نه‌به‌ز هه‌ورامى
مه‌لاى گه‌وره، ناوى مه‌لا موحه‌ممه‌د، كوڕى حاجى مه‌لا عه‌بدوڵڵا، كوڕى مه‌لا ئه‌سعه‌د، كوڕى مه‌لا عه‌بدوڵڵا، كوڕى مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمانى (جه‌لى)یه. دایكیشى خاتوو عائشه كچى حاجى به‌كرئاغاى حه‌وێزییه. ساڵى (1876ز) له شارى كۆیه له‌دایكبووه، له پێنج ساڵیدا دایكى كۆچى دوایى كردووه، په‌روه‌رده‌كردنى – له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه – وه ئه‌ستۆى باوكى كه‌وتووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌یان (جهلیزادهى كۆیه)، له نزیكه‌ى سێ سه‌ده‌دا خزمه‌تگوزارى ئاین‌و گه‌ل بوون. حاجى قادرى كۆیى، له ستایشیاندا وتوویه‌تى:
به غه‌یرى جه‌ددى ئێوه، كێیه دانا؟ له كوردسـتان، بناغه‌ى عیــلمى دانا
مه‌لا محه‌ممه‌د له بیست ساڵییدا – به‌سه‌رپه‌رشتى باوكى – ئیجازه‌ى مهلایهتیى وه‌رگرتووه‌و ساڵى (1912ز) له‌سه‌ر داواى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، بووه به موفتیى كۆیه، هه‌وڵیشیان له‌گه‌ڵدا داوه نازناوى (شێخولئیسلام)ى پێببه‌خشن، به‌ڵام ڕازیى نه‌بووه، هه‌روه‌ها سوڵتان ڕه‌شادى عوسمانى (وسام الـمجیدى)ى – به پله‌ى سێیهمو به سوپاس‌و پێزانینه‌وه – پێبه‌خشیوه. به‌شێك له‌م بایهخپێدانهى ده‌وڵه‌تى عوسمانیى به مه‌به‌ستى ڕاكێشانى مه‌لاى گه‌وره بووه به‌لاى سیاسه‌تى خۆیدا، به‌ڵام ئه‌و خۆى به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
له (1915ز)دا به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ویلایه‌تى موصڵ دیاریكراوه‌و له (1919ز) جارێكى دى له شارى كۆیه كارى فه‌توادان‌و قهزاوهتى كردووه‌و له (1924ز) به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زراندنى عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌و له (1928ز) ده‌ستى له كارى فه‌رمیى كێشاوه‌ته‌وه‌و خۆى بۆ نووسین یه‌كلایى كردۆته‌وه. ساڵى (1943ز) وه‌فاتى كردووه‌و له ڕێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا له كۆیه به خاك سپێردراوه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ماته‌مینیی سه‌رانسه‌ریى باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى گرتۆته‌وه.
له ساڵانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا به حیكمهتو په‌رۆشیى خۆی، پاش ڕاوێژ كردن به كه‌سایه‌تییه‌كان خه‌ڵكى كۆیه‌ى له جهنگو خوێنڕێژران پاراستووه، به‌وه‌ى كه بۆى ڕوونكردوونه‌ته‌وه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى سوپاى به‌ریتانیا – كه له ساڵى (1918ز)دا گه‌یشتۆته ناو شاره‌كه- كارێكى بێسووده. له (1920ز) داواى دانانى ده‌سه‌ڵاتدارێكى كوردى له وڵاتى به‌ریتانیا كردووه بۆ ناوچه كوردییه‌كان. له (1921ز) یشدا كاتێك فه‌یصه‌ڵ كراوه به پادشا، داواى مافى كوردى لێكردووه له ده‌وڵه‌تى نوێى عێراقدا. كاتێكیش لیژنه‌یه‌ك له (عصبه الأمم) پرسیار له نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ن: “ئێوه توركتان ده‌وێ، یان عه‌ره‌ب؟” مه‌لاى گه‌وره داوایان لێده‌كات جارێ شێوازى پرسیارهكهیان بگۆڕن‌و بڵین: “ئێوه ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ تورك یان عه‌ره‌بدا وه‌ك برا بژین..؟ چونكه كوردیش وه‌ك ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌و مافى خۆى هه‌یه”.. پاش ئه‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى داوه‌ته‌وه، ئیدى سه‌رۆكى لیژنه‌كه ده‌ڵێ: “مه‌لاى گه‌وره شایسته‌ى ئه‌وه‌یه ببێت به ئه‌ندامى مه‌حكه‌مه‌ى عه‌دلى ده‌ولى”.
