ئەمڕۆ (٢٤/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی بەرێز، د.عمر عبد العزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوەو بە ئامادەبوونی دەستەی ئامادەکاری (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان)و نزیکەی ٤٠ نووسەری بەرگی پێنجی ئینسکلۆپیدیا، لە بینای ڕێکخراو، لە مەراسیمێکی تایبەتدا، کتێبەکە، ناسێندرا. سەرەتا بەڕێزان د.عمر عبد العزيزو پ.د.ئاراس حمە صالح و د. ئومێد محەممەدئەمین تیشکیان خستە سەر گرنگیی پرۆژەکەو ئاستەنگەکانی و سوپاسی نووسەرانی بەشداریان کرد. دواتر نووسەرانی ئامادەبوو سەرنج و پێشنیارەکانیان ئاراستەی دەستەی ئامادەکار کرد..
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارو ئامادەسازییەکانی بەرگی شەش کرا.
لای خۆیانەوە سەرپەرشتیارو دەستەی ئامادەکار جارێکی تر سوپاسی دەستەی نووسەرانیان کردەوەو داوایان کرد بەهەمانشێوەی بەرگی پێنج، لەبەرگی شەشیشدا نووسینیان هەبێت، هەر لەو دانیشتنەدا وەرگرتنی بابەتیان بۆ بەرگی شەش ڕاگەیاند









