مژده‌ بۆ ڕۆشنبیران و خوێنه‌رانی كوردو كوردستان

له‌ به‌رگێكی قه‌شه‌نگ و له‌ دوو توێی 509 لاپه‌ره‌دا به‌م زوانه‌ بەرگی چوارەمی (ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان) ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ڕان..

شایه‌نی باسه‌ له‌م به‌رگه‌دا (89) وتار بڵاوكراونەتەوە، كە (29) وتاریان تایبەتن بە كەسایەتییەكان و (30) وتاریان تایبەتن بە شوێنەكانی كوردستان و (30) وتاریشیان تایبەتن به‌ بابەتەكانی ئاین و ئاینزاو ئەدەب و زمان و كلتور.

ئینسكلۆپیدیای كوردو كوردستان به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ رؤشنبیرییه‌كانی ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه‌و لیژنه‌یه‌ك له‌ پسپۆڕان و ئه‌كادیمیستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.