
کۆچکردن بۆ مەدینە، وێستگەیەکی گرنگی مێژووی ئیسلام
د. عمر عبدالعزیز
بەشی یەكەم
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى مانگى (موحه‌ڕڕه‌م)ـى هه‌ر ساڵێكى كۆچی‌دا، موسڵمانانى جیهان یاداوه‌رییه دێرین و زێڕینه‌كانى مێژووى پڕ له جوامێریى ئوممه‌تى ئیسلام دێته‌وه بیریان، مێژوویه‌ك كه به‌شێكى زۆرى گۆشه‌كانى شارستانییه‌تى و ژیاریی جیهانى پڕ كرد له مه‌شخه‌ڵى ڕووناكیى، سه‌ره‌تایه‌كى نوێى بۆ تێگه‌یشتن له (ژیان) و (بوون) و (ئه‌ركى مرۆڤ له بوونه‌وه‌ردا) و (گرنگیى و بایه‌خدان به ڕه‌وشته به‌رزه‌كان) دانا.…