له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقدا، هه‌ڵوێسته‌كانى جێگه‌ى سه‌رنجى فهیسهڵو گه‌وره پیاوانى ده‌وڵه‌ت بووه.
ڕهوتو ڕێبازى ئاینداریى:
مه‌لاى گه‌وره له ڕهوتو ڕێبازى ئاینداریدا، بۆچوون‌و بزافه ڕیفۆرمییهكهى جه‌ماله‌دینى ئه‌فغانى‌و موحه‌ممه‌د عه‌بده‌و ڕه‌شید ڕه‌زاى به‌لاوه ڕاست‌و دروست بووه، كه بزافێكى نوێگهریىو چاكسازیى ئاینیى بووه، ئه‌گه‌رچى خۆى له ڕووى كهسایهتیىو پایه‌ى زانستییه‌وه، شتێكى وه‌هاى له ئه‌وان كه‌متر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت خۆى له‌و ئاسته‌دا بینیوه كه ئاوات به‌وه بخوازێت، قه‌ده‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كۆكردباوهو پێكه‌وه ڕێگه‌یان بۆ ناساندنه‌وه‌ى ئیسلام – وه‌ك خۆى – دابنابایه. له تهفسیرهكهشیدا په‌نجه‌ى بۆ لایه‌نى وه‌ها ڕاكێشاوه كه موحمه‌د عه‌بده خۆى لێى لاداوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى بۆ ئه‌وان ڕه‌خسابوو، بۆ مه‌لاى گه‌وره‌و گه‌لى كورد نه‌ڕه‌خسا، بۆیه بۆچوون‌و هه‌وڵه‌كانى -وه‌ك ئه‌وان – له كاتى خۆیدا ڕه‌نگیان نه‌گرت.
بزافه ڕیفۆرمیهكهى ئهفغانیىو هاوڕێكانى كه له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا سه‌رى هه‌ڵدا بوو، پێویستیه‌كى گه‌وره‌ى دونیاى ئیسلام‌و هه‌ڵقوڵاوى قۆناغه‌كه بووه، به‌ڵام مه‌لاى گه‌وره بۆچوونه‌كانى ئه‌وانى ته‌رجه‌مه‌ى بارودۆخى كوردستان كرد، ئه‌وه‌ى ئه‌وان بۆ عهرهبو نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌یان ده‌خواست – له ڕووى ڕ‌ۆشنبیرى ئاینیىو خزمه‌تى زانست‌و فه‌رهه‌نگى نهتهوایهتىو سه‌ربه‌خۆییه‌وه- ئه‌و بۆ كوردستانى ده‌ویست، واته نه‌هات ئه‌زموونه‌كه‌ى ئه‌وان كتومت بگوێزێته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆر مه‌به‌ستى بووه خه‌ڵك خاوه‌نى ئیمانێكى دوور له غوبارى شیرك‌و خورافه‌ت بێت، له‌و پێناوه‌شدا ڕووبه‌ڕووى ئه‌و به ناو شێخ‌و مه‌لایانه بۆته‌وه كه به ناوى تهصهووفهوه به‌سه‌ر ئاینه‌وه ژیاون‌و كردوویانه به هۆكارى دواكه‌وتن‌و دابڕان له خه‌مى گشتیى، ده‌نا مه‌لاى گه‌وره له هه‌مان كاتیش‌دا ستایشى كه‌سانى وه‌ك كاك ئه‌حمه‌دى شێخ‌و مه‌ولانا خالید‌و شێخانى دیكه‌ى ته‌ریقه‌تى كردووه، هه‌روه‌ها باوكیشى یه‌كێك بووه له شۆنكهوتووه گه‌وره‌و دیاره‌كانى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى.
بێگومان ئه‌م شێوازه ئایندارییهى، زۆر دژایه‌تیى كراوه‌و تۆمه‌تى بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه، به‌ڵام ئه‌و – وه‌ك موصلیحو ڕێبه‌رێكى گه‌وره – له‌سه‌ر ڕه‌وتى خۆى به‌رده‌وام بووه.
