عادیله‌ خانم

به‌هره‌ عبد الله حه‌مه‌ ته‌وفیق

عادیله‌ خانم، كچى عبد القادر به‌گ، كوڕى حه‌مید به‌گ، كوڕى مه‌حمود به‌گ، كوڕى ئه‌حمد به‌گى ساحێبقرانه‌. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كان مێژووى له‌دایكبوونى به‌ ساڵى (1858 ز)، (1236ك) كه‌ ده‌كاته‌ ساڵى (2558 كوردیى)، ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ساڵى له‌دایك بوونى به‌ ساڵى (1859 ز)، دیارى ده‌كه‌ن.…

ئیبراهیم حه‌سه‌ن شاره‌زورى گۆرانى

د. ئاراس محه‌ممه‌د صالح

ناوى ئیبراهیم، كوڕى حه‌سه‌ن، كوڕى شه‌هابه‌دین شاره‌زوریى گۆرانیى كوردییه‌. یه‌كێكه‌ له‌و زانا كوردانه‌ى نازناوى (الكردی) له‌ نووسینى كتێبه‌كانیدا بۆ خۆى داناوه‌و شانازیى به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌. ساڵى (1025 ك/ 1616ز) له‌ (شاران) كه‌ خۆى ده‌ڵێت گوندێك بووه‌ له‌ شاره‌زور، له‌دایك بووه‌، له‌ عه‌شیره‌تى گۆران بووه‌.…

ئه‌مین شێخ عه‌لائه‌ددین نه‌قشبه‌ندى

عبد الله ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌دئاوایی

شێخ ئه‌مین، كوڕى شێخ عه‌لادینى بیاره‌، كوڕى شێخ عومه‌رى چیا‌و الدین، كوڕى شێخ عوسـمانى نه‌قشبه‌ندیی ته‌وێڵه‌ى هه‌ورامانه‌. له‌ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌، (21/12/1931ز)، شه‌عبانى ساڵى (1350ك)، له‌ شاره‌دێى بیاره‌ له‌دایكبووه‌.…

ئه‌حمه‌د گۆرانى

د. عه‌دنان عه‌بدولقادر هه‌ورامانى

ناوى ئه‌حمه‌د، كوڕى ئیسماعیل، كوڕى عوسمان، كوڕى ئه‌حمه‌د، كوڕى ڕه‌شید، كوڕى ئیبراهیم شه‌ره‌فه‌دینى گۆرانیى شاره‌زورییه‌و به‌ شه‌هابه‌دینى شاره‌زورى شافیعى ناسراوه‌و دواتر چووه‌ته‌ سه‌ر مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى. سه‌خاوى ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت: "هه‌موو قورئانى له‌به‌ر بووه‌و حه‌وت شێوازه‌كه‌ى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى زانیووه‌و وتوویه‌تییه‌وه‌".