د. ئاراس محه‌ممه‌د صالح
ناوى ئیبراهیم، كوڕى حه‌سه‌ن، كوڕى شه‌هابه‌دین شاره‌زوریى گۆرانیى كوردییه. یه‌كێكه له‌و زانا كوردانه‌ى نازناوى (الكردی) له نووسینى كتێبه‌كانیدا بۆ خۆى داناوه‌و شانازیى به نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه كردووه. ساڵى (1025 ك/ 1616ز) له (شاران) كه خۆى ده‌ڵێت گوندێك بووه له شاره‌زور، له‌دایك بووه، له عه‌شیره‌تى گۆران بووه. باوكی مه‌لا بووه‌و سه‌ره‌تاى خوێندنى لاى باوكى بووه. پاشان بۆ خوێندن به‌پێى باوى ئه‌و ڕۆژگاره زۆر گوند‌و ناوچه‌و وڵاتان گه‌ڕاوه.
ئیبراهیمى گۆرانى له ته‌مه‌نى بیست‌و پێنج ساڵیدا ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه. ساڵى (1051ك، 1641ز) له شارى مه‌ریوان كتێبێكى داناوه له زانستى صهرفدا به ناوى (تكمیل التعریف لكتاب التصریف).
پاش باوكى، لاى مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى كوڕى مه‌لا ئه‌بوبه‌كرى موصه‌ننیف، ده‌رسی خوێندووه‌و سوودى زۆرى له‌و زانا گه‌وره‌یه وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها لاى مه‌لا محه‌ممه‌د شه‌ریف، كوڕى قازى، خوێندوویه‌تى. ئه‌م مه‌لا محه‌ممه‌د شه‌ریفه، زانایه‌كى گه‌وره بووه‌و دانراوى هه‌یه‌و ته‌فسیرى قورئانى پیرۆزى كردووه. دواى وه‌رگرتنى ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى، سه‌ردانى شارى به‌غدادى كردووه‌و بۆ دیدارى زانایانى ئه‌و شاره‌و سه‌فه‌رى حه‌ج، نزیكه‌ى دوو ساڵ له‌و شاره‌دا ماوه‌ته‌وه سه‌رقاڵى ده‌رسگوتنه‌وه بووه. سه‌ره‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زمانى عاممیى به‌غداى نه‌زانیوه، كێشه‌ى بۆ دروست بووه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا خۆى فێرى خه‌ڵكیی كردوه‌و به ئاسانیى ده‌رسى به‌و زمانه عاممییه وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ردانى وڵاتى شامى كردووه‌و له شارى دیمه‌شق ماوه‌یه‌ك خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ى كتێبى ته‌صه‌ووف بووه. دواى شام سه‌فه‌رى قاهیره‌ى كردووه‌و چاوى به زانایانى ئه‌زهه‌ر كه‌وتووه‌و بیروڕایان گۆڕیوه‌ته‌وه.
له ده‌وروبه‌رى ساڵى (1063ك/1749ز) سه‌فه‌رى مه‌دینه‌ى مونهووهرهى كردووه‌و له‌و شاره‌دا نیشته‌جێ بووه. دوای ئه‌وه نازناوى (مه‌ده‌نى) وه‌رگرتووه. له مه‌دینه چاوى به شێخ قهشاشی كه‌وتووه‌و ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندیى لێوه‌رگرتووه. ئه‌م ته‌ریقه‌ته كۆگیرى ده‌كات له نێوان زانست‌و ڕۆحداو هاوسه‌نگى ڕاده‌گرێت.
مه‌لا ئیبراهیمى گۆرانیى، دواى ساڵانێكى زۆر له ده‌رسوتنه‌وه، ژماره‌یه‌ك قوتابی پێگهنادووه، له‌وانه: شێخ محه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بد ڕه‌سولى به‌رزنجى له مه‌دینه‌ى منهووهرهو ده‌یانى تر. نزیكه‌ى (117) دانراویشى له دواى خۆى به‌جێهێشتووه، له گرنگترین ئه‌و دانراوانه:
1-إخبار الأخیار بأجوبه سۆالات الأقگار.
2- إڤهار القدر لأهل بدر.
3- الإعلام لما فی قوله تعالى: (وعلى الژین یگیقونه فدیه) من النسخ والأحكام.
4- اقتفاو اڵاپار بتوحید الأفعال مع الكسب بالاختیار.
5- الاهتمام بحكم إدراك المسبوق الركوع ولم یر الإمام.
6- التحریرات الباهره لمباحپ الدره الفاخره.
7- التعریف بتحقیق التألیف.
8- تفسیر ێیه إیمان فرعون.
9- القول الجلیّ فی تحقیق قول الإمام زید بن علیّ.
10- تكمیل التعریف لكتاب فی التصریف.
11- جواب سۆالات أهل (جهر)، بلده بساحل بحر الصین من بلاد جاوه.
12- جواب سۆالات أهل الیمن.
13- جواب سۆالات الشیخ إسحاق بن جمعان.
14- جواب سۆالات عن قول تقبل الله والمصافحه خلف الصلوات.
15- جواب العتید لمسأله أول واجب ومسأله التقلید.
16- الجواب الكافی عن مسأله إحاگه العلم المخلوق بغیر المتناهی.
17- الجواب المشكور عن السۆال المنڤور.
18- حاشیه شرح الأندلسیه للقیصری فی العروچ.
19- حاشیه على رساله الوچع للإیجی.
20- ژیل المقاله الواچحه وتكملته.
21- رساله فی ێداب البحپ والمناڤره مع شرحها.
22- رساله فی جواز رۆیه الله تعالى.
23- شرح العقیده الصحیحه.
24- چیا‌و المصباح فی شرح بهجه الأرواح.
25- العجاله فیما كتب محمد بن محمد القلعی سۆاله.
26- فیچ الواهب بجواب سۆال أبی المواهب.
27- المسلك القویم فی مگابقه تعلق الخبر لتعلق العلم القدیم.
28- مسالك الإرشاد إلى الأحادیپ الوارده فی الجهاد.
29- مجلی المعانی على عقیده الدوانی.
30- النبراس الكاشف للالتباس الواقع فی الأساس لعقائد گائفه سموا أنفسهم بالأكیاس.
31- نبراس الإیناس بأجوبه سۆالات أهل فاس.
ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه له ساڵى (1101 ك/ 1689ز) له شارى مه‌دینه‌ى مونه‌ووه‌ره، كۆچى دوایی كردووه‌و له گۆڕستانى (به‌قیع) به خاك سپێراوه.
سه‌رچاوه: ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته له كتێبى (إبراهیم الشهرزوری الكورانی، د.عماد عبد السلام رۆوف، (2010م) به كورتكراوه‌یی وه‌رگیراوه.