له‌باره‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاین‌و ته‌كاندنى غوبارى خورافه‌ت له‌سه‌ر بۆچوون و ته‌رزى ئاینداریى خه‌ڵكى ئه‌و ڕۆژگاره، ئه‌م به‌سه‌رهاته پێشچاو ده‌خه‌ین: “جارێكیان پله‌دارێكى سوپاى تورك هاتۆته شارى كۆیه، له‌گه‌ڵ مه‌لاى گه‌وره‌دا گفتوگۆیه‌كى درێژیان له‌باره‌ى ئایندارییه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ى پلهدارهكه له‌باره‌ى باوه‌ڕى ئاینیى به‌شێك له خه‌ڵكى توركیاوه ده‌یگێڕێته‌وه، مه‌لاى گه‌وره هه‌مووى به ئه‌فسانه ده‌زانێت، به تایبه‌ت له باره‌ى خورافاتى نێو ژیانى پێغه‌مبه‌رانه‌وه (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت)، دواجار پلهدارهكه خه‌ڵكى كۆیه‌ى به شایه‌ت گرتبوو، كه له ئه‌مڕۆوه‌و له سه‌رده‌ستى مه‌لاى گه‌وره، موسڵمان بۆته‌وه”.
ئاست و پایه‌ى زانستیى: سه‌ره‌تا به عیشق‌و لێبڕانه‌وه چۆته مه‌یدانى خوێندنه‌وه، هه‌ر له خۆیشیدا خاوه‌نى زیرهكیىو توانستى فێربوونى تایبه‌ت بووه. به خێراییش قۆناغه‌كانى خوێندنى بڕیوه، به جۆرێك كه له ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵیدا باوكى ئه‌ركى مامۆستایه‌تى فه‌قێیان و سه‌رپه‌رشتیاریى حوجرهكهى پێ سپاردووه. دواى كۆچى دوایى باوكیشى، نازناوى (رئیس العلما‌و)ى بۆ ماوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ویش ژماره‌یه‌ك له زانایانى ناودار خوێندنیان ته‌واو كردووه، وه‌ك مه‌لا مهعصوومى هه‌ورامى‌و شێخ موحه‌ممه‌دى خاڵ.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ شا فه‌یصه‌ڵ له باره‌ى ئاین‌و زانست‌و زمانه‌وه، شا زۆر به زانایى مه‌لاى گه‌وره سه‌رسام بووه، بۆیه داواى لێكردووه زانستى ئاینیىو زمان له خزمه‌تیدا بخوێنێت.
مه‌لاى گه‌وره وه‌ك له ئایندا شاره‌زایه‌كى قووڵى هه‌بووه، له زانسته‌كانی سه‌رده‌میش به ئاگا بووه، له ته‌فسیرو نووسین‌و شیعره‌كانیشیدا ئه‌مه ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، ساڵى (1926ز) شاندێك له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له سه‌ردانێكیدا بۆ كۆیه، مه‌لاى گه‌وره‌ش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌بێت به مایه‌ى سه‌رسوڕمانى شانده‌كه، بینینى كۆمه‌ڵێك كتێبى فیكریىو فهلسهفىو زانستییه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى، وه‌ك (جمهوریه أفلاگون، علم گبقات الأرچ، العقل الباگنى)و چه‌ند كیتبێكى دى.
ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز:
له‌سه‌ر داواى كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانى كۆیه، بیرۆكه‌ى ته‌فسیرى قورئانى له لا ڕسكاوه، ئه‌ویش چونكه ئومێدێكى به نه‌وه‌ى نوێ هه‌بووه، بۆیه ساڵى (1933ز) ده‌ستى كردووه به نووسینى ته‌فسیرى قورئان به كوردى و له (10) به‌رگدا ته‌واوى كردووه..
مه‌لاى گه‌وره‌و شیعر‌و خه‌مه‌كانى:
مه‌لاى گه‌وره شیعرى به كه‌ناڵێكى دیكه‌ى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه زانیوه، بێگومان شیعر له‌و ڕۆژگاره‌دا ده‌ركه‌وتووترین ژانرى نووسین بووه‌و ڕۆڵى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى بینیوه، ئه‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه شیعرى نووسیوه، نه‌ك وه‌ك شاعیر، پوخته‌ى بۆچوونه‌كانى له شیعره‌كانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد: خه‌مى ڕزگاركردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كى داگیركراوى چه‌وساوه، له هه‌مان كاتدا گیرخواردوو به‌ده‌ست نهزانیىو نهخوێندهواریىو ناته‌بایى خۆیه‌وه، خه‌مێكى هه‌میشه‌یى مه‌لاى گه‌وره بووه، بۆیه به‌رده‌وام بۆ وه‌لانانى دووبهرهكیىو ناكۆكیى، بۆ داواكردنى مافى ئازادیى‌و سه‌ربه‌خۆیى، ده‌نگێكى به‌رزو دلێر بووه‌و هه‌ڵوێستى نواندووه.
