مه‌لا ئه‌حمه‌دى ئه‌حمه‌دئاوا

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دئاوایى

مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دى ئه‌حمه‌دئاوا، كوڕى مه‌لا شێخ موحه‌ممه‌دى بارام ئاوا، كوڕى شێخ عبدالله‌ى (ده‌مه‌یه‌وی)یه‌، له‌ هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ناسراوه‌ به‌ مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دى، ئه‌حمه‌دئاواو له‌ ساڵى (1347ك/1928ز) له‌ گوندى (ده‌مه‌یه‌و) له‌ هه‌ورامانى ڕۆژهه‌ڵات چاوى به‌ دنیا هه‌ڵهێناوه‌.…

مه‌لا ئه‌حمه‌دى ڕه‌ش

د. عه‌دنان عه‌بدو لقادر هه‌ورامانى

ناوى ئه‌حمه‌د، كوڕى ڕه‌حیم، كوڕى موحه‌ممه‌ده‌، له‌ ساڵى 1896 زاینى له‌ گوندى (پاشبه‌رد)ى شارۆچكه‌ى (پێنجوێن) هاتۆته‌ دنیاوه‌. هۆى نانازناوه‌كه‌شى به‌ (مه‌لاى ڕه‌ش) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستا شێوه‌ى له‌سه‌ر شێوه‌ى (سه‌ید عایشێ)ى دایكى، ڕه‌ش‌و كورته‌ باڵا بووه‌، باوكیشى ڕه‌نگى سپى‌و سوورو چاوشین‌و به‌جه‌م بووه‌.…

مەلا خدری ڕواری

د. ئاراس محمد صالح

   مەلا خدر، کوڕی مەلا ئەحمەدی هەورامانى ڕوارييە. زۆرێک لەوانەی باسی ژیانی ئەم زانا بەهرەمەندەیان کردووە، هەر ئەوەندەیان لە بنەچەی نووسیوە، ئەمەشیان لە دێڕە شیعرێکی خۆی وەرگرتووە، کە لە (دەوڵەتنامە)کەیدا ئەڵێت:

بە مەعنی نامش بی دەوڵەتنامە

خامە وەش نامە، ئامە یا نامە

واتەی ئەخزەری ئیبنی ئەحمەدەن

موحتاج بە ڕەحمەت خودای ئەحەدەن.…

بوداق سوڵتان

ئازاد مونسی/ مەهاباد

   بوداق سوڵتان، یان (بوداغ سوڵتان)، کوڕی شێرخان، کوڕی شێخ حەیدەر، كوڕی میرەبەگی موکرییە، لە نەوەی (صارم بەگی موكری)، كوڕی (سیف الدین موكری)، یەكەم میری موكرییەكان. بە ڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر (فەقێ ئەحمەدی دارەشەمانە)، لە کوردانی بابان، چونكە (بدلیسی) پێی وایە كە بنەماڵەی (موكری) نیسبەتە بۆ هۆزی (مەكری) كە دانیشتووی ناوچەی شارەزوور بوون.…