رۆژی 22/5/2025 لەسەر بانگهێشتی (دامەزراوەی ڕۆشنبیريی و هونەريی مزگێن)، لەپارێزگای خوراسانی ئێران، بەرێز د. عمر عبد العزيز – omer abdulaziz بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە شاعیرو عارفى گەورەی کورد جەعفەرقولی زەنگوڵی کرد.
ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییە فرە بەهرەکان، زاناو شاعیرو عارف و حافزى قورئان و خەتخۆش و هونەرمەندی ناوچەی کوردستانی خوراسان بووە.
لە کۆنفراسەکەد کە لە هۆڵی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی هونەریی شاری بجنوردی خوراسان بەڕێوەچوو – شەش بابەتی زانستیی دەربارەی ژیان و شیعرو بەرهەمەکانی شاعیری ناوبراو، لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە پسپۆڕەکانی مێژووی کوردستانی خۆراکانەی پێشکەشکران

کۆمێنتەکان لەکارخراون.