د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
تیشكێك له‌سه‌ر ژیان‌و خه‌باتى عه‌للامه سه‌عید نورسى:
زانا‌و نوسه‌رو بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد‌و جیهانى ئیسلام، به‌دیعوززه‌مان سه‌عید نورسى، ساڵى 1876ز له گوندى (نورس)ى سه‌ر به پارێزگاى (وان) له باكورى كوردستان، له دایك بووه. هه‌ر له ته‌مه‌نى لاوییهتىو له 16 ساڵیدا، ساڵى 1892 نازناوى ههڵكهوتووى سه‌رده‌م (بدیع الزمان)ى له‌لایه‌ن زانایانى ئه‌و كاته‌وه پێدراوه، ئه‌مه‌ش پاش گفت‌و گۆیهكى زانستیى كه له شارى (سعرت) له‌گه‌ڵى كراوه.
ساڵى 1895 ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى دووریان خسته‌وه بۆ شارى (بتلیس). له 1897 دهقو مهتنى 90 كتێبى له زانسته شه‌رعییه‌كاندا له‌به‌ر كرد‌و توێژینه‌وه‌ى له زۆربه‌ى زانسته هاوچه‌رخه‌كانیشدا كرد.
نورسى ساڵى 1907 چووه شارى ئهستهمبوڵو ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌موو پرسیاره‌كانى خه‌ڵكییه‌و له‌سه‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى ئه‌م ڕسته‌یه‌ى نووسی: “له‌م شوێنه‌دا وه‌ڵامى هه‌موو پرسیارێك ده‌درێته‌وه.”. هه‌مان ساڵ نامه‌یه‌كى نووسى بۆ سوڵتان عبد الحمیدو داواى چاكسازیى كرد له كوردستان. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئاشنا بوو به شاعیر‌و ڕۆژنامهنووسو پهندزانى گه‌وره‌ى سلێمانى ته‌وفیق به‌گ كه به (پیره‌مێرد) ناسراوه.
ساڵى 1908 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دۆستانى، كۆمه‌ڵه‌ى (یه‌كێتى محه‌ممه‌دى) یان پێك هێناو هه‌مان ساڵ به‌بۆنه‌ى ڕوداوى (31ى مارت)ه‌وه له‌گه‌ڵ پیره‌مێردو ژماره‌یه‌كى تر له ڕوناكبیرانى كورد‌و تورك ده‌ستگیر كران. نورسى له‌و چه‌ند ساڵه‌ى ئه‌سته‌مبوڵدا چه‌ندین وتارى له گۆڤار‌و ڕۆژنامه كوردى‌و توركییه‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه،وه‌ك: ڕۆژنامه‌ى (كورد)و (وۆلقان)و (شه‌رقى كوردستان)و (سه‌ربه‌ستى)و (سبیل الرشاد)و.. هتد..
ساڵى 1910 گه‌ڕایه‌وه شارى (وان)ى كوردستان‌و دواتر له 1911 سه‌ردانى وڵاتى شامى كرد‌و له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى (ئومه‌وى) له شارى دیمه‌شق وتارێكى مێژوویى به زمانى عه‌ره‌بیى پێشكه‌ش كرد، كه به (الخگبه الشامیه) ناوبانگى ده‌ركردووه.
ساڵى 1914 له جه‌نگى جیهانیى یه‌كه‌مدا تیپى خۆبه‌خشى موجاهیدینى دژ به ڕووسه‌كان دامهزراندو خۆى وه‌ك ئه‌فسه‌رێكى میللى بووه سه‌ركرده‌یان. پاش به‌شداریى چالاكانه‌ى شه‌ڕى دژهڕوس، ساڵى 1916 دیل كرا‌و له سیبیریاى ڕوسیا زیندان كرا. به‌ڵام خوا هه‌لێكى بۆ ڕه‌خساندو ساڵى 1918 ڕاى كرد‌و له ڕوداوێكى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا به پێ‌و به پیاده، له (سیبیریا)وه به‌ڕێى وڵاته‌كانى (ڤیه‌ننا)و (ئه‌ڵمانیا)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ ئهستهمبوڵو له‌و دیلیهتیىو كزیىو ده‌ربه‌ده‌رییه‌وه – به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس به‌خۆى بكه‌ن – كرایه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى زانایانى ده‌وڵه‌تى عوسمانیى، كه به (رئاسه المشیخه الإسلامیه) ناسرابوو.
ساڵى 1922 چووه ئه‌نقه‌ره‌و سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان)ى كرد‌و به ئاماده‌بوونى كه‌مال ئه‌تاتورك وتارێكى گرنگى ئاراسته كردن‌و به ڕسته‌ى (أیها المبعوپون! إنكم مبعوپون لیوم عڤیم..) ده‌ستى پێكرد..
نورسى چه‌ندین جار له ژیانیدا دادگایى كراوه‌و زیندان كراوه‌و دوور خراوه‌ته‌وه. له ته‌مه‌نیدا نه‌فى كراوه بۆ ئه‌م شار‌و شارۆچكانه: (بوردور)، (ئیسپارته)، (ئه‌میرداغ)، (بارلا)، (ئه‌سبارته)، (قهستهمونى). هه‌روه‌ها له (وان)و (بارلا)و (دینیزلى)و (ئه‌فیون)و (ئه‌سته‌مبول) چه‌ندین جار دادگایى كراوه.
سه‌ره‌تاى ساڵى 1960 گه‌شتێكى كرد به شاره‌كانى (قۆنیا)و (ئه‌سبارته)و (ئه‌میرداغ)و (ئه‌نقه‌ره)و (ئه‌ده‌نه)و (غازى عه‌ینتاب)و (ئورفه)و چه‌ند جێى تر‌و هاوهڵو قوتابییه‌كانى به‌سه‌ر كرده‌وه، هه‌روه‌ك ماڵئاوایی ژیانیان لێ بكات.
له 23/3/1960 پاش ته‌مه‌نێكى موبارهكو خزمه‌تێكى زۆر‌و نوسینى ده‌یان كتێب‌و نامیلكه كۆچى دوایى كرد.
سه‌عید نورسى له ئه‌سته‌مبوڵ:
(ڕۆهات ئه‌لاكۆم) له نوسینێكیدا ده‌رباره‌ى كوردانى ئه‌سته‌مبوڵى كۆن، باس له مامۆستا نورسى ده‌كات وه‌ك كاره‌كته‌رێكى چالاكى كورد‌و خه‌مخۆرێكى هه‌ژارانى كورد، به تایبه‌تى كوردانى دانیشتووى ئه‌سته‌مبوڵ. بۆیه ئاماژه ده‌كات كه نورسى هه‌میشه له‌و ناوچانه‌دا گه‌ڕاوه كه كورده هه‌ژاره‌كانى لێ بووه‌و له چاره‌سه‌ر گه‌ڕاوه بۆ گرفته‌كانیان. له‌و ساڵانه‌دا نزیكه‌ى 30 هه‌زار كورد له ئه‌سته‌مبوڵ هه‌بوون. پاشان قسه‌یه‌كى نورسى نه‌قڵ ده‌كات كه شوێنى كورده‌كان به گشتى‌و قاوه‌خانه‌كان گه‌ڕاوه‌و هه‌وڵى هێنانهسهرڕێى ڕاستى ئه‌وانى داوه. نورسى ده‌ڵێت: ” من له له‌كه‌داركردنى نه‌ته‌وه‌ى كورد ترسام.”
(ڕۆهات) له درێژه‌ى بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “له ژینگهیهكىوههادا كه سه‌عید نورسى بۆ كوردى ئه‌سته‌مبوڵ بووه‌ته (باوكى ده‌ردان) پێشهوایهتىو هاوپه‌یمانێتیى بۆ كردوون، كوردپهروهرییهكى به‌تینى خۆیمان بۆ ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وه‌ى وا نه‌كات گه‌رد به‌سه‌ر كورده‌كانى ئه‌سته‌مبوڵدا بنیشێته‌وه، سه‌عید نورسى هه‌وڵێكى زۆر ده‌دا، هه‌میشه شانازیى به‌بوونى كورده‌وه دهكاو له‌هه‌موو بوارێكیشدا ئه‌مه ده‌رده‌خات. له‌و ماوه‌یه‌دا كه له ئه‌سته‌مبوڵ بووه بیرى له بارودۆخى په‌رێشانى كوردستان كردۆته‌وه”. سه‌عید نورسى بۆ خۆى ده‌ڵێت: “ساڵ‌و نیوێكه لێره (له ئه‌سته‌مبوڵ) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست له كوردستاندا تێده‌كۆشم.” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “من له چیاكانى كوردستاندا په‌روه‌رده بووم، ڕه‌وشتى مهحكهمم ده‌بێت به قه‌پانى كوردستان كێشانه بكرێت. نابێت به ته‌رازووى ههستهوهریى ئه‌سته‌مبوڵى پێشكه‌وتوو پێوانه بكرێت.”
ــ مامۆستا سه‌عید نورسى خاوه‌نى میتۆدێكى فیكریى تایبه‌ت به‌خۆى بوو، ئه‌و پێى وابوو كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى توركیا -واته چاره‌كى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیست- هه‌نگاوى یه‌كه‌م له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ناوى لێنابوو (ڕزگاركردنى ئیمان)، چونكه بیروبڕواو ئیمانى موسڵمانانى توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌مالیزم‌و عه‌لمانییه تورانییو توندڕه‌وه‌كاندا بوو.
ــ بۆیه نورسى له‌ڕێى به‌رهه‌مه ئیمانیىو فكرییهكانییهوه، ڕه‌وتێكى ئیمانیى میانهڕهوو هۆشیارى له سه‌رتاسه‌رى توركیا‌و زۆربه‌ى وڵاتانى عهرهبیىو ئیسلامی‌دا خسته‌ڕێ، كه كاریگه‌ریى ئاشكراى به‌سه‌ر ڕابوونى ئیسلامیى هاوچه‌رخه‌وه له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامیى دیاره.
خوێندنه‌وه‌ى جۆراوجۆر بۆ سه‌عید نورسى‌و قوتابخانه فیكرییه‌كه‌ى،
له لایه‌نى بۆچوون‌و هه‌وڵه‌كانى بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و كوردستان:
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و ڕاستییه به‌خوێنه‌ران بڵێم كه به‌نده له ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابوردووه‌وه به مامۆستا نورسى‌و به‌شێك له بۆچونه‌كانى ئاشنا بووم. واته نزیكه‌ى 47 ساڵه له‌سه‌رى ده‌خوێنمه‌وه. له‌و كاته‌وه كه گۆڤاره‌كانى (المسلمون)ى سویسرى سه‌عید ڕهمهزانو (الحچاره الإسلامیه)ى سورى مسته‌فا سیباعیو ڕۆژنامه‌ى (الشهاب)ى لوبنانى، ده‌هاتنه سلێمانى‌و جاروبار وتارى مامۆستا (نورسی)یان تێدا بڵاو ده‌كرانه‌وه.
دیاره به حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌وان له سه‌رچاوه توركییه‌كان سوودیان وه‌رده‌گرت، زیاتر بابه‌ته ئیمانىو فیكرییه‌كانى نورسى بڵاو ده‌كرانه‌وه، بۆ جارێكیش نه‌مدى باس له‌وه بكرێت كه نورسى له ڕووى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چى كردووه‌و له ڕووى سیاسییه‌وه چ هه‌وڵێكى بۆ كورد‌و كوردستان داوه؟ ته‌نانه‌ت كاتێك له ساڵانى 1976 -1979 له زانكۆى به‌غدا بووم چاوم كه‌وت به كتێبێكى زاناى كوردى بۆتانى ناسراو به (سه‌عید ره‌مه‌زان بوگى) به‌ناوى (من الفكر والقلب) نزیكه‌ى 30 لاپه‌ڕه‌ى ته‌رخان كردبوو بۆ باسى نورسى. به‌داخه‌وه ئه‌ویش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى نوسى بوو كه “دایك‌و باوكى نورسى كوردن”.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌و بڕه‌ى كه له‌و كتێبه‌دا له‌سه‌ر نورسى هاتبوو زۆر به‌چێژو كاریگه‌ر بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى درێژترین بابه‌ت بوو كه تا ئه‌و كاته زۆرترین وته‌ى نورسى تێدا بڵاو كرایه‌وه. بۆیه كاتێك له ساڵى 1980 دا ئاواره‌ى ئێران بووم، ئه‌و بابه‌ته‌م له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانى كوردى‌و هه‌ندێك سه‌ره قه‌ڵه‌مم بۆ زیاد كرد‌و ساڵى 1982 له شێوه‌ى نامیلكهیهكدا له شارى مه‌هاباد چاپ كرا‌و بڵاو كرایه‌وه.
ساڵى 1991 ئاواره‌ى توركیا بووین‌و دواتریش ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندین جار سه‌ردانى توركیام كرده‌وه‌و دیدارم له‌گه‌ڵ چه‌ندین قوتابى‌و كه‌سانى هاوچه‌رخى نورسى كرد. له‌وانه به‌ڕێزان: مامۆستا حوسنى به‌یرام ئوغلو، عه‌لى ئیحسان، محه‌ممه‌د فه‌ره‌نجى له قوتابییه دێرینه‌كانى نورسى. جگه له‌وه سه‌ردانى چه‌ندین دام‌و ده‌زگاى سه‌ر به ڕه‌وته‌كانى (نور)م كرد. ڕاسته‌وخۆیش چوومه ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ى كه نورسییان تێدا ژیاوه، یان بهدوورخراوهیى تێیاندا ماوه‌ته‌وه، وه‌ك: شاره‌كانى غازى عه‌ینتاب، وان، تاتوان، بهتلیسو ئامه‌د، له كوردستان. جگه له شارى (ئه‌سبارته)و گوندى (بارلا) كه ساڵانێكى زۆرى ته‌مه‌نى له‌وێدا بردووه‌ته سه‌ر. هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ى پایتهختو ئه‌سته‌مبوڵ، كه له ده‌فته‌رى بیره‌وه‌رییه‌كانى نورسیدا چه‌ندین به‌سه‌رهاتى تاڵ‌و شیرینیان تێدایه.
له ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى زۆر‌و سه‌ردانى مهیدانیىو به‌شداریى چه‌ندین كۆنگره‌ى تایبه‌ت به نورسى، چه‌ند ڕاستییه‌كى تاڵ‌و ناسۆرم بۆ ڕوون بوونه‌وه كه پێویسته لێى ئاگادار بین:
یه‌كه‌م: ڕاسته كه ڕه‌وتى نوور له په‌یكه‌رێكى حزبیدا قه‌تیس نه‌بووه‌و لایه‌نگرانى ڕه‌وته‌كه ئه‌وه به خاڵى به‌هێزى ڕه‌وته‌كه ده‌زانن، به‌ڵام له یه‌ك جغزیشدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و بۆته چه‌ند قوتابخانهیهكو زۆربه‌شیان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به لادان له میتۆد‌و به‌رنامه‌ى نورو هه‌ركامیان به شێوه‌یه‌ك ژیانى نورسى شرۆڤه ده‌كه‌ن.
دووه‌م: به گشتیى ئه‌وانه‌یان كه ته‌نها له ڕووى ئیمانیىو پهروهردهیىو فیكرییه‌وه لێى سوودمه‌ند بوون، زۆر هه‌وڵیان داوه هه‌موو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانى نورسى كورت بكه‌نه‌وه له‌و ڕۆژانه‌ى سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیدا كه ناونراوه (سه‌عیدى یه‌كه‌م). ئیتر تیشك ناخه‌نه سه‌ر ئه‌ندامێتى نورسى له چه‌ندین ڕێكخراوى سیاسى‌و نووسینى چه‌ندین وتارى سیاسی له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانى ئه‌و كاته‌دا. به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه باسى داواكارییه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و گرفته‌كانى كورستان ده‌كه‌ن. مه‌علومه ئه‌و به‌شه له نوسه‌رو توێژه‌ران كه (نور)و (نورسى)یان به‌و ئاقاره‌دا بردووه زیاتر ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ره توركهكانو ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها له ده‌لاقه‌ى ئه‌وانه‌وه ئه‌و جوامێره‌یان ناسیوه.
ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له ناو نووسه‌رانى مه‌شره‌ب ناسیۆنالیستى خۆماندا به‌دى ده‌كرێت، وه‌گه‌رنا نووسه‌رانى باكورى كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ره توركه‌كانیش، دوور له ده‌مارگیریی ئایدیۆلۆژیی، له ده‌یان كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌یاندا – ڕۆهات گوته‌نى- ئاماژه به “دین‌و كوردایه‌تى، دوو پێكهێنى جیاوازى كه‌سایه‌تیی سه‌عیدى نورسی” ده‌كه‌ن. بۆ نموونه كه‌سانێكى وه‌ك: ئیسماعیل گوێڵداش، ڕۆهات ئه‌لاكۆم، مالمیسانژ، محه‌ممه‌د ئه‌مین بوز ئه‌رسه‌لان، جه‌مال كۆتاى، نه‌جمه‌ددین شاهینه‌ر، حوسه‌ین ئۆقچوو، مو‌سا عه‌نته‌ر، زنار سلوپى، ئه‌حمه‌د ڕامیز، عبد الله جه‌وده‌ت.. به دوور‌و درێژى باسى عه‌للامه سه‌عید نورسییان كردووه، به تایبه‌تى ئه‌و لایهنو ڕه‌هه‌ندانه‌ى كه نووسه‌ره ده‌مارگیره تورك‌و عه‌ره‌به‌كان باسیان لێنه‌كردووه، مه‌به‌ستم لایه‌نى نهتهوهییو خه‌باتى سیاسییه، كه كه‌مترین تیشكى خراوه‌ته سه‌ر. بۆ نموونه ئیسماعیل گوێڵداش ده‌ڵێت: “سه‌عیدى كوردیی هه‌وڵێكى زۆرى به وریاییه‌وه داوه كه كه‌سایه‌تى ئیسلامیی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆى به یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه.”
سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و به هۆى ده‌مارگیریى كه‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانه‌وه، به درێژایى ساڵانى بیسته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م تا نه‌وه‌ده‌كانیش، له زۆربه‌ى چاپه‌كانى كتێب‌و به‌رهه‌مه‌كانى نورسیدا، هه‌موو وشه‌كانى (كوردستان) كراونه‌ته (ویلایاتى شه‌رقى)، زۆرجار وشه‌ى (كوردلر) واته (كوردان)یش كراونه‌ته (مسلمانلر)، به‌م كاره‌ش كه‌م كه‌م كوردبوونى نورسى له زیهنى هاووڵاتیانى توركیادا – ته‌نانه‌ت به زۆرێك له كوردانیشهوه ــ سڕڕابووهوه. ئه‌مه وه‌ڵامى ئه‌و كهسو ده‌زگاو ناوه‌ندانه‌ى چاپى توركیایه له وه‌ڵامى هۆكارو پاڵنه‌رى ئه‌و گۆڕانكارییه نازانستى ــ بگره ئه‌و خیانه‌ته زانستییه ــ كه له نورسى‌و نورو په‌یامه‌كانى نوور كراوه، كه خۆم له ڕووى مه‌یدانییه‌وه له توركیا دهستمكهوتووه.
لێره‌دا له هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌س بیگوتبا سه‌عید نورسى، بایه‌خى به كێشه‌كانى كوردستان‌و پرسه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى داوه، تۆمه‌تبار ده‌كرا به ڕهگهزپهرستو دوژمن به بابه‌تگه‌لى ئیمانیىو نه‌یار به په‌یامه‌كانى نور. من بۆ خۆم له دۆستانهمهوه به‌ر تیرى ئه‌م تۆمه‌تانه كه‌وتم، كاتێك له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كاندا له ڕۆژنامه‌ى (یه‌كگرتوو)دا ـ كه بۆ خۆم سه‌رنووسه‌رى بووم ــ زنجیره وتارێكم له‌سه‌ر نورسى‌و ئه‌و ڕاستییانه‌ى سه‌ره‌وه‌م بڵاو كردنه‌وه. به‌ڵام ڕۆژگار سه‌لماندى كه بۆچونه‌كانى ئێمه ڕاست دهرچوونو پاش كرانه‌وه‌یه‌كى سیاسى كه به‌سه‌ر توركیادا هات، ده‌ركه‌وت كه له ساڵانى ڕابردوودا سانسۆرێكى توركى‌و ده‌مارگیریى له‌سه‌ر نورسى هه‌بووه‌و لایه‌نێك له ژیانى ـ كه په‌یوه‌ندیى به ڕه‌هه‌ندى نهتهوهیىو لایه‌نى سیاسى ژیانییه‌وه هه‌یه ـ شێوێنراوه، یان ونكراوهو شارراوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بڕگه‌ى گرنگ‌و هه‌ستیار له ژیانیشى كه په‌یوه‌ندیى به‌چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌وه هه‌یه ئاوه‌ژوو كراوه‌ته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه كه نورسى زۆر سه‌رسام بووه به حهكیمو شاعیرى گه‌وره ئه‌حمه‌دى خانىو كردوویه‌تییه “كه‌سایه‌تییه‌كى نمونه‌یى بۆ خۆى، به‌وه‌ش هه‌وڵى داوه هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان دونیاى ئیسلامیىو كوردانه‌ى خۆیدا دروست بكات. له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه زۆر كه‌وتۆته‌وه به‌ر كاریگه‌ریى كه‌سایه‌تى صه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى.” له‌م لایه‌نه‌وه نورسى بۆ خۆى ده‌ڵێت:”..من نهتهوهخوازیى له ئیسلامه‌تیی تێده‌گه‌م. سه‌عیدى كوردیى هه‌وڵێكى زۆرى به وریاییه‌وه داوه كه كه‌سایه‌تیى ئیسلامیىو نه‌ته‌وه‌یى خۆى به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه… (بۆیه) پێكهاته‌ى كوردیى به پیرۆز زانیوه‌و هه‌وڵى داوه پاساوێكى له سیستمى بیركردنه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا بۆ بهێنێته‌وه‌و جێى بكاته‌وه.”
هه‌ڵوێستى عه‌للامه سه‌عید نورسى له شۆڕشه‌كه‌ى شێخ سه‌عید:
به‌گونجاو ـ بگره پێویست ـ ى ده‌بینم كه له‌م باسه‌دا ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به هه‌ڵوێستى زانا‌و بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كوردستان مامۆستا سه‌عید نورسى، له‌و شۆڕشه‌ى شێخ سه‌عید، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه له زۆربه‌ى ناوه‌نده توركى‌و عه‌ره‌بی ـ و ته‌نانه‌ت كوردییه‌كانیش ـ دا وا بڵاو بووه‌ته‌وه كه نورسى له‌گه‌ڵى نه‌بووه، بگره نامه‌شى بۆ شێخى پیران ناردووه كه ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌و شۆڕشه.
به‌ڵێ، تا ئه‌م دواییانه‌ش وا بڵاو بوو كه سه‌عید نورسى دژى ئه‌و شۆڕشه‌ى شێخ سه‌عیدى پیران بووه، به پاساوى ئه‌وه‌ى كه سوپاى توركیا موسڵمانه‌و ناكرێت شه‌ڕ له نێوان موسڵماناندا هه‌ڵگیرسێت. به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگیرێت كه شێخ سه‌عیدى پیران دژى ئه‌تاتورك‌و داروده‌سته‌كه‌ى هه‌ستابوو كه هه‌زاران كوردیان كوشت‌و بووبووه دارده‌ستى بێگانه‌و به پشتیوانیى زایۆنیزمى جیهانىو به‌ره‌ى ئه‌وروپاى دژ به ئیسلام، خیلافه‌تى عوسمانییان ڕووخاندو ڕاشكاوانه ئیعلانى دژایه‌تى ئیسلامیان كرد، شه‌ریعه‌تیان قاچاخ كرد، یاسا ئاینییه‌كانیان گۆڕى، بانگیان له مزگه‌وته‌كان ڕاگرت، پۆشاكى شهرعییو دیمه‌نه ئیسلامییه‌كانیان قه‌ده‌غه كرد‌و هتد.
شێخ سه‌عیدى پیران دژى ئه‌م كارانه هه‌ستا، هه‌م به نیازى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و تاوانه دژه مرۆڤانه‌ى ئه‌نجام دران، هه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ى خیلافه‌تى ئیسلامیى ڕاسته‌قینه، وه‌ك له لێدوان‌و (مورافه‌عات)ه‌كانى خۆى له‌كاتى دادگاییكردنه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت. جا، ئایا مه‌عقوله كه‌سایه‌تییه‌كى زانا‌و هۆشیارى وه‌ك (بدیع الزمان) مامۆستا سه‌عید نورسی ـ كه پێش شێخ سه‌عید به زیاتر له 25 ساڵ هه‌مان بانگه‌شه‌ى دژایهتىو ڕاپه‌ڕین دژى سته‌مى دهكردو هه‌ر له سه‌رده‌مى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى عوسمانییه‌وه ڕهخنهبارانى ده‌سه‌ڵاتى توركیاى ده‌كرد، كه له به‌رنامه‌ى ئیسلام لایانداوه‌و سته‌میان له نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و ناوچه‌كانى كوردستان كردووه- له‌و ساته‌وه‌خته مێژوویى‌و ههستیارو ناسكه‌دا، دژى سه‌ركرده‌ى موجاهید شێخ سه‌عیدى پیران بوه‌ستێته‌وه‌و شۆڕشه‌كه‌ى به نادروست بزانێ‌و نامه‌ى بۆ بنووسێ‌و داواى لێ بكات ده‌ست هه‌ڵبگرێت ؟! به‌ڵێ، من له‌و ساڵانه‌دا كه به‌ڵگه‌یه‌كى ئه‌وتۆشم به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو نه‌ك جارێك، صه‌دجار ده‌مگوت: نه‌خێر، نه مهعقولهو نه ڕاست‌و ڕه‌وایه‌و نه له نورسى ده‌وه‌شێته‌وه كه هه‌ڵوێستى وا بنوێنێت. هه‌روه‌ها نه ئاین‌و نه تێگه‌یشتنى دروست له چه‌مكه ئاینییه‌كانیش ـ كه نورسى له‌و بواره‌دا قاڵ بوو بوو ـ ڕێ به ئاوا هه‌ڵوێستێك ده‌ده‌ن ؟!
تا ئێره ته‌نها بۆچوونى خۆم بوو، هیچ بهڵگهنامهیهكیشم نه‌دیبوو، به‌رده‌وامیش له ناوه‌نده ڕوناكبیرییه كوردستانیىو عهرهبیىو توركییه‌كاندا داكۆكیم له‌م بۆچوونه‌م ده‌كرد، نهشمدهزانى چۆن بیسه‌لمێنم، ته‌نها جارێك له شارى ئه‌سته‌مبوڵ، له باره‌گاكه‌ى خۆى، مهرحومى مامۆستا (عز ا‌لدین یه‌ڵدرم) سه‌رۆكى وه‌قفى (الزهراو)م بینى ـ كه یه‌كێكه له باڵه‌كانى ڕه‌وتى (نور) ـ هه‌ستم كرد زۆر پڕه له‌و ده‌زگاو ناوه‌نده توركانه‌ى كه خۆیان به شوێنكه‌وته‌ى نورسى ده‌زانن، به‌ڵام وشه‌كانى (كورد‌و كوردستان)یان له كتێبه‌كانى مامۆستا نورسیدا لابردووه. به‌ڕێزیان وتى: “ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه گوایه مامۆستا نورسى نامه‌ى نوسیوه بۆ شێخ سه‌عیدى پیران ئهصلو ئه‌ساسى نیه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رسته توركه‌كان ئه‌م داستانه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه، تا نورسى بكه‌نه دوژمنى كورد.” ئه‌و ده‌یوت: “به پێچه‌وانه‌وه مامۆستا نورسى پشتیوانیى له شۆڕشه‌كه‌ى شێخ سه‌عیدى پیران كردووه‌و ته‌نانه‌ت به‌و تۆمه‌ته‌ش نورسى ده‌سگیر كراوه.”
له ڕاستیدا من له‌مه زیاتر نه هیچم بیستبوو، نه هیچم دیبوو، قسه‌كانى ئه‌ویش بۆ من نه‌ده‌بوونه به‌ڵگه‌ى كۆتایی، چونكه ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانى تر كه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوو، تۆمه‌تباریان ده‌كرد به‌وه‌ى ده‌مارگیریى بۆ كورد زۆره، هه‌رچه‌ند پیاوێكى زۆر دیندارو خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو، به‌ڵام من بۆ خۆم ده‌ترسام كه له كاردانه‌وه‌دا كه‌وتبێته هه‌ڵه‌و زیاده‌ڕه‌ویى.
به‌هه‌رحاڵ، بۆ یه‌كه‌م جار له مانگى نیسانى 2014 دا چاوم به كتیبێك كه‌وت تایبه‌ت به مێژووى (جه‌معییه‌تى ته‌عالیى كوردستان) له نووسینى (ئیسماعیل گوێڵداش) سه‌یر ده‌كه‌م ئه‌م بابه‌ته‌ى ورووژاندووه. زۆر پێى دڵخۆش بووم، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بوو به زمانى كوردى نووسراوێك بڵاو ببێته‌وه كه گومان بخاته سه‌ر ئه‌و بابه‌تى نامه‌و جۆرى په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان نورسى‌و پیران‌و داستانى ئه‌و نامه‌یه بخاته ژێر پرسیاره‌وه.. بۆیه لێره‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌كى لێ دهگوێزمهوهو به‌شێك له بۆچوونه‌كانى پێش بیست ساڵى خۆمى پێ پشتڕاست ده‌كه‌مه‌وه:
گوێڵداش ده‌ڵێت:”.. بۆچوونى جیاواز هه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى (بدیع الزمان) سه‌عیدى نورسى سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته (ڕاپه‌ڕینى شێخ سه‌عیدى پیران)… هه‌ندێك له‌و گێڕانه‌وانه ڕاست‌و هه‌ندێكیشیان درۆ‌و ده‌له‌سه‌ن. به‌گوێره‌ى هه‌ندێك چاودێر‌و لێكۆڵ، (بدیع الرزمان) سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستى نه‌رێنیى به‌رامبه‌ر به ڕاپه‌ڕینه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام دواتر كاتێك ڕه‌فتارى نائیسلامیى له وڵات‌دا بینیوه‌و فشاره‌كانى سه‌ر خۆیشى پتر بوون، بۆچوونى گۆڕیوه‌و به‌شداریى له جوڵانه‌وه‌كه‌ى شێخ سه‌عیددا كردووه. هه‌ندێكى تریش ده‌ڵێن به‌دیعوززه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتگیریى شێخ سه‌عیدى كردووه، به‌ڵام متمانه‌ى به شێوازى دروستبوونى جووڵانه‌وه‌كه‌و واده دانانه‌كه‌ى نه‌بووه.”
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى ئه‌و نامه‌یه‌ش كه باسده‌كرێت: گوایه نورسى بۆ شێخ سه‌عیدى پیرانى ناردبێتو وتبێتى: جیهاده‌كه‌تان براكوژییهو بێ ئه‌نجامه.. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت: “.. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه به‌ڵگه‌ى زۆر له‌به‌ر ده‌ستدان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى وا ئه‌و نامه‌یه هى (بدیع الزمان) نیه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بیسه‌لمێنێت ئه‌و نامه‌یه هى ئه‌و بووه. به‌ر له هه‌موو شتێك ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكۆشانه‌ى كه به‌دیعوززه‌مان له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا كردوویه‌تى، ناكۆكه. زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌كان پێیان وایه ئه‌وى تۆزێك له یاساى ئیسلام تێبگات، نامه‌یه‌كى وا نانوسێتو كه‌سێكى وه‌كو به‌دیعوززه‌مانیش كه به وردى ئاگاى له یاساكانى ئیسلامه، هه‌ڵوێستێكى وه‌ها وه‌رناگرێت..”
دواجار ئه‌م نووسه‌ره به‌ڵگه بۆ دروستیى بۆچوونه‌كه‌ى خۆى به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه نورسى له كتێبى (شوعاعله‌ر)دا زۆر به‌ڕێزه‌وه ناوى له شێخ سهعیدو هاوڕێكانى بردووه‌و وتوویه‌تى: “شێخ سهعیدو هاوڕێكانى شه‌هیدى ڕاسته‌قینه‌ن”، به‌ڵام ئه‌و ڕسته‌یه كه له نوسخه ئهصلییهكاندا هه‌یه، له چاپهكاندا لابراوه.!
به‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى به‌هێز بۆ ناڕاستیى ئه‌و نامه‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌ى كوڕهزایهكى شێخ سه‌عیدى پیرانه به ناوى (مه‌لیك فورات) كه له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌رى خستووه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه. مه‌لیك فورات ـ كه چه‌ند جارێك له په‌رله‌مانى توركیا بۆته پهرلهمانتارو بۆ خۆم چه‌ند جارێك له توركیا بینیومه ـ ساڵى 1989 بۆ گۆڤارى (گریشم)ى توركیى ڕایگه‌یاند: كه نورسى نامه‌ى واى بۆ شێخ سه‌عیدى باپیرم نه‌ناردووه. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه: “ساڵى 1954 له (ئیسپارته) سه‌رم له به‌دیعوززه‌مان دا… نه‌خۆش بوو… جامهدانهكهى سه‌رى دهسماڵێكى لوولكراوى پێوه بوو… ده‌ستیم ماچ كرد… هه‌ندێك شتى پێویستمان باس كرد.وتى: من تۆڵه‌ى براى پایه‌به‌رزو موكهڕڕهم، شێخ سه‌عید ده‌كه‌مه‌وه.”
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه: “ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران باسى ئه‌وه‌یان كردووه كه سه‌عیدى كوردیى كاتى ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى 1925 (ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى شێخ سه‌عیدى پیران) له چیاى (ئه‌رك) بووه له ناوچه‌ى (وان)و به كرده‌وه به‌شداریى له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا كردووه‌و پشتیوانیى لێ كردووه.”
به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه له كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌ك مامۆستا سه‌عید نورسى ده‌وه‌شێته‌وه نورسییهك كه سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى كورد مو‌سا عه‌نته‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به(موجاهیدێكى كورد)و (گه‌وره‌ترین دهستبژاردهى كورد له سه‌ده‌ى نۆزده‌و بیسته‌مدا) ناوزه‌دى ده‌كا تو ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت: “له سه‌ره‌تاى سهدهكهمانهوه تا ساڵى 1960 (ساڵى وه‌فاتى) ژیانى به تێكۆشان دژى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانىو كۆماریى توركیا به‌سه‌ر بردووه.”
به‌هه‌رحاڵ، ئێسته‌ش ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و نامه‌یه‌ى كه باسده‌كرێت گوایه نورسى بۆ شێخ سه‌عیدى نووسیوه، ده‌ڵێم: تا ده‌قى ئه‌و نامه‌یه بڵاو نه‌كرێته‌وه، جێى ئه‌وه نیه به‌ڕاست بزانرێت، چونكه ـ وه‌ك (ئیسماعیل گوێڵداش) ده‌ڵێت: “نابێت ڕۆڵى ههستیارییهكانى (نورسى) سه‌باره‌ت به شوناسى كوردیى له‌به‌رچاو نه‌گرین.”
لێره‌دا پێویسته ئه‌م زانیارییه بده‌م به خوێنه‌رانى به‌ڕێز، كه كه‌سانى شاره‌زا به ناوه‌نده دیكۆمێنتىو ئهرشیفییهكانى توركیا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه له توركیادا بهپارێزراوى ماونه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به ساڵانى ده‌یه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه هه‌یه. به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش كه كه‌م تا زۆرێك بڵاوده‌بنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى ڕێكخراوى (ئیتتیحادو ته‌ره‌ققى)و ده‌سه‌ڵاتى كه‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانه‌وه، هه‌وڵدراوه ئه‌و دیكۆمێنت‌و به‌ڵگه‌نامانه بشارنه‌وه كه لهبهرژهوهندیى بیركردنه‌وه دهمارگیرییهكهى ئه‌واندا نین. له‌وه‌ش زیاتر ـ به‌پێچه‌وانه‌وه ـ ده‌یان نوسراو بڵاوكراونه‌ته‌وه كه هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ى مێژوویى دهسكارییكراونو شێوێنراون، به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان به كتێب‌و بهرههمهكانو ژیاننامه‌ى مامۆستا (سه‌عیدى نورسى) یه‌وه هه‌یه.
به‌داخه‌وه زۆرێك له ناوه‌نده‌كانى چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه ـ له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ، تا ده‌گاته زۆرێك له ئیسلامییه‌كانیش ـ بێئاگایانه یان به مه‌به‌ست، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ى وردنه‌بوونه‌وه له‌م خاڵه‌و به‌دوادانه‌چوون بۆ زۆرێك له‌و پرس‌و بابه‌ته مێژوییاننهى كه پرسیار ههڵدهگرنو به‌دواداچوونیان پێویسته، به‌تایبه‌تى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى غه‌یرى تورك‌و ناوچه‌كانى كوردستان‌و ڕووداوه گرنگه‌كانى وه‌ك ڕێكخراو‌و جووڵانه‌وه كوردییه‌كان‌و شۆڕشه‌كانى شێخ سه‌عیدى پیران‌و شۆڕشى ئارارات‌و ئاگرى داخ و ده‌رسیم و..هتد، هه‌یه.
دامه‌زراندنى (كۆمه‌ڵه‌ى تهعاونو ته‌ره‌ققى كورد):
مه‌علومه كه شاعیرى گه‌وره‌و ئایندۆستو كوردپه‌روه‌ر (پیره‌مێرد)، له ساڵى 1898 زاینی‌دا له‌به‌ر لێهاتوویىو ناوبانگى زۆرى له كوردستانى عیراق، له لایه‌ن سوڵتان (عبد الحمید)ى عوسمانییه‌وه ده‌عوه‌ت ده‌كرێت بۆ شارى ئه‌سته‌مبوڵ. له‌وێ سه‌ردانى حه‌ج ده‌كات و دواتر كۆلیجى (حقوق) ته‌واو دهكاتو سوڵتان نازناوى (به‌گ)ى ده‌داتێ،وه‌ك ڕێزلێنانێك كه له كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌و ده‌گمه‌نه‌كان ده‌گیرا، بۆیه به ته‌وفیق به‌گ، یان حاجى ته‌وفیق، ناوبانگ ده‌رده‌كات.
كاتێك له ژێر فشارى هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوڵتان عبد الحمید دا، شۆڕشى ده‌ستوریى له توركیا سه‌رى گرت، سوڵتان ناچار بوو كه سه‌ر له نوێ له 23/7/1908 ده‌ستور ڕابگه‌یه‌نێت ـ كه به ڕاگه‌یاندنى دووه‌مى (مه‌شروته) ناسراوه ـ و سیستمى حوكمڕانیى بكاته ده‌ستوریى. بۆیه پاش ئه‌وه كرانه‌وه‌یه‌كى سیاسى گونجاو ڕووى دا‌و، له ساڵى 1908دا ـ هه‌مان ساڵى (مه‌شروته) ـ كوردانى دانیشتووى شارى ئه‌سته‌مبوڵ، ڕێكخراوێكیان به ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى تهعاونو ته‌ره‌ققى كورد) دامهزراندو (شێخ عبد القادر كوڕى شێخ عبید الله) ى شه‌مزینى (ڕابه‌رى ڕاپه‌ڕینى 1880) بووه سه‌رۆكى.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیى مامۆستا سه‌عید نورسى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى (تهعاونو ته‌ره‌ققى كورد)و هه‌ندێك ڕێكخراوى تر، (ڕۆهات ئه‌لاكۆم) ده‌ڵێت: “له‌و ماوه‌یه‌دا كه له ئه‌سته‌مبوڵ بوو تێكه‌ڵییه‌كى كاریگه‌رى له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ى تهعاونو ته‌ره‌ققى كورد)و (كۆمه‌ڵه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌عاریفى كورد)و (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالیى كوردستان)، هه‌بوو. له‌لایه‌كى دیكه‌وه ساڵى1920 ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى هه‌یڤى سه‌وز (یه‌شیل ئاى).” له جێیه‌كى دی‌دا ده‌ڵێت: “جێگرتنى سه‌عیدى كوردیی له نێو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌م جه‌معییه‌ته‌دا (مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌عاریفى كورده) نیشانه‌ى هاوكاریی ئه‌و بووه… كۆششه‌كانى سه‌عیدى كوردیی بۆ سه‌رهه‌ڵدانى جه‌ماوه‌ریی له دژى ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولحه‌مید، به به‌شداریكردنى له‌و جه‌معییه‌ته‌دا، واتایه‌كى دیكه‌یان په‌یدا كرد.” به داخه‌وه له زۆربه‌ى سه‌رچاوه توركى و عه‌ره‌بیی و ـ ته‌نانه‌ت ـ ئینگلیزیی و بیانییه‌كانى تریشدا، زۆربه‌ى ئه‌م ڕاستییانه یان ئاوه‌ژوو كراونه‌ته‌وه، یان باسنهكراون و كهنارخراون، دیاره دۆستانى جووڵانه‌وه‌ى نور له توركه‌كان پاساوى ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه بۆ پرۆسه‌ى سیاسه‌تى (توركاندن) له لایه‌ن كهمالیزمهكانهوه، كه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیستدا ڕێگه نه‌دراوه زۆر به زه‌قیی باسی كوردبوونى نورسی بكرێت، یان باسی ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بكرێت كه ده‌ڕژێنه خانه‌ى خزمه‌تى به پرسی كورد‌و كوردستان. به‌ڵام ئێسته كه تا ڕاده‌یه‌ك كرانه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌دا دروستبووه‌و به‌كارهێنانى وشه‌ى (كورد‌و كوردستان) تا سنوورێك ئاسایی بووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له وه‌شانگه (انتشارات)كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه كاتى خۆى له سه‌رده‌مى تورانییهكاندا زۆرجار وشه‌ى (كوردان) له په‌یامه‌كانى نورسیدا كراوه‌ته (موسلمانلر)، وشه‌ى (كوردستان)یش كراوه‌ته (ولایاتى شه‌رقیه)، وه‌ك له جێی خۆیدا باسمان لێكردووه