ن: عه‌قیل سه‌عید وه‌یسى
ناوی ته‌واوی: محه‌ممه‌د، كوری ئاده‌م، كوڕى عبد الله ، كوڕی یوسف، كوڕی عوسمان، كوڕی ئیلیاس، كوڕی حوسه‌ینی ڕوستایی باڵه‌كییه، ناسراوه به (ئیبن‌و ئاده‌می باڵه‌كی).
ساڵی (1164ك) به‌رامبه‌ر (1750ز) له گوندی (ڕۆست)، له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌دایكبووه. سه‌ره‌تای خویندنی لای باوكی بووه له گوندی (ڕۆست)، باوكی مه‌لایه‌كی به توانا‌و خاوه‌ن فه‌قێ‌و حوجره بووه، چه‌ندین په‌راوێزو نووسینی هه‌یه له سه‌ر هه‌ندێك له كتێبه زانستییه‌كان. پاشان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن، زۆر ناوچه‌ی كوردستان گه‌ڕاوه‌و لای زۆرێك له زاناكانی سه‌رده‌می خۆی خوێندوویه‌تی. ساڵی (1186ك) ئیجازه‌ی زانستیی وه‌رده‌گرێت‌و میری سۆران (میر محمد ڕه‌واندوزی)، ناسراو به (پاشای كۆره)، داوای لێده‌كات بچێته ڕه‌واندوزو وه‌ك قازی میرنیشینی سۆران، ده‌ستبه‌كار ببێت. میرى ڕه‌واندوز ڕێزێكی تایبه‌تی ده‌بێت بۆى‌و خه‌ریكی ده‌رسگوتنه‌وه‌و نووسین ده‌بێت‌و سه‌دان فه‌قێی لێ كۆده‌بنه‌وه‌و چه‌ندین زانا لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن‌و ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ میر محمد ڕه‌واندوزی به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ندێك هه‌ڵس‌و كه‌وتی میر به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار، نێوانیان تێكده‌چێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی خۆی له بواری ئامۆژگاریی بۆ فه‌رمانڕه‌وا، بۆیه پاش ئه‌وه به فه‌رمانی میر، شارى ڕه‌واندوز جێده‌هێڵێت‌و ده‌چێته گوندی (دێلزه)و له‌وێ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رسگوتنه‌وه‌و نووسینى كتێب، تاكو ماڵئاوایی له دونیا ده‌كات.
مامۆستاكانی:
1- باوكی، ئاده‌می كوڕی عبد الله، كه یه‌كه‌م مامۆستای بووه، سه‌ره‌تای خوێندنی لای ئه‌و ده‌ستی پێكردوه.
2- مه‌لا عه‌بدوڵڵای بایه‌زیدی، كه زانا‌و خواناسێكی گه‌وره بووه‌و ئیبن‌و ئاده‌م ئیجازه‌ی له‌و وه‌رگرتووه، ئه‌ویش قوتابی صیبغه‌توڵڵا ئه‌فه‌ندی حه‌یده‌ری بووه.
فه‌قێكانی:
1- كوڕه‌كه‌ی، واته: ئه‌حمه‌دی كوڕی موحه‌ممه‌دی ئیبن‌وئاده‌م، كه له سه‌ر ده‌ستی باوكی خوێندنی ته‌واو كردوه‌و زانایه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌رچووه‌و زۆرێك له كتێبه‌كانی باوكی ڕاڤه كردوون‌و دوای باوكی، زۆرێك له زانایان له سه‌رده‌ستی ئه‌و خوێندوویانه‌و پێگه‌یشتوون.
2- زانا‌و كه‌سایه‌تی ناسراوى ته‌صه‌ووف، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشه‌به‌ندی شاره‌زوریی.
هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌لاو زانای تر وه‌ك: مه‌لا عه‌بدوڵلای گه‌ڵاڵی كوردی، مه‌لا عه‌لی وه‌سانی، مه‌لا محه‌ممه‌دی خه‌تێ‌و زۆرى دی.
