
مەلا خدری ڕواری
د. ئاراس محمد صالح
مەلا خدر، کوڕی مەلا ئەحمەدی هەورامانى ڕوارييە. زۆرێک لەوانەی باسی ژیانی ئەم زانا بەهرەمەندەیان کردووە، هەر ئەوەندەیان لە بنەچەی نووسیوە، ئەمەشیان لە دێڕە شیعرێکی خۆی وەرگرتووە، کە لە (دەوڵەتنامە)کەیدا ئەڵێت:
بە مەعنی نامش بی دەوڵەتنامە
خامە وەش نامە، ئامە یا نامە
واتەی ئەخزەری ئیبنی ئەحمەدەن
موحتاج بە ڕەحمەت خودای ئەحەدەن.…



