عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هاماو
وڵاتی نۆرویژ
توێژینەوەی زانستی ئەرک و کارێکی ئاسان نیە و بێگومان نووسەری بە توانا و پسپۆری زانای دەوێت. توێژینەوە سەرچاوەی باوەر پێکراو و بەڵگەی راستەقینەی پێویستە. دیار و ئاشکرایە کە نووسەرانی “رێکخراوی زانست” زۆر بە توانا و لێهاتو و پسپۆرن لە بواری “باس و توێژینەوە”. هەر بۆیە توانیویانە ئەو ئەرکە پیرۆزە لە ئەستۆی خۆیان بگرن. لێهاتوی ئەوەیان هەیە کە خەمخۆری کورد و کوردستان بن بۆ بەرەو پێش چوونی زانست و توێژینەوە. ئەو بەرێزانە بە لێکۆلینەوە و زانست خزمەتی بەرز بە گەشە پێدانی زانست و توێژینەوە دەکەن. بە چالاکی و ماندونەناسی بە دۆزینەوەی سەرچاوە و بەڵگەی باوەر پێکراو توانیویانە بە سەرکەوتوانە بەرەو ئاسۆ و لوتکەی زانست و توێژینەوە بچن.
ئاشکرایە نووسەرانی “رێکخراوی زانست و بۆ باس و توێژینەوە” پێشکەوتنێکی بەرچاویان بە خۆیەوە دیوە. هەروەها بە چاپکردنی پێنج بەرگی “ئینسکڵۆپیدیای کورد و کوردستان” ئەوەیان بە بەڵگە سەلماندوە، کە زۆرلێهاتو و بە توانا و پسپۆر و شارەزان.
من هەواڵی چاپکردنی بەرگی پێنجی (ئینسکلۆپیدیای کورد و کوردستان) م لە بەرێز “دکتۆر عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد” بیست. بەو هەواڵە زۆر شاد و خۆشحاڵ بووم. ئەو چەند لاپەرەیەی کە بە خامەی رەنگین و بە توانای ” دکتۆر عەبدوڵڵا” لە بارەی بەرهەم و ژیانی باوکی خوالێخۆش بووم، “مامۆستا مەلا نەجمەدین کەوکەبی شاد” نووسرا بوو، زۆر خۆشحاڵ و شادی کردم.
دوای رێزو سلاوێکی زۆر لە “دکتۆر عەبدوڵڵا مەلا حەحمەد” لە خوای مەزن داواکارم کە هەمیشە تەندروست و سەرکەوتو بێت.
بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم کە لە کانگای دڵمەوە، زۆر سوپاسی سەرجەمی کۆری نووسەرانی “رێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوە” بکەم. هیوادارم کە هەوموو کات خامەی رەنگینیان لە کار و لە گەر دابێت و پڕ پیت و بەرهەمدار بن. پڕ بە دڵ ئاواتەخوازم کە لە نووسینی “ئینسکلۆپیدیای کورد و کوردستان” هەر بەردەوام بن. ئێوەی بەێز، ئەرکێکی زۆر پیرۆزتان گرتۆتە سەر شانی خۆتان، کە جێگای سوپاس و پێزانینە.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.