ئەمڕۆ 20/4/2025 دەستەی ئامادەکاری (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان: د. عومەر عەبدولعەزیز، پ. شیلان عومەر، پ. ئاراس حەمەصالح، د. ئومێد محمد ئەمین مصطفى ، لە بینای ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوە کۆبوونەوە، لەوکۆبوونەوەیەدا باسێک دەربارەی بەرگی پێنجی (ئینسکلۆپیدیا) ــ کە ئێستا چاپکراوەو لەبەردەستدایە ــ کرا، هەروەها لەسەر ڕێکاری تازەی بەرگی شەش گفتوگۆیان کرد، کە بتوانرێ بە باشترو کاتێکی کەمترو هەمەڕەنگتر ئەو بەرگە چاپ بکرێت.
لەو ڕووەوە هەندێک پلانی نوێ دانران و ئەرکە زانستیی و تەکنیکییەکان دابەش کران

کۆمێنتەکان لەکارخراون.