دوێنێ (٢٥-٥-٢٠٢٤) لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری پیرخدری شاهۆ، لە شاری سلێمانی، لەسەر بانگێشتی (مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان)، دیدارێک ساز کرا بۆ زاناو کەسایەتی ناوچەی هەورامان مەلا محەممەدی مەلا صاحیبی مەلا نەذیری تەوێڵە..
د.عمر عبد العزيز سەرۆکی ڕێکخراوی زانست لە پانێڵێکدا بابەتێکى پێشکەش کرد، لەژێر ناونیشانی: (مەلا محەممەدی مەلا صاحب و دەسپێکی نووسین لەسەر کۆماری کوردستان و قازی محەممەد، بە زمانی کوردی)، تيايدا هەڵسەنگاندنى کرد بۆ ئەو کتێبە، کە سەرەڕای تێبینییەکان دەستپێشخەرییەکی جۆریی بووە بۆ ساڵانی حەفتاکان.
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیران و نووسەران و کەسایەتییەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لە میوانانی رۆژهەڵات، ئامادەی دیدارەکە بوون.
جێی ئاماژەیە دەقی بابەتەکە لە ژمارە (٤٩)ى گۆڤاری (هەورامان)دا – کە مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان دەری دەکات- بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان لەکارخراون.