عه‌بدولجه‌ببار قه‌ره‌داغى
ناوی عبد الرحیم، كوڕی میرزا، كوڕی عبد الله، كوڕی خدر ئاغا، كوڕی محه‌ممه‌د ئاغا، كوڕی بابه‌كر ئاغا، كوڕی مه‌ولانا ئاغایه. له هۆزی (په‌رخی)یه. ساڵی (1907ز/ 1325ك)ى هاتووه‌ته دونیاوه. هه‌ر به منداڵیی لای مامی خۆی (خه‌لیفه ڕه‌زای په‌رخی)، ده‌ستی به خوێندن كردووه‌و قورئانی پیرۆزی ته‌واو كردووه. له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا، به‌هۆی هاتنی گرانییه‌كه‌ی ساڵى (1917ز)ه‌وه، واز له خوێندن دێنێ‌و سه‌رقاڵی بژێویی ده‌بێ.
دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و ماوه‌یه، ده‌ست به خوێندن ده‌كاته‌وه‌و ده‌چێته گوندی (وێڵه‌ده‌ر) بۆ خوێندن. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌بات، دواتر به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن، ڕوو ده‌كاته هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی‌و لێیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
له مامۆستاكانی:
سه‌ید غه‌فوری گوندی شێخ وه‌یس، مه‌لا صاڵحی هه‌ڵه‌بجه، مه‌لا شێخ (عبد الكریم)ی گوندی ئه‌حمه‌د بڕنده، مامۆستا بابا ڕه‌سولی بێده‌نی، مه‌لا عه‌زیزی پریس، له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، مامۆستا مه‌لا حوسه‌ینی پیسكه‌ندی.
مامۆستا مه‌لا ڕه‌حیمى په‌رخى ساڵى (1935ز) لاى عه‌للامه ئیبنو عومه‌ری قه‌ره‌داغی) ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تیی وه‌رگرتووه.
له قوتابییه‌كانی:
مه‌لا حبیب، مه‌لا فه‌تاحی ئارووزه‌ری، مه‌لا محه‌ممه‌د عبد الرحمن، مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌مین عبد الكریم، مه‌لا صاڵح قادر كانی چناره‌یی، شێخ عومه‌ر سه‌ید گوڵ هه‌شه‌زینی، مه‌لا (عبد الله) ی په‌رخی، مه‌لا سه‌عیدی شانه‌خسێ، مه‌لا یاسین ده‌روێش.. هتد.
مامۆستا یه‌كه‌م كه‌س بووه هانی خه‌ڵكی داوه بۆ دروستكردنی هۆڵی (پرسه)، بۆ ڕێزگرتن‌و پاراستنی حورمه‌تى حه‌ره‌مى مزگه‌وته‌كان. ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی به‌رزنجه ده‌بێته مامۆستا‌و پێشنوێژ‌و وانه‌بێژ، ساڵی (1944ز) ده‌گوێزێته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له مزگه‌وتی (شێخ سه‌لام) به پێشنوێژ جێگیر ده‌بێت‌و حوجره‌یه‌كی ئاوه‌دان له‌و مزگه‌وته ده‌كاته‌وه. پاش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی (11)ى ئازارى (1970ز) به هاوكاریی چه‌ند زانایه‌كی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆك (یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان) داده‌مه‌زرێنن، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی له گه‌ڵاڵه ده‌به‌ستن‌و مامۆستا ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. له ئازاری (1974ز) چووه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی. له‌به‌ر ئه‌وه ڕژێم بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوه بۆ شارى موسه‌ننا له خوارووی (بغداد)، به‌ڵام ناچێت‌و خانه‌نشین ده‌كرێت. ساڵی (1965ز) له به‌غداد به‌شداری كۆنگره‌ی (حیزبی ئیسلامیی عێراقیی) كردووه.
مامۆستا هه‌ندێك په‌راوێزی هه‌ن، به تایبه‌ت له‌سه‌ر كتێبى (جمع الجوامع)و (مختصر المعانی).
مامۆستا له (2/3/1989ز) ڕۆژى پێنج شه‌ممه كۆچى دوایی كردووه‌و له (3/3/1989/) سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، له گۆڕستانی گردی سه‌یوانى شارى سلێمانى، له نزیك گۆڕی شێخ مه‌عروفی (نۆدێ) به‌خاك سپێردراوه.
ژێده‌ره‌كان:
1- مێژووی زانایانی كورد، گاهیر مه‌لا عبد الله به‌حركه‌یی، به‌رگی دووم.
2- گۆڤاری دوانگه، ژماره(139)، مه‌كته‌بی بانگه‌وازو زانسته شه‌رعییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ساڵی چواره‌م، پایزی (2002ز). مه‌لا محه‌ممه‌د پێنجوێنی.
3- ڕۆژگاری ژیان، یاداشت‌وبیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدلكه‌ریمی موده‌ڕیس.
4- گۆڤاری چرای ڕووناكی، ژماره: (18)، شوباتى (2010ز).
ئه‌م وتاره له به‌رگی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه