
شانزه‌ی سێ و هه‌ناسه سه‌خته‌كانی به‌جێهێشتنی شار
د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی
پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌ند سه‌ربازێكی زۆره ملێ و خێر له‌خۆنه‌دیوی سوپای عێراقیمان ئه‌سپه‌رده كرد‌و چه‌ند خوله‌كێك پێش بانگی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ باوكی ڕه‌حمه‌تیم خۆمان گه‌یانده مزگه‌وته خنجیلانه‌و پڕ له جوڵه‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی (عوسمانی كوڕی عه‌ففان)، له ناكاو ده‌نگی ناڵه‌ی بۆمب و هاڕڕه‌ی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی مزگه‌وت به هه‌ڵده‌وان هه‌ردوكمانی به نێو شوشه شكاوه‌كاندا گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه‌و دایكی ڕه‌حمه‌تیم به هاوارو فرمێسكه‌وه ئێمه‌ی كرد به نێو ژێرزه‌مینی خانوه‌كه‌مان له گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه.…



