ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29/12/2025 وه‌فدێكی سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان د. صباح به‌رزنجی سه‌رۆكی سه‌نته‌رو (د. دیاری ئه‌حمه‌د و م. هاوژین عومه‌رو د. حسین محمدو د. مه‌ریوان حمه‌ دروێش و د. دانا علی صاڵح)، سه‌ردانی (ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه‌)یان كردو له‌لایه‌ن به‌رێزان د. عمر عبدالعزیز سه‌رۆكی ڕێكخراوو (خاتوو به‌یان نوری و د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی و د. جه‌لال زه‌ڵمی) كارگێرانی ڕێكخراو پێشوازیان لێكرا.
له‌ دانیشتێكی دۆستانه‌ی دوو كاتژمێریدا باس و خواس سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی فیكریی و رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان و چالاكیه‌كانی هه‌ردوولا كراو جه‌خت له‌ كاری هه‌ماهه‌نگیی و پێكه‌وه‌یی كرایه‌وه‌.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.