عه‌لائه‌ددین و ئیبراهیم حه‌سه‌ن شاره‌زووری و ئیدریس به‌تلیسی و سمكۆی شكاك و بابا عه‌لی ته‌كیه‌و بابه شێخی ئه‌ڵمانه‌و مه‌لا باقری بالك هه‌تا بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان، ده‌یه‌ها كه‌سایه‌تی پایه به‌رزو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس و دیپلۆماتكار‌و میرو رابه‌ریان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه‌و هه‌میشه هه‌وڵیانداوه له كوردستان و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و جیهانیداو به‌سه‌ده‌ها كه‌سایه‌تی مه‌زنیان هه‌بووه له‌هه‌موو سهردهمهكانداو رۆژنامه‌یه‌ك یا ریكخراوێكیان داخرابێت كتوپڕ له شار‌و وڵاتێكی تر دروستیان كردۆته‌وه.
دوای ئه‌مانیش له‌مه‌لا به‌های بیاره‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، مه‌ڵبه‌ندی زانین و پێگه‌یاندنی لاوانی كورد بووه به‌زانست و زانیاری و ئیرشادی تهریقهتێكی دروست هه‌تا پیره‌مێردی شاعیر‌و جابانی كوردی و جوه‌یرییه‌ی هه‌كاری و جه‌لاله‌دین عه‌لی خورماڵی و حه‌سه‌نی ئامێدی و شێخ حه‌سه‌نی گڵه‌زه‌رده‌ی به‌رزنجی و حه‌مزه‌ی ئیمام مو‌سا و حه‌مزه موكسی و حه‌مه‌ئه‌مینی غه‌فاری و حه‌مه‌مین مه‌حمودی ده‌ره‌ی مه‌ڕو حوسه‌ینی مه‌جدی و مه‌ولانا خالید و نالی شاعیر و خه‌لیل خه‌یاڵی موتكی و شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی و سه‌عیدی پیران و سه‌عید نهورۆسی و شه‌ریف پاشای خه‌ندان و عادیله خانم و عه‌بدوڕڕه‌حمانی زه‌بیحی و مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمانی دار بهڕولهیی و ناسری سوبحانی و كه‌سایه‌تی تری دڵسۆز و زانا و سه‌ركرده‌ن ئه‌وانه‌ی توانیویانه له پانتاییه‌كانی زانست و زانیندا كاربكه‌ن.
به‌شی دووه‌م: چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه، ئه‌وانه‌ی فه‌زای گرنگی زانست و مه‌عریفه بوون. وه‌ك مزگه‌وت و خانه‌قاو ته‌كیه و حوجره‌ی مزگه‌وته‌كان و شاخ و شار‌و گونده گرنگه‌كانی تر.
به‌شی سێیه‌م: چه‌ند لایه‌نێك له زمان و كه‌لتورو ئه‌ده‌ب و ئاین و ئاینزاو سیاسه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی كوردییه. له ئهلف و بێی كوردیه‌وه ده‌ست پێده‌كات. (د عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز)زۆر ورد‌و ژیرانه له ده‌وڵه‌تی ماده‌وه باسی ده‌كات، دوو سه‌ده‌و نیو كورد خاوه‌نی نوسین و ئهلف و بێی تایبه‌ت به‌خۆی بووه، كۆنترین به‌ڵگه‌ی نوسراو ده‌باته‌وه بۆ كتێبی ئا‌ڤێستا، باسی هه‌وڵه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر النبتی) ده‌كات و هه‌تا كتێبی ئه‌لفبای كرمانجی له‌ساڵی 1926 ی نوسه‌ر(خه‌لیل خه‌یاڵی) و كتێبه‌كه‌ی (تۆفیق وه‌هبی به‌گ) و كتێبی سه‌رف و نه‌حوی كوردی نوسه‌ر (سه‌عید سدقی) و كتێبی رابه‌رێ بۆ ئیملای كوردی نوسینی (نوری عه‌لی ئه‌مین). كتێبی زمانی یه‌كگرتووی كوردی نوسه‌ر(جه‌مال نه‌به‌ز) و كتێبی ره‌وتی رێنوسی كوردی نوسه‌ر (مسته‌فا نه‌ریمان). ده‌رباره‌ی گرامه‌ری كوردیش له ره‌خنه‌و پێشنازی (مێجه‌رسۆن)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تر له‌توركیا و سوریا‌و عێراق بۆ به‌كارهێنانی پیتی لاتینی یان عه‌ره‌بی و شیكردنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات و شته نادیاره‌كان ده‌رده‌خات به هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه ناكۆكه‌كانه‌وه.
