به‌رهه‌مێكی نوێی ڕێكخراوی زانست .. كتێبی (وێناكردنی هونه‌ریی له قورئاندا) كه كتێبێكی وه‌رگێڕاوی نوسه‌ری به‌ناوبانگ (سید قطب)ه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له ڕۆژانی 28/11 تا 7/12 له ناوه‌ندی سارا و چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی تر ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، كتێبه‌كه زنجیره (25)ی بڵاوكراوه‌كانی ڕێكخراوی زانسته بۆ باس و توێژینه‌وه‌و له‌لایه‌ن (د.یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی)وه خراوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و به قه‌باره‌ی 17/ 24 و له له دوو توێی 292 لاپه‌ڕه‌دایه، به‌رێز د. عمر عبدالعزیز له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: (کارەکانی سەیید لە بواری قورئانناسیدا داهێنانی نوێ و شاکاری کەموێنە بوون و کلیلی تازەی بۆ کۆگا هونەرییەکانی قورئان، دایە دەستی تامەزرۆیانی قورئانناسی، بە تایبەتی لە بواری ڕەهەندە هونەرییەکانی قورئاندا، وەک: وێنای کەسایەتییەکان، وێنای ڕووداوەکان، وێنای دیمەنەکان، جوانیی هەماهەنگیی گوزارشت، سازگاریی ئاهەنگی ئایەتەکانی قورئان، تایبەتمەندیی چیرۆکەکان و كارەكتەراكانیان، وێستگە هەستیارەکانی بەسەرهاتەکان.. ئەمانە هەموو تایبەتمەندیی و لایەنە هونەرییەکانی قورئانن، کە خودی سەیید لە بەرزاییەکانی تێگەیشتنێکی نوێ و قووڵەوە وا وێنای دەکات کە دووبارە قورئانی دۆزیوەتەوە.
هەروەک کارکردن لەسەر لایەنی هونەریی قورئان لە ناوەندە عەرەبییەکەدا دەگمەن بوو، لە ناوەندە کوردییەکەشدا زیاتر نامۆ بوو، تاكو وەرگێڕانی ئەم بەرهەمەی سەیید لە لایەن برای بەڕێز کاک (د. یەحیا عومه‌ر ڕێشاوی)یەوە، کە پێم وایە دەستپێشخەرییەکی بێ پێشینەیەو یەکەم کارەو یەکەم جارە بەرهەمێکی وا بخرێتە بەر دەستی خوێنەرانی کورد، بۆیە کارەکەی جێی نرخاندنە)
کۆمێنتەکان لەکارخراون.