سەردانێکی بەرهەمدار

رۆژی 24/5/2025 هەریەک لە بەڕێزان: رۆشنبیرو سەرنوسەری گۆڤاری الحوار م. سالم الحاج و نووسەرو مامۆستای زانكۆ د. ئیدریس عبدالله و ئەدیب و ڕۆشنبیر بەڕێز زیاد ڕەشاد سەردانی بارەگای نوێی ڕێکخراوی زانست یان کرد و لەگەل دەستەی کارگێڕیی ڕێکخراوی زانست دا گفتوگۆ سەبارەت بە کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوی زانست کراو چەند سەرنج و پێشنیارێکیان پێشکەش کرد

سەرۆکی ڕێکخراوی زانست بەشداریی لەکۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیدا دەکات

رۆژی 22/5/2025 لەسەر بانگهێشتی (دامەزراوەی ڕۆشنبیريی و هونەريی مزگێن)، لەپارێزگای خوراسانی ئێران، بەرێز د. عمر عبد العزيز – omer abdulaziz بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە شاعیرو عارفى گەورەی کورد جەعفەرقولی زەنگوڵی کرد.…

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه

رۆژی 1/5/2025 ده‌سته‌ی گشتیی ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه له‌ باره‌گای ڕێكخراو‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو تێێدا چالاكییه‌كانی ڕێكخراوو له‌ماوه‌ی پێشووداو سه‌رنج و پێشنیاری پێویست بۆ داهاتوو خرانه‌ ڕوو.
له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر لائیحه‌ی ڕێكخراو كراو پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانیدا كراو بڕیاری پێویست له‌و باره‌وه‌ درا

مەراسیمی ناساندنی بەرگی پێنجی (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) لە ڕێکخراوی زانست بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ (٢٤/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی بەرێز، د.عمر عبد العزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوەو بە ئامادەبوونی دەستەی ئامادەکاری (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان)و نزیکەی ٤٠ نووسەری بەرگی پێنجی ئینسکلۆپیدیا، لە بینای ڕێکخراو، لە مەراسیمێکی تایبەتدا، کتێبەکە، ناسێندرا.…