به‌رگی دووه‌م508 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی دیزاینی گۆڤاره، له‌سێ به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م هه‌مان شێوه له كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له(ئه‌حمه‌د موختار جاف) و (ئه‌حمه‌دی خانێ)وه هه‌تا (شاكیر فه‌تاح) و (عه‌لی مه‌ردان) سی و شه‌ش كه‌سایه‌تی ده‌گرێته‌وه.
به‌شی دووه‌م: چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه.
به‌شی سێیه‌م؛ چه‌ند لایه‌نێك له زمان و كه‌لتورو ئاین و ئاینزاو شوێنه‌واری كوردستانه.
به‌رگی سێیه‌م: 520 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی دیزاینی گۆڤاره‌و له‌سێ به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م: ژیاننامه‌ی چل و دوو كه‌سایه‌تییه، له(ئه‌بوبه‌كری موسهنییف)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا (یه‌حیا سه‌عید ئه‌فه‌ندی) وێنه‌گر.
به‌شی دووه‌م: چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه.
به‌شی سێه‌م: زمان و كه‌لتورو ئه‌ده‌ب و ئاین و ئاینزاو شوێنه‌واری كوردستانه.
ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سێ به‌رگه‌ی ئنیسكلۆپیدیایهدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند قۆناغێكی جیا جیایه، سه‌ره‌تا له مزگه‌وت و خانه‌قا و تهكییهكانهوه له‌لایه‌ن زانا گه‌وره‌كانی ئاینی ئیسلام و شێخی ئیرشاد زانستیان بڵاو كردۆته‌وه‌و دواییش هه‌ر هه‌ره‌س و توانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بووه بۆ ناو شاره‌كان و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌یان به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و زۆریشیان گه‌یشتونه‌ته هه‌نده‌ران و به‌زمانه‌كانی روسی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و سیودی و زمانی تر هه‌وڵی نه‌بڕاوه‌یان داوه بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی تر و هه‌وڵی ناساندنی كورد‌و كوردستان و زمان و كهلتورهكهیان داوه. هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانیان كردووه. نمونه‌یش ئاشكرایه له شێخ عوبه‌یدولای نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران و سمكۆخانی شكاك و قازی محه‌مه‌د و به‌درخانییه‌كان و شێخ سه‌لامی بارزانی و مه‌لامسته‌فای بارزانی و سه‌عیدی نهوڕۆسی و ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌و ناسری سوبحانی و ده‌یه‌های تر زۆریان په‌تی سێداره‌یان خراوه‌ته مل و بهشههادهتیان زانیووه‌و هه‌مویشیان چه‌ندین جار خراونه‌ته زیندانه‌وه.
