عبد الله ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌دئاوایی
ناوى عه‌بدولعه‌زیز، كوڕى ئه‌حمه‌د، كوڕى عوسمان، كوڕى عیسا، كوڕى عومه‌ر، كوڕى خزر، كوڕى شێخ عیماده‌ددینى كوردییه. كونیه‌كه‌ى (أبوالعز الهكاری)، نازناویشى (عیززه‌دین)ه، به (ابن خگیب الأشمونی) یش ناسراوه، زانایه‌كى مه‌زن بووه‌و قازى بووه. دواى له‌دنیا ده‌چوونى (ابن الصیصرى)، بڕیار دراوه كه بكرێته قازى دیمه‌شق، به‌ڵام ڕ‌ازى نه‌بووه. له دواى ئه‌وه‌ى كه زانا‌و موفتى گه‌وره (بدر ا‌لدین ابن الجماعه) له ساڵى (723ك)، نابینا بووه، ئه‌م زانا به‌رزه خراوه‌ته‌وه جێگاكه‌ى‌و به (قاچى القچاه) دیاری كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌دیب‌و شاعیرێكى باشیش بووه‌و مرۆڤێكى به هه‌یبه‌ت‌و خاوه‌ن پایه‌و به‌خشنده بووه‌و وانه‌بێژو موفتى‌و نووسه‌ر بووه.
ئه‌م زانایه له لاى (عبد الصمد ابن العساكر)و زانایانى تریش فه‌رمووده‌ى وه‌رگرتووه‌و قسه‌و توێژینه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك فه‌رمووده. دواتر له دوا وه‌رزه‌كانى ساڵى (727 ك) به‌ره‌و قاهیره ڕۆیشتووه‌و له‌وێ كراوه‌ته مامۆستاى قوتابخانه‌ى (المعزیّه)و هه‌ر له‌وێ‌و هه‌مان ساڵ كۆچى دوایى كردووه. شایانى باسه قوتابخانه‌ى (المعزیه) ساڵى (654ك)، له‌سه‌ر ڕوبارى نیل، له لایه‌ن پاشا موعیز به‌گى توركمانییه‌وه دروستكراوه.
ژێده‌ره‌كان:
1- البدایه والنهایه، ابن كپیر، دار إحیا‌و التراپ العربی، (1988م).
2- حسن المحاچره فی تاریخ مصر والقاهره، جلال ا‌لدین السیوگی، دار إحیا‌و الكتب العربیه، القاهره، (1967م).
3- شژرات الژهب فی أخبار من ژهب، عبد الحی بن أحمد ابن العماد العَكری الحنبلی، دار ابن كپیر، دیمشق- به‌یروت، (1986م).
4- علماۆنا فی خدمه العلم والدین، عبدالكریم المدرس، بغداد، (1983م).
ئه‌م وتاره له به‌رگی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان بڵاو كراوته‌وه