شیعرى مه‌لا محه‌ممه‌د:
مه‌لا محه‌ممه‌دى جه‌لیزاده ده‌ستى شیعرى هه‌بووه‌و دیوانێكى كۆكراوه‌ى شیعره‌كانى هه‌یه، ڕاسته له ڕووى ته‌كنیكى شیعرییه‌وه له ئاستى هونه‌ریی باڵادا نین، به‌ڵام له ڕووى ناوه‌رۆكه‌وه به‌ژنی شیعره‌كانى به‌رزه‌و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى بێ نموونه بوون.
له‌م چه‌ند به‌یته‌دا به‌شێك له خه‌مه‌كانى ده‌خاته ڕوو:
جه‌هاله‌ت بڕوا، نۆره‌ى عیرفانه
كۆنه با بڕوا، نۆره‌ى كوڕانه
هه‌سته پێش كه‌وه ئه‌ى لاوى كوردى ئاگات له خۆ بێ، كاروان ڕابردى
ئه‌بێ میلله‌ت هه‌موو یه‌ك بن له‌گه‌ڵ یه‌ك
له ئه‌ربابى قه‌ڵه‌م تا خاوه‌نى چه‌ك
ئه‌گه‌ر عیززت ده‌وێ هه‌ستى به هیممه‌ت به فیكر‌و صه‌برو كیاسهت
سوورهى موو زه‌ردى چاوشین
نه‌كه‌ى به ئومێدى بى
ئه‌ووه‌ڵ به قووهتى خۆت
دووه‌م به عه‌زمى ڕهببى
یان ده‌ڵێ:
تفهنگو تۆپ‌و ته‌یاره په‌یدا كه‌ن
به عه‌زمى دین‌و دونیا، ڕوو له خوا كه‌ن
هه‌تا ده‌مرم له بۆ كوردان ده‌ناڵم عیلاجیان چۆن بكه‌م هاوار به ماڵم
له شیعرێكیشدا ده‌ڵێت:
به ڕیشى پان‌و پرچى پڕ له ئه‌سپێ
بناغه‌ى ئیشى كوردان چۆن ده‌چه‌سپێ؟
یان ده‌ڵێ:
ئه‌وى زانایه ناو جه‌رگى په‌ڵاسه ئه‌وى نادانه نازانێ چ باسه
منیش هه‌روه‌كو گاندى ههناسهساردو ماندى
له قه‌ومى كورد‌و هیندى هه‌رچى خێربوو نه‌ماندى
مه‌لا محه‌ممه‌د شانازییه‌كى زۆریشى به (سه‌لاحه‌دینى ئه‌ییوبی)یه‌وه كردووه، كه له ڕۆژگارى ئه‌ودا كورد خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتێكى فره‌وان بووه:
پاشى سـوڵتان سه‌ڵاحى ئهیوبیى
زۆر نه‌چوو كه‌وتنه ده‌ورى مهنكوبى
بوونه یه‌خسیرو نۆكه‌رى ئهمو ئه‌و بارى خه‌ڵكى ده‌به‌ن به ڕۆژو به شه‌و
سامان‌و داهاتى میلله‌ت، به تایبه‌تى نه‌وت، خه‌مێكى دیكه‌ى بووه، ده‌ڵێت:
ئه‌وى كه خهلقى خوا بوو،
له مهعدهنو كان‌و نه‌وت
هه‌مووى له كیس ئێمه چوو،
به ده‌ستى كافران كه‌وت
بایه‌خدانى به ژن‌و خێزان:
مه‌لاى گه‌وره داواى مافى خوێندنى بۆ ژنان كردووه، له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌وو له پارچه زه‌وییه‌كى خۆیشیدا، یه‌كه‌مین قوتابخانه له كۆیه ساڵى (1913ز) كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م كه‌سیش بووه (نه‌جیبه)ى كچى ناردۆته قوتابخانه، كه له‌و ڕۆژگاره‌دا بۆ كوڕانیش به بێدینیىو مایه‌ى له ئاین ده‌رچوون زانراوه. له تهفسیرهكهشیدا تیشكى خستۆته‌سه‌ر چه‌وساوه‌یى ئافرهتو قسه‌ى له هۆكاره‌كان‌و له چاره‌سه‌ره كردووه. پێیشى وا بووه كه ته‌بایى خێزان‌و نه‌بوونى كێشه له نێویداو به تایبه‌ت نهچهوساندنهوهى ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه، زامنى په‌روه‌رده‌كردنى نه‌وه‌كانه به په‌روه‌رده‌یه‌كى دروست، بۆیه ده‌ڵێت:
ژنیش وه‌ك موزهككهره،
عه‌ینه‌ن ئه‌ویش به‌شه‌ره
چاو لادانى له‌سه‌ره،