جگه له‌وه‌یش به‌رده‌وام هه‌وڵی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و شۆڕشگێڕیان داوه‌و بۆ مافه‌كانی كورد خه‌باتیان كردووه، نمونه‌یش حكومه‌تی زه‌ندی و ئه‌رده‌ڵان و شێخ مه‌حمود و كۆماری مه‌هاباد و بابانی و شۆڕشی ئیبراهیم خانی دهلۆو میرنشینی سۆران و ئه‌و پارت و رێكخراوه سیاسیانه‌یش، دروست بوون وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی هیڤی) و (ته‌عالی و ته‌ره‌قی كوردستان) و (ژێ كاف) و (حیزبی هیواو)و( كۆمه‌ڵی برایه‌تی) و (كۆمه‌ڵه‌ی قوتابیانی كورد له ئه‌سته‌نبوڵ) و (كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان) و (كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد) و (كۆمه‌ڵه‌ی خوێ بوون) و(ئیتیحادی محه‌مه‌دی)و(ته‌شكیلاتی ئیجتیماعیه)و(ته‌عالی ژنانی كورد/جه‌معییه‌ت) و(ته‌عالی كوردستان/جه‌معییه‌ت)و(ته‌عاون و ته‌ره‌قی كورد)و(یه‌كێتی زانایانی ئلینی ئازادیخواز)و (كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری و پێشكه‌وتنی كورد)و(بزووتنه‌وه‌ی حه‌قه)و (حیزبی ئیسلامی كورد)و(پارتی دیموكراتی كورد)و (پارتی دیموكراتی كوردستان)و(حیزبی دیموكراتی كوردستان)و (سازمانی خه‌بات) له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌یه‌ها حیزب و رێكخراو‌و راپه‌ڕین و شۆڕ‌شیان به‌رپا كردووه دژی داگیر كه‌ران بۆ رزگاری كورد‌و كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده بهئاینهكانیش زه‌رده‌شتی و یه‌زیدی و كاكه‌یی و ئیسلام و جوله‌كه‌و مه‌سیحی، هه‌مویان وه‌ك زانستی به‌راوردكاری ئاینه‌كان وه‌ك سروشتی ئاینی خۆیان باسكراون.
به‌م شێوه‌یه‌ش دوای گه‌ڕان و وردبوونه‌وه ده‌بینین رووبه‌ڕوی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی مه‌عریفه بووینه‌ته‌وه، ده‌بێت چی بكه‌ین و له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟! چۆن بتوانین ئه‌م شاكاره له كایه‌كانی مه‌عریفه‌دا كارپێ بكه‌ین؟ ئه‌مه‌یش كاری ئه‌وانه‌یه ده‌یانه‌وێت كار له‌بواره‌كانی مه‌عریفه‌دا بكه‌ن و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خودی خۆیان و عه‌قڵی خۆیاندا هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ن بهبیرهكانیان ئێمه‌و جیهان ده‌گۆڕن، نه‌ك كه‌سانی وڕێنهكهر، به‌ڵكو ده‌بێت شیكردنه‌وه‌ی مه‌عریفیانه بكه‌ن هه‌تا ئاینده‌یه‌كی گه‌شمان بۆ دروست ببێت. چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت مێژوو بسڕنه‌وه یان راستییه‌كانی ون بكه‌ن ئه‌وا ده‌رگای مێژوو له‌سه‌ر خۆیان و نه‌ته‌وه داده‌خه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گرنگه له دوای هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی، له ده‌یه‌كانی رابردودا هاتن ئێمه‌یان شۆك كرد، ماركسیهتمان هێنا هۆشی مێژووییمان نه‌بوو، بونیهویهتمان هێنا هۆشی زانستیمان نه‌بوو، زۆر بیری فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژی و ئاینی هێنرانه كوردستان.
