به‌هره عبد الله حه‌مه ته‌وفیق
وه‌سمان پاشا، كوڕى محمد پاشاى جافه، خۆى‌و (محمد پاشاى باوكى‌و محمود پاشاى براى) پله‌ى (پاشا) یه‌تییان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه پێدراوه. ئێرانیی‌و عوسمانییه‌كان له به‌خشینی نازناودا به‌ر له هه‌موو شتێك ڕه‌چاوى سترۆكتۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه باوهكانیان ده‌كرد، لێكپچڕانى سیاسی وڵاتی كوردان وایكرد كه نازناوى نوخبه (بژارده) له ده‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا بچه‌سپێت ، له‌وانه (سوڵتان پاشا)، به فه‌رمانى شاى ئێرانى فه‌رمانڕه‌واكانى ناوچه‌كانى سه‌ر سنورى عوسمانى نازناوى (سوڵتان‌و خان)یان پێده‌درا ، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سوڵتانى عوسمانى نازناوى (پاشا)ى به‌خشى به لایه‌نگرو شوێنكه‌وتووانى خۆى له‌سه‌ر سنور، له‌مه‌شدا دیسان جافه‌كان ڕیزپه‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو وه‌سمان پاشا‌و محه‌ممه‌د پاشا‌و مه‌حمود پاشا، هه‌رسێكیان له لایه‌ن شاى ئێرانه‌وه پله‌ى (خان)یان پێبه‌خشراوه.
توركه‌كان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، هه‌ستان به دابه‌شكردنى پاره‌و پایه‌و نازناو به‌سه‌ر سه‌رۆك هۆزو شێخهكاندا، ده‌وڵه‌تى عوسمانیى له پله‌ى والى‌و قایمقامدا دایده‌نان، به‌و پێیه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه مه‌ڵبه‌ندى كۆنفیدراسیۆنى عه‌شیره‌تى جاف بوو و پاشاكانی جاف‌و زۆرێك له به‌گزاده‌كانى ئه‌و هۆزه له‌م شاره‌دا گیرسابوونه‌وه (سه‌ره‌ڕاى گهرمیانو كوێستان پێكردنى هۆزه‌كه)، محه‌ممه‌د پاشا‌و مه‌حمود پاشا‌و وه‌سمان پاشا، یه‌ك له دوای یه‌ك، پایه‌ى قایمقامێتیى هه‌ڵه‌بجه‌یان له لایه‌ن توركه‌كانه‌وه پێسپێدراوه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و پایه له ژێر ده‌ستى باوك‌و هه‌ردوو كوڕدا مایه‌وه، تا هاتنى ئیتیحادییه‌كان ساڵى (١٩٠٩ز) بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له توركیا‌و هاوكات مه‌رگى وه‌سمان پاشا‌و مهجیدبهگى كوڕى، كه له دواى باوكى بوو به قایمقامى هه‌ڵه‌بجه له هه‌مان ساڵدا.
وه‌كو مێژوویه‌كى زۆر نزیك ده‌ریخستووه، هه‌موو ده‌شتى شاره‌زوور موڵكى به‌گزاده‌كانى جاف بووه، میرانى جافه‌كان هه‌ر له ده‌شتى كۆكزى سه‌ر به (قه‌ره‌ته‌په)وه، تا نزیكى (بیجاڕ) له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، هه‌ر زهویىو موڵكێك كه له ڕێگه‌ى كۆچ‌و ڕهویاندا بووه، به نرخێك له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كڕی، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه كرد كه هۆزى جاف له‌سه‌ر له‌وه‌ڕو پاوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌دا، دووچارى شه‌ڕو هه‌را نه‌بن، ئه‌گه‌رچى بێ گرفتیش نه‌بوون.
له ڕووى ئاینیشه‌وه به‌گزاده‌و پاشاكانى جاف به‌وه ناسراو بوون كه ڕێزێكى زۆریان له مزگهوتو زانایانى ئاینیی‌و مه‌لاو فه‌قێ گرتووه، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و مزگه‌وتانه‌ى كه ده‌كه‌وتنه سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌وو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مانه‌وه، له لایه‌ن میره‌كانى جافه‌وه دروستكراون، وه‌كو دێكهیش هاوكارى زۆرى زانایانى ئاینیی‌و قوتابخانه ئاینییه‌كانیان كردووه.
ئه‌گه‌ر شێخان به‌هۆى پله‌و پایه‌ى ئاینیىو ئاستى خوێندهوارییانهوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانیىو خودى سوڵتانه‌وه ڕێزیان لێگیرابێتو حسابیان بۆ كرابێت، ئه‌وا جافه‌كان به‌هۆى ئه‌و هێزه مرۆیی‌و ئابووریی‌و سهربازیىو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى كه هه‌یانبوو، سه‌ره‌ڕاى لێهاتوویی، سه‌رۆكه‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانییان ناچار كردبوو كه حسابیان بۆ بكهنو جیاوازتر له عه‌شیره‌ته‌كانى دیكه‌ى كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
گه‌شه كردنى بیر‌و باوه‌ڕى نه‌ته‌وه‌یی مه‌حمود پاشا‌و ملكهچنهكردنى بۆ لێپرسراوان‌و كاربه‌ده‌ستانى تورك‌و خودى سوڵتان، وایكرد توركه‌كان به یه‌كجاریی لێی ناڕهحهتو نیگه‌ران بن، سه‌ره‌نجام كاره‌كه به‌وه گه‌شت مه‌حمود پاشا له‌سه‌ر تهلگرافهكهى نامیق به‌گى میر، ساڵى (1889ز) له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى عوسمانییه‌وه له پۆسته‌كه‌ى لادراو له‌برى ئه‌و وه‌سمان پاشاى براى كرا به قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌حمود پاشاش كرا به موته‌صه‌ریفی (ئورفه) له توركیا، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى جێبه‌جێ نهكردو نه‌ڕۆشت بۆ ئورفه.