ده‌ستنوس‌و دانراوه‌كانی:
ئیبن‌و ئاده‌م له بواری نووسیندا توانایه‌كی زۆری هه‌بووه‌و له زۆربه‌ی بواره زانستییه‌كاندا، زیاتر له (100) ده‌ستنووسی هه‌ن، كه هه‌موویان به‌وپه‌ڕی دیققه‌ت‌و توانای زانستیی نووسراون، كه‌چی به داخه‌وه زۆربه‌یان فه‌وتاون، ئه‌وانه‌ی كه ماون كه‌متر له (40) دانه‌ن كه له كتێبخانه گشتیی‌و تایبه‌تییه‌كاندا پاریزراون، له‌وانه: كتێبخانه‌ی مامۆستا مه‌لا سه‌عید مه‌لا وه‌یسی گرتكی له سۆران، كتێبخانه‌ی مه‌لا محه‌ممه‌د مه‌لا صادق له هه‌ولێر، كتێبخانه‌ی مه‌لا شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ، (دار صدام للمخگوگات)ی پێشوو (دار المخگوگات العراقیه) له به‌غدا، كتێبخانه‌ی ئه‌وقافی سلێمانی. له‌و نووسراوانه‌ى عه‌للامه ئیبن‌و ئاده‌م، ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كیان چاپكراون، هه‌روه‌ها چه‌ند نامه‌ی ماسته‌رو دكتوراشی له‌سه‌ر نووسراون.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و بوارانه‌ن كه ئیبن‌و ئاده‌م به‌رهه‌می تێدا نووسیون:
زانستی كه‌لام‌و مه‌نتیق، فیقه‌و ئوصولی فیقه، حیساب‌و هه‌نده‌سه، زانستی فه‌له‌ك‌و گه‌ردوونناسیی، زانسته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك: نه‌حو، صه‌رف، به‌لاغه، عروچ‌و چه‌ند زانستێكی تر، وه‌ك: ناسخ‌و مه‌نسوخ، خۆشنووسی، مێژوو‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ها ده‌ستنووسێكی له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی خۆی نووسیوه به‌ناوی (سلسه الژهب).
ئیبن‌وئاده‌م له بواری شیعریشدا توانایه‌كی زۆری هه‌بووه، كه به نازناوی (واجم) شیعری به زمانی عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و كوردیی نووسیوه، زیاتر شیعره‌كانى له بواره‌كانی موناجات‌و عیرفاندان.
ئیبن‌وئاده‌م له مانگی ڕه‌بیعی دووه‌م، له شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ساڵی (1237ك/ 1822ز)، ماڵئاوایی له دونیا كردووه، هه‌رچه‌نده ڕای تریش هه‌یه له‌سه‌ر ساڵی كۆچكردنی. گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته (كۆنه‌خان) نزیك گوندی (دێلزه)ى سه‌ر به (چۆمان).
ژێده‌ره‌كان:
1- ابن ێ‌دم وجهوده النحویه، رشید أحمد رشید العمادی، جامعه صلاح ا‌لدین، أربیل، (1989م).
2- علماۆنا فی خدمه العلم والدین، عبد الكریم المدرس، دار الحریه، بغداد، گ1، (1403هـ).
3- علما‌و ومدارس أربیل، زبیر بلال إسماعیل، مگبعه الزهرا‌و الحدیپه، الموصل، (1404هـ).
4- تاریخ علم الفلك فی العراق، عباس العزاوی، مگبعه المجمع العلمی العراقی، (1378هـ).
5- الشیخ معروف النودهی، محمد الخال، بغداد، (1387هـ).
6- بوژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانیانی كورد له ڕێگه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه، محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، بغداد، (1411هـ).
7- تصحیح تاریخ وفاه العلامه ابن ێ‌دم الكوردی، فائز الملا بكر، گۆڤاری كاروان، ژماره (82)، كانونی دووه‌می ساڵی (1990ز)