دیاره تائێستا ئه‌وه‌ی له مێژووی خوێندراوه‌ی ئێمه‌دا زیاتر رووداو‌و بابه‌ت و ده‌ق و مرۆڤه‌كانمان له‌مردن رزگار كردووه، نه‌كو راڤه‌و توێژینه‌وه، هه‌تا چه‌نده هه‌ڵگری پرسیاره مهعریفییهكانمان؟ تاچه‌نده بتوانین بۆشاییهكانمان پڕ بكه‌ینه‌وه؟، له ئێستایشدا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ده‌یه‌ها پرسیاری سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه، چۆن به ئه‌لیكترۆنی بیر بكه‌ینه‌وه؟ چۆن به ئه‌لیكترۆنی بنوسین؟ چۆن پێدراوو نوسینه‌كانمان به‌ئه‌لیكترۆنی بكه‌ین؟ چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه مه‌زنه‌دا بۆشاییه به‌تاڵه‌كانمان پڕ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌یش كاری كه‌سه‌كانی فیكر‌و توێژه‌ران و كه‌سه‌كانی ئهكادیمیاو كۆلیژهكانه، بتوانن بناغه‌یه‌كی مه‌عریفی دابنێن و بۆشاییهكانمان پڕبكه‌ینه‌وه، هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆ ده‌توانن ئه‌م خه‌رمانه‌یه‌ی مێژووی كورد بكه‌نه بناغه بۆ زمان و ئیدیۆم و رێزمان و پیت و مێژوو جوگرافیا و كۆمه‌ڵناسی و ئاین و شارستانی و بواره‌كانی تر‌و به‌هاوكاری به‌شی ئایتی هه‌وڵی به ژماره‌یی كردنی ئه‌م ئنیسكلۆپیدیایه بدرێت له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێب و نوسراوی نوسهركان و زۆر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی گرنگن هه‌تا ژوورێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ مێژووی كورد‌و كوردستان دروست ببێت. جگه له‌وه‌یش هه‌وڵی له‌ئه‌ستۆگرتنی پرۆژه‌كه بخرێته سه‌ر خوێندنی باڵا. چونكه پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی زۆر هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه تا ئێستا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك گرنگه له‌سه‌ر زۆربه‌ی تێبینی و كه‌م و كوڕی له‌م سێ به‌رگه‌دا چاك بكرێن و له‌چاپی دووه‌مدا به‌ژماره‌یی بكرێت، كه ئه‌وانه‌یش سانان و كار ناكه‌نه سه‌ر پرۆژه‌كه، ئه‌وه‌یشی جێی ئاماژه‌یه ده‌ستكاری نوسینی ئه‌و نوسه‌رانه بكرێت كه‌وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێدا زیاده‌ڕه‌ویان تیادا كردووه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته سامانی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی (ینغ لوتاتین)ی یابانی، له‌ساڵی 1407 م دوو هه‌زارو دووسه‌د نوسه‌ر به‌شدار بوون له نوسینیدا 892 مجه‌له‌ده. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه‌یش پێویستی به‌به‌رده‌وامی و هاوكاری زۆر هه‌یه هه‌تا به‌رده‌وام بێت، دیاره ئه‌م لیژنه‌ی سهرپهرشتیكاره دڵسۆزن و توانیویانه ئه‌مانه‌ته‌كانی نوسین بپارێزێت به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی هیچ ئایدیا‌و بیرێكی رێگر. ئه‌وه‌یشی جێگه‌ی تێبینیه، پێویست ناكات دووباره‌و چه‌ند باره ناوی كه‌سێتیه‌ك بهێنرێته‌وه، ناسێنراوه‌و بابه‌تێكی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، بۆ نمونه ( ئه‌حمه‌دی موفتی زاده) یه‌ك جار گرنگه، ئه‌وانی تر له‌ڕێی ئامراز‌و راناوو شێوازه هونه‌ریه‌كانه‌وه ده‌كرێت. هه‌له‌ی رێزمانی و چاپ و نارێكی رسته‌یش ده‌بینرێت.
هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ئازیزانی لیژنه‌ی ئنیسكلۆپیدیا ده‌خوازم و ده‌ستیان ده‌گوشم و لام وایه ئه‌م كاره ته‌كنه‌لۆژیای مه‌عریفه‌یه بۆ كورد.
سه‌رچاوه: ئنیسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان، ئاماده‌كردنی لیژنه‌یه‌ك/به‌رگی یه‌كه‌م/رێكخراوی زانست بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه/ چاپی یه‌كه‌م 2018.
به‌رگی دووه‌م/ رێكخراوی زانست بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه/ چاپی دووه‌م/2021
به‌رگی سێیه‌م/ رێكخراوی زانست بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه/ چاپی یه‌كه‌م/2022
له‌گۆڤاری بانه رۆژ له‌ژماره(130)هاوینی 2024 دا بڵاوبۆته‌وه.
کۆمێنتەکان لەکارخراون.