هه‌ردووك له‌یه‌ك حوكمدان
ژن زینه‌تى دونیایه، ئه‌مانه‌تى خودایه
حهبییى موسته‌فایه، قه‌ڵاتن له‌بۆ مێردان
ژن ئه‌گه‌ر به حورمه‌ت بێ
بێ زیللهتو زه‌حمه‌ت بێ
به تهربیهو خزمه‌ت بێ
دڵشادو لێو به خه‌ندان
كوڕى ده‌بێ وه‌كو شێر
عاقڵ‌و دانا‌و دلێر
به دڵ غه‌نى، به چاو تێر
سه‌ردارو مه‌ردى مه‌یدان
ئه‌م بۆچوونه، بۆچوونێكى زانستییانه‌ى گونجاوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى په‌روه‌رده‌و ده‌رونناسیى، چونكه ئه‌گه‌ر ژن ڕێزى خۆى لێنه‌گیراو مافى پیشێل كرا، كێشه‌ى زۆر له خێزاندا بۆ نه‌وه‌كان دروست ده‌بێت، تا به لێكههڵوهشانى خێزان ده‌گات، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دیكه بۆ نه‌وه‌كان دروست ده‌كات، وا دیاره له ڕۆژگارى ئه‌ودا جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق) به بێ هۆكارى دروست دیارده‌یه‌كى بڵاوبووه، بۆیه ده‌ڵێت:
خوا ده‌فه‌رموێ له قورئان: “الگلاق مرتان،
فإمساك بمعروف، أو تسریح بإحسان”
له شه‌ریعه‌تى ڕه‌سول، به‌بێ عوزرهكى مه‌قبول
حه‌رامه قه‌تعى مهوصوڵ،
گوناهه ده‌ست لێكبهردان
به‌رهه‌مه چاپكراوهكانى:
1- ته‌فسیرى كوردى بۆ كه‌لامى خوداوه‌ندى، ده 10 به‌رگ.
2- دیارى مه‌لا موحه‌ممه‌دى كۆیى، شیعر، گیوى موكریانى، (1968ز).
3- المصقول فى علم الأصول، تحقیق: عبد الرزاق بیمار، (1981ز).
4- فڕى فڕى قه‌ل فڕى، (1967ز).
5 – ڕاڤه‌ى تهصریفى زهنجانیى به عه‌ره‌بى، بانه، جهوانبهختى.
به‌رهه‌مه چاپ نه‌كراوه‌كانى:
1- عه‌قیده‌ى ئیسلام به كوردى.
2- المجدّد، نوێكه‌ره‌وه.
3- القائد فی العقائد.
4- أبهى المئارب فی إپبات الواجب.
5- كشف الأستار فی مسئله الاختیار.
6- چیاعان عڤیمان.
7- الإله والگبیعه والعقل والنبوه.
8- المشاهد على گراز المواقف والمقاصد. 9- حقیقه الإسلام وحقیقه الإیمان.
10- المعجزات والكرامات.
11- الأشخاص السته.
12- خراب العالم.
13- غایتی وأملی فی علمی وعملی.
سه‌رچاوه‌كان:
1- ته‌فسیرى كوردى له كه‌لامى خوداوه‌ندى، به‌رگى 1، مه‌لاى گه‌وره، (2009ز).
2- دیارى مه‌لا محه‌مه‌دى كۆیى، شیعر، چاپى 4، چاپخانه‌ى هه‌ولێر، (1969ز).
3- المصقول فی علم الأصول، ملا محمد جلیزاده، تحقیق: عبد الرزاق بیمار.
4- علماۆئنا فى خدمه العلم والدین، عبد الكریم المدرس، (1983ز).
5- مه‌لاى گه‌وره، مومتاز حه‌یده‌رى، پێداچوونه‌وه‌ى كه‌ریم شاره‌زا، چاپخانه‌ى شاره‌وانیى، هه‌ولێر، (1975ز).
6- مه‌لاى گه‌وره، عه‌بدولخالق عه‌لادین، (2009ز).
7- مسعود محمد ودوره السیاسى فی العراق، (1919 – 1968ز)، راهى مزهر العامرى، رساله دوكتوراه، مراجعه و تقدیم: د.كمال مڤهر احمد، (02008ز).
8- مه‌لاى گه‌وره ڕووناكبیرێكى پێشكه‌وتوو خواز، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، بڵاوكراوه‌ى ڕۆڤار، ژ: 71، تشرینى دووه‌م، ده‌زگاى چاپ‌و په‌خشى سه‌رده‌م.