مه‌هاباد (سابڵاخ)

صه‌لاحه‌دین عه‌باسی

مه‌هاباد ده‌كه‌وێته‌ داوێنی باكوری ڕشته‌ كێوه‌كانی زاگرۆس، كه‌ به‌ (له‌ندی شێخان) مه‌شهوره‌، له‌ نێوان كێوه‌ به‌رزه‌كانی خه‌زایی‌و قولقولاغ‌و زاوابووك، له‌ پانتایی (٢٥٩١) كیلۆمه‌تری دووجاو له‌ به‌رزایی (١٢٧٩) مه‌تر سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاكان هه‌لكه‌وتوه‌.…

مه‌لاى گه‌وره‌

نه‌به‌ز هه‌ورامى

مه‌لاى گه‌وره‌، ناوى مه‌لا موحه‌ممه‌د، كوڕى حاجى مه‌لا عه‌بدوڵڵا، كوڕى مه‌لا ئه‌سعه‌د، كوڕى مه‌لا عه‌بدوڵڵا، كوڕى مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمانى (جه‌لى)یه‌. دایكیشى خاتوو عائشه‌ كچى حاجى به‌كرئاغاى حه‌وێزییه‌. ساڵى (1876ز) له‌ شارى كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، له‌ پێنج ساڵیدا دایكى كۆچى دوایى كردووه‌، په‌روه‌رده‌كردنى – له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ – وه‌ ئه‌ستۆى باوكى كه‌وتووه‌.…

شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی یه‌كه‌م

كه‌مال ئه‌مین گوڵپی

عوسمان، كوڕى خالد، كوڕى عه‌بدوڵڵا، كوڕى محمد، كوڕى ده‌روێش، كوڕى موشه‌رره‌ف، كوڕى جومعه‌، كوڕى زاهیره‌. نازناوى (سراج الدین) بووه‌و به‌ شێخ عوسمانى ته‌وێڵه‌ شۆره‌تى ده‌ركردووه‌. نه‌سه‌بى له‌ سه‌یده‌كانى (نعێم)ه‌ له‌ هۆزى ئاغاكانى ته‌وێڵه‌.…

نالی شاعیر

به‌هره‌ عبد الله حه‌مه‌ تۆفیق

(مه‌لا خدر)، كوڕى (ئه‌حمد شاوه‌یس)ى ئالى به‌گى میكایلى، ناسراو به‌ نالى، له‌ گوندی خاك‌وخۆڵ، له‌ ده‌شتی شاره‌زوور هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌. بۆچوونى جیاوازو مشتومڕى زۆر له‌سه‌ر له‌دایك بوون‌و كۆچكردنى نالى له‌ نێوان مێژوونوسان‌و ڕۆشنبیرانى كورددا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چى له‌لایه‌ن مێژوونووسانه‌وه‌ چه‌ند ڕایه‌كى جیاواز خراوه‌ته‌ ڕوو، به‌ڵام هیچیان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ دان به‌ ڕاستى له‌دایك بوون‌و كۆچكردنى (نالی)دا نانێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ تا ئێسته‌ نه‌توانراوه‌ له‌دایك بوون‌و كۆچكردنى به‌ به‌ڵگه‌وه‌ دیارى بكرێت.…