
تیشكێك له‌سه‌ر زانستى ده‌ستنووسناسیى (كۆدیكۆلۆژیا)
نووسینى: د. عمر عبد العزیز
زانستى ده‌ستنووسناسیی، یان (كۆدیكۆلۆژیا): زانستێكى هاوچه‌رخه، تایبه‌ته به توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ده‌ستنووسه دێرینه‌كان‌و ناساندن‌و جیاكردنه‌وه‌یان.
ئه‌م زانسته سه‌ره‌تا له شارى (پاریس)ى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نساوه سه‌رى هه‌ڵدا، له ساڵانى سییه‌كان‌و چله‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ده‌سته‌واژه‌ى (كۆدیكۆلۆژیا) له لایه‌ن زانایه‌كى فه‌ڕه‌نسییه‌وه به ناوى (ئه‌لفۆس ران) له ساڵى (1944ز)دا به‌كار برا، كاتێك كتێبێكى نووسی به ناوى (ده‌ستنووسه‌كان). …