
ناوەکانى باران
د. ئاراس محمد صالح
لە کوردەواریدا خۆشەویستى زۆر هەیە بۆ باران، خەڵکى گشتى بە بارانى ڕەحمەت ناوى دەبەن، مناڵان بۆى هەڵدەپەڕن، جوتیارەکان وەک خێرو بەرەکەت سەیرى دەکەن، باران بووەتە جێگەى سەرنجى زۆرێک لە شاعیران و شیعرى جوانیان بۆ باران وتوە، هونەرمەندانیش گۆرانى زۆریان بۆ چڕیوە، لەسەردەمى نوێدا سەدان مناڵى کوڕو کچ بە ناوى باران و بارين و وارانەوە ناونراون.…



