ئەمڕۆ (18/12/2025ز) لە هۆڵی مامۆستا عومەر ڕێشاوی، (ڕێكخراوی زانست) هەستا بە سازدانی مەراسیمێك بۆ خوێندنەوەی کتێبی (نێوەندگیری بەرە جیاوازەكان)، لە نووسینی نووسەری ئەڵمانی (كریسیان هۆفمان)و وەرگێڕانی بەڕێز (عومەر نالیی پێنجوێنی). خوێندنەوەكە لە لایەن نووسەر بەڕێز (نەبەز هەورامی)یەوە كراو بەڕێوەبردنی مەراسیمەكەش لە لایەن بەڕێز (ڕیاز ئەحمەد كاكە)وە بوو.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا لە لایەن بەڕێزان (حەمەسەعیدی حاجی مەلا حەمەكەریم و د. عومەر عەبدلعەزیز)ەوە سوپاسنامە دابەشکرا بەسەر بەڕێوەبەرانی مەراسیمەكەو وەرگێڕی كتێبەكەدا.
شایانی باسە لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و نووسەرو ئەدەبدۆستان ئامادەبوون و لە هەندێك موداخەلەیاندا دەستخۆشییان ئاراستەی وەرگێڕی كتێبەكەو ڕێكخراوی زانست كرد، بۆ سازدانی مەراسیمەكە.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.