مژده‌ بۆ رۆشنبیرو ئه‌كادیمیی و خوێنه‌رانی كوردستان به‌رگی (پێنج)ی ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ دوو تووێی (500) لاپه‌ره‌و له‌ به‌رگێگی قه‌شه‌نگدا به‌رگی پێنجه‌می ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان، كه‌ پرۆژه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی و زانستیی گه‌وره‌ی ڕێكخراوی زانسته‌ بۆ باس و توێژینه‌وه‌و لیژنه‌یه‌كی پسپۆر سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌م به‌رگه‌وه‌ تا ئێسته‌ پێنج به‌رگی لێ ئاماده‌كراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و‌ به‌ ده‌یان نووسه‌رو ئه‌كادیمیی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون و سه‌دان ناونیشانی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و كوردستانی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتووه‌.…

ئینسكلۆپیدیا كوردو كوردستان چاوه‌ڕێی وتارو نووسینی ڕۆشنبیرو نووسه‌رانه‌

له‌ پاش ده‌رچوونی به‌رگی چواری ئینسكلۆپیدیا كوردو كوردستان، ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه‌ هانی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌دات كه‌ به‌ به‌رهه‌م و نووسینه‌ زانستییه‌كانیان به‌رگه‌كانی دیكه‌ی ئینسكلۆپیدیا ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، بۆ ورده‌ركای زیاتر و پرسیار له‌ سه‌ر شێوازی نووسین بۆ ئینسكلۆپیدیاو به‌شدارییكردن ‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ئیمه‌یڵی ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه ([email protected]

به‌رگی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان

به‌رگ‌ی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی، به‌شی یه‌كه‌م ژیاننامه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌ 70 كه‌سایه‌تی له‌ خۆگرتووه‌و به‌شی دووه‌م: چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی كوردستان كه‌ 18 ناونیشانه‌ و به‌شی سێهه‌م: زمان و كولتور و ئه‌ده‌ب كه‌ 26 بابه‌تی له‌ خۆگرتووه‌.…