نامه‌یه‌كى شێخ سه‌عید هه‌یه كه ئاماژه به‌و ناكۆكییه ده‌كات كه له نێوان مه‌حمود پاشا‌و وه‌سمان پاشاى برایه‌وه هاتۆته ئاراوه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسی ده‌كه‌ن، توركه‌كان دروستكهرى ئه‌و ناكۆكییه بوون‌و ناكۆكییه‌كه‌ش دواى لادانى مه‌حمود پاشا له سه‌رۆكایه‌تى عهشیرهتو قایمقامێتى هه‌ڵه‌بجه‌و دانانى وه‌سمان پاشاى براى له‌برى ئه‌و، دروست بووه.
كۆشكى وه‌سمان پاشاى جاف:
ماڵى پاشا یان كۆشكى وه‌سمان پاشاى جاف، یه‌كێك بووه له‌و جێگا ستراتیژ‌و گرنگانه‌ى له ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌بووه. ئه‌م كۆشكه به شكڵێكى ئهندازهییو ده‌گمه‌ن، له‌لایه‌ن وه‌سمان پاشاى جافه‌وه به مه‌به‌ستى نیشتهجێبوونیانو بوونى به قایقامى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه، دروستكراوه. دواى ئه‌وه‌ى وه‌سمان پاشا ده‌بێته قایمقام‌و ده‌یه‌وێت خێزانى نوێ دروست بكات، شوێنێكى گونجاوو له‌بار دیاری ده‌كات له‌ناو جه‌رگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا به ئاماده – – بوونى زۆرێك له دار‌و دهستهكهىو وه‌ستا باشه‌كانى ئه‌و كاته‌ى كه له هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ستاى گه‌وره‌ى سنه‌یى ئاماده كردووه، ساڵى (1883ز) ده‌ستكراوه به دروستكردنىو ساڵى (1901ز) ته‌واو بووه، واته دروست كردنه‌كه بۆ ماوه‌ى (8) ساڵ درێژه‌ى هه‌بووه.
شاكر فه‌تاحى نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى له دووره‌وه بێته هه‌ڵه‌بجه‌وه، ڕیزه خانوویه‌كى به‌رچاو ده‌كه‌وێت، شارێك له شاره ڕازاوهكانى ڕۆژئاواى دێته‌وه بیر، ئه‌م خانووانه هى (وه‌سمان پاشا)و (تاهیر به‌گ)و (حامید به‌گ)و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى تر‌ى جاف‌و هه‌ڵه‌بجه‌یین. له‌م كۆشكه‌دا وه‌سمان پاشاى جاف قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و عادیله خانم شاژنى كورد‌و تاهیر به‌گى جاف‌و ئه‌حمه‌د موختار جافى شاعیر، تیایدا گه‌وره بوون‌و حوكمیان كردووه‌و سهدانو هه‌زاران بینه‌رو ڕۆژهه‌ڵاتناسان چوونه‌ته ناویه‌وه‌و له وه‌رگرتنى زانیارییه‌كان سوودمه‌ند بوون، (باسیلى نیكێتین)ی ڕوسی‌و (ئه‌دمۆنز)و (تۆماس بوا)و (مێجه‌ر سۆن)و چه‌ندینى تر سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كردووه.
ئه‌و كۆشكه تاكو هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابوردوو، تا كاتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه مابوو، له ساڵى (1959ز)ه‌وه ته‌نها پیاوێك زیاتر له‌وێ ماوه‌ته‌وه به ناوى (عه‌زیز مه‌جید محه‌ممه‌د) بووه‌و پارێزگاریی ئه‌و جێگایه‌ى كردووه، كه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كى خزمایه‌تى هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ ماڵى پاشادا، دواتر ڕۆژ له دواى ڕۆژ ئه‌و جێگایه به‌ره‌و خراپبوون‌و داڕووخان هاتووه، تاكو دواجار به ته‌واویى ڕووخاو له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه بووه‌ته زه‌وییه‌كى ڕووت‌و زبڵ‌و خاشاكى ئه‌و ناوه‌ى تێده‌كرێت.!
سه‌رچاوه‌كان :
1- چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووى هه‌ڵه‌بجه، عادل صدیق على، (2011ز).
2- هه‌ڵه‌بجه مه‌مله‌كه‌تى ژیان، خه‌بات عبد الله، سلێمانى، (2010ز).
ئه‌م وتاره له به‌رگی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه