كه‌مال ئه‌مین گوڵپی
عوسمان، كوڕى خالد، كوڕى عه‌بدوڵڵا، كوڕى محمد، كوڕى ده‌روێش، كوڕى موشه‌رره‌ف، كوڕى جومعه، كوڕى زاهیره. نازناوى (سراج ا‌لدین) بووه‌و به شێخ عوسمانى ته‌وێڵه شۆره‌تى ده‌ركردووه. نه‌سه‌بى له سه‌یده‌كانى (نعێم)ه له هۆزى ئاغاكانى ته‌وێڵه. ساڵى (1195ه، 1780ز) له شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه له هه‌ورامانى لهۆنى به‌شى باشورى كوردستان، له دایك بووه، له سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه خراوه‌ته به‌رخوێندن‌و دواى خه‌تم‌و ته‌واوكردنى قورئانى پیرۆز، ده‌ستى كردووه به خوێندنى هه‌ندێك كتێبى سه‌ره‌تایى ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌كو نه‌حوو صه‌رف‌و فیقه، پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن، چووه‌ته خه‌رپانى‌و بیاره‌و خورماڵ‌و هه‌ڵه‌بجه.
له سه‌رده‌مى خوێندنیدا كه‌سێكى زیره‌ك‌و خواناس‌و عابدێكى خاشیع‌و فه‌رمانبه‌ردارى خوا بووه‌و پابه‌ندبووه به سوننه‌ت‌و گرتنه‌به‌رى ڕێره‌وى ته‌زكیه‌ى ده‌روون، بۆیه له ته‌مه‌نى بیست‌و پێنچ ساڵیدا ڕووى كردووه‌ته شارى به‌غداو له مزگه‌وتى شێخ عبد القادرى گه‌یلانى ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵى وانه‌وتنه‌وه‌و ڕێچكه‌ى ته‌صه‌ووف‌و ته‌زكیه بووه.
دواى كۆتاییهێنان به خوێندن له مزگه‌وتى شێخ عبد القادرى گه‌یلانى، له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌ولانا خالدى نه‌قشبه‌ندیى ئیجازه‌ى ته‌ریقه‌تى وه‌رگرتووه، دواتر وه‌ك مورشیدێك ده‌ست به‌كاربووه.
سه‌باره‌ت به قۆناغى هاوسه‌رگیریى له ته‌مه‌نى (33) ساڵیدا دواى ئه‌وه‌ى كه ئیجازه‌ى ته‌ریقه‌تى وه‌رگرتووه، یه‌كه‌م ژنى خواستووه‌و دواتر تا كۆچى دوایى هه‌ژده جار هاوسه‌رگیریى كرووه.”
شێخى سیراجه‌ددین دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌بێته مورشدێكى سه‌ركه‌وتوو، بۆ درێژه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانستى شه‌رعیی‌و سلوكى ته‌ریقه‌ت، له شارى سلێمانى نزیكه‌ى چوار ساڵ ده‌مێنێته‌وه، پاشان ده‌چێته كۆیه‌و كه‌ركوك‌و به‌غداد. له ڕووى كوردستانى به‌شى خۆرهه‌ڵاتیش سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ سنه‌و جوانڕۆ، له‌م سه‌فه‌رانه‌شدا چه‌ندین زانا‌و مورید ده‌بینێت‌و سوودمه‌ند ده‌بن له دیتنى.
مامۆستا‌و شێخ‌و ڕابه‌رو ئیجازه‌ى عیلمیی:
ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه شێخى سیراجه‌ددین لاى چ مامۆستایه‌ك خوێندوویه‌تى، به‌ڵام ڕابه‌رو شێخى ته‌ریقه‌ته‌كه‌ى، مه‌ولانا خالیدى نه‌قشبه‌ندی بووه‌و له مزگه‌وتى شیخ عبد القادرى گه‌یلانى له ساڵى (1226هـ/1811ز) له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و ڕێنماییه‌كانى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى وه‌رگرتوه. دوا به‌دواى وه‌رگرتنى ئیجازه‌ى ته‌ریقه‌ت، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى سلێمانى‌و له مزگه‌وتى عبد الرحمان پاشاى بابان (مزگه‌وتى شێخ بابا عه‌لى ئَێستا) سه‌رقاڵى ڕێنمویى مسوڵمانان‌و موریدان بووه.
ئیجازه‌ى عیلمی:
مامۆستا عبد الكریم موده‌ڕیس دوو گوته له ده‌مى نه‌وه‌كانى شێخى سیراجه‌ددینه‌وه نه‌قڵ ده‌كات، ده‌ڵێت: “له خوا لێخۆش‌بوو شیخ عه‌لادینى عوسمانیم بیستووه، ده‌یگووت: خوێندنى باپیرم له مادده‌ى سیوگی تێنه‌په‌ریوه.” هه‌روه‌ها له “سه‌ید گاهیرى هاشمى كوڕى سه‌ید حه‌یده‌رى ده‌وڵه‌تئاواییم بیستووه، كه شێخى سیراجه‌ددین ئه‌و ده‌مه‌ى له مزگه‌وتى شێخ عبد القادرى گه‌یلانى له شارى بغداد ده‌یخوێند، شه‌رحى (رساله الشاه صدیق الهراتی فی شرح الكلام القدسی) كردووه، كه نووسراوه‌كه شێخ عبد القادرى گه‌یلانى نووسیویه‌تى.” له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه له ساڵى (1226هـ) ته‌ریقه‌تى وه‌رگرتووه، ئیتر باسى ئیجازه‌ى علیمیى نه‌كراوه، چونكه ئه‌و ده‌مه ته‌مه‌نى (31) ساڵ بووه، له ته‌مه‌نى بیست و پێنچ ساڵیدا سه‌رگه‌رمى ته‌دریس‌و وانه‌وتنه‌وه بووه.
خه‌لیفه‌كانى شێخى سیراجه‌ددین عوسمان:
شێخى سیراجه‌ددین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه زیاتر سه‌رگه‌رمى ئاداب‌و سلوكى ته‌ریقه‌ت بووه، ئه‌و مه‌لا باشانه‌ى كه ئیجازه‌ى دوانزه عیلیمییان وه‌رگرتووه، شێخ مۆڵه‌تى ته‌ریقه‌تی پێداون. ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له خه‌لیفه‌كانى شێخن.
1- شیخ عه‌لى ته‌وێڵه‌ه‌یى 2- شێخ عه‌لى سه‌رگه‌تى 3- حاجى مه‌لا ئه‌حمه‌دى نۆدشه‌یى 4- سه‌ید عبدالرحیم مه‌وله‌وى تاوگۆزى 5- سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌مینى كه‌لجینی 6- شێخ ئیسماعیلی هه‌جیجى 7- سه‌ید حامیدى هه‌ورامى 8- مه‌لا محه‌ممد ئه‌مینى نۆدشه‌یى 9- مه‌لا صه‌دره‌دینى ڕوودارى 10- مه‌لا محه‌ممه‌دى هانه‌دننى 11- مه‌لا مه‌حمودى نۆدشه‌یى 12- مه‌لا حامیدى كاتبى بێسارانى 13- مه‌لا قاسمى پایگه‌لانى 14- سه‌یید عه‌بدوڵلاى مه‌ریوانى چۆرى 15- شێخ شوكروڵلاى سنه‌یى 16- مه‌لا ئیبراهیمى جوانڕۆیی 17- مه‌لا حه‌سه‌نى جوانڕۆیى 18- مه‌لا فتح الله جوانڕۆیى 19-سه‌ید قانونى خانه‌گایى 20- شێخ عه‌ه‌لى بالیسانى 21- سه‌ید عه‌لى خانه‌گایى 22- سه‌ید عبد الحكیم خانه‌گایى 23- سه‌ید بایه‌زیدى خانه‌گایى 24- سه‌ید حسه‌ینى خانه‌گایى25- سه‌ید عبد الرحمان خانه‌گایى 26- سه‌ید شاكه‌ره‌مى تاوگۆزى 27- مه‌لا چه‌دره‌دین ئه‌وێهه‌نگى 28- مه‌لا عبد الكریم ئه‌وێهه‌نگى 29- مه‌لا مو‌سا پایگه‌لانى 30- مه‌لا مسته‌فاى كه‌لاتى 31- شێخ حسه‌ینى باقلاوایى 32- شێخ محه‌ممه‌د باقرى سنه‌یى 33- شێخ محه‌ممه‌دى وه‌زیرى 34- سه‌ید عبد القادر ناسراو به خه‌لیفه قادر 35- شێخ محه‌ممه‌د سمێرانى 36- شێخ مسته‌فاى سه‌قزى 37- سه‌ید عبد الكریم ده‌گاشێخانى 38- شیخ سوله‌یمانى چناره‌یى 39- شێخ محه‌ممه‌د قه‌ره‌داغى 40- شێخ مه‌لا نه‌بى ماویلى 41- مه‌لا مه‌حمودى ڕه‌واندوزى 42- مه‌لا عه‌لى بێتواته‌یى 43- شێخ مه‌لا ئه‌بوبكرى هه‌ولێرى44- شێخ فاتیحى بالیكه‌ده‌ره‌یى 45- مه‌لا یوسفى یاڵاوه‌یى 46- مه‌لا محه‌ممه‌دى هه‌وشارى 47- مه‌لا عه‌بدول كه‌ریم هه‌ڵه‌بجه‌یى 48- شێخ حه‌سه‌نى كه‌ركوكى. 49- مه‌لا ئیبراهیمى كۆیى.
چالاكى نه‌وعیی شێخى سیراجه‌دین:
شێخ عوسمان ته‌نها شێخێكى ته‌ریقه‌تى گۆشه‌گیر نه‌بوو، به‌ڵكو ڕێبه‌رێكى گه‌وره‌ى ئاینیى‌و مورشێدێكى ڕیفۆرمخواز بووه‌و به‌رده‌وام دژى سته‌م‌و ڕه‌وشتى ناپه‌سه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیى كارى كردووه. زانا‌و ئه‌دیبێكى گه‌وره‌ش بووه‌و شیعرى به شێوه‌ى هه‌ورامى‌و فارسى‌و عه‌ره‌بى نووسیوه‌و ده‌یان نامه‌ى جوانى بۆ موریدو كه‌سایه‌تییه‌كانى سه‌رده‌مى خۆى نووسیوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م زانا‌و شێخه گه‌وره‌یه له خه‌مى ئه‌وه‌دا بووه كه گه‌له‌كه‌ى وه‌ك گه‌لانى دراوسێى فارس‌و عه‌ره‌ب‌و تورك به زمانى خۆى بنووسێت.
شێخ عوسمان دواى ئه‌وه‌ى كه له سه‌ر ده‌ستى مه‌ولانا خالد مۆڵه‌تى ته‌ریقه‌ت وه‌رده‌گرێت، ساڵى (1238 ك/ 1823 ز)، به فه‌رمانى مه‌ولانا له به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانى‌و له خانه‌قاى مه‌ولاناو شارۆچكه‌ى بیاره‌و ته‌وێڵه‌دا سه‌رقاڵى ئیرشاد بووه. ساڵى (1272ك/ 1856 ز) خانه‌قاى ته‌وێڵه‌ى بونیات ناوه‌و زۆرێك له زانایان‌و پیاوچاكان له‌سه‌ر ده‌ستى سوودمه‌ند بوون‌و درێژه‌یان به ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندیى داوه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات كه له‌ژێر كاریگه‌ریى مورشیدێكى ئاوادا، كه‌ڵه شاعیرانى وه‌ك مه‌وله‌وى‌و نالى‌و سالم‌و مه‌حوى ده‌ركه‌ون‌و به‌ردى بناغه‌ى ئه‌ده‌بى كلاسیكى كوردی‌یان دانا‌و لاپه‌ره‌یه‌كى پرشنگدارى مێژووى ڕه‌وتى ڕۆشنبیریى‌و زانستیی‌و ئه‌ده‌بیی بن.
نووسراوه‌كانى شیخ عوسمان سیراجه‌دین:
شێخ له زانسته ئیسلامییه‌كاندا چه‌ند ده‌ستنووسێكى حاشیه‌یى هه‌ن، له‌وانه:
1- علم الفرائچ، زانستى به‌شكردنى میرات.
2- شه‌رحى (رساله الشاه صدیق الهراتی فی شرح الكلام القدسی)، رساله‌كه له نووسراوه‌كانى شێخ عبد القادرى گه‌یلانییه.
3- رساله فی الوچع والاستعاره.
نامه‌كانى شێخ عوسمان سیراجه‌دین:
شێخ كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌بووه له ڕووى په‌روه‌رده‌و ته‌زكیه‌ى ده‌روون، چونكه زانایه‌كى شه‌رعزان‌و مورشیدێكى ڕۆحیى ده‌ڤه‌ره‌كه بووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه چه‌ندان نامه نووسراوى بۆ بێت و وه‌ڵام بداته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى گرفتن یان هه‌واڵپرسین‌و به‌سه‌ركردنه‌وه.
شێخ عوسمان سیراجه‌ددین له ته‌مه‌نى (88) ساڵیدا، ساڵى (1283ك/ 1876ز) له شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه شه‌وى سێ شه‌ممه، (13)ى شه‌وال، كۆچى دوایى كردووه، ئارامگاى له شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه‌یه‌و له یه‌كێك له هۆده‌كانى باشورى خانه‌قادایه.
ژێده‌ره‌كان:
1- علماۆنا فی خدمه العلم والدین، عبد الكریم محمد المدرّس، بغداد، (1983)م.
2- یادى مه‌ردان، مه‌لا عبد الكریم مدرس، المجمع العلمی العراقی، بغداد، (1983ز).
3- بنه‌ماڵه‌ى زانیاران، عبد الكریم موده‌ڕیس.