بڕوا کەمال
لە قورئاندا کۆمەڵیک وشە لە ڕووکەشدا یەک مانا دەدات
بەلام کاتێک سەیری دەکەین بەپیی سیاقی ئایەتەکە دەگۆڕیت، کە ئەمەش وردی و بەلاغەتی قورئان دەردەخات، یەکێک لەو وشانە کە لە قورئاندا زۆر دووبارە دەبیتەوە، وشەی (الجَدَثة) لەگەڵ(القبور) کە هەردووکی بۆ ئەو شوێنە بەکار دێت کە مردویەکی تێدا ئەنێژیت، بەلام لە سیاقی قورئانی جیاوازیان هەیە.
وشەی “الجَدَث” بە واتای گۆڕ دێت و شێوەی کۆی (أجداث)ە. وشەی (جَدَث)لە ڕووی دەنگەوە نزیکە لە وشەی “الجَدَثة” کە بە واتای دەنگی سمی ئەسپ و پێی ئاژەڵی تر دێت لەسەر زەوی، هەروەها بە واتای دەنگی جوینی گۆشتیش دێت. قورئان وێنەیەکی ورد پیشانمان ئەدات ئەو مەشهەدەی کە دینەدەر چۆن دەنگە دەنگ و ئەمەش لە دەنگی قاپ و سمی ئاژەڵ دەچێت لە کاتی ڕاکردندا، کاتێک وەک دەنگی ڕاکردنی ئەسپ یان دەنگی قاپی وشتر دەردەچن، لەناو گۆڕەکانیان.
خوای گەورە وشەی (الأجداث)ی بەکارنەهێناوە مەگەر لە کاتی باسکردنی دەرچوونی خێرای مردووان لە گۆڕەکانیان بۆنموونە:
(خُشَّعًا أَبْصَارُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌ مُّنتَشِرٌ) (سوورەتی القمر): واتە چاویان شۆڕە و بە ترسەوە لە گۆڕەکان (الأجداث) دەردەچن وەک کوللەی بڵاوبووەوە.
(يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ سِرَاعًا كَأَنَّهُمْ إِلَى نُصُبٍ يُوفِضُونَ) (سوورەتی المعارج): واتە ئەو ڕۆژەی بە پەلە لە گۆڕەکان (الأجداث) دەردەچن وەک ئەوەی بەرەو ئامانجێک ڕابکەن.
(وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَى رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ)
(سوورەتی یس): واتە فوو بە کەڕەنادا دەکرێت و دەستبەجێ ئەوان لە گۆڕەکانەوە (الأجداث) بە پەلە بەرەو پەروەردگاریان دەچن.
وشەی (ينسلون) واتە پەلە دەکەن، بۆیە وشەی (الأجداث) بۆ دەرچوونی خێرایان بەکارهاتووە، ئەمەش لە دەنگی سم و پێی ئاژەڵ لە کاتی ڕاکردندا دەچێت. لایەنێکی تریش هەیە، ئەویش ئەوەیە کە “الجَدَثة” بە واتای جوینی گۆشت دێت؛ ئەوان لە گۆڕ دێنە دەرەوە لە کاتێکدا زەوی بەڕاستی جەستەیانی خواردووە و هیچی لێ نەهێشتوونەتەوە.
بەڵام وشەی (القبور) (گۆڕەکان) هەرگیز لەم چوارچێوەیەدا بەکارنەهاتووە، بەڵکو لە هەموو قورئاندا بۆ دۆخی وەستان و بێدەنگی بەکارهاتووە:
(كَمَا يَئِسَ الْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَابِ الْقُبُورِ) (سوورەتی الممتحنة): واتە هەروەک چۆن بێباوەڕان لە مردووانی ناو گۆڕەکان (أصحاب القبور) نائومێد بوون.
(وَمَا أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِي الْقُبُورِ) (سوورەتی فاطر): واتە تۆ ناتوانیت ئەوانەی لەناو گۆڕەکاندان (من في القبور) گوێیان لێتبێت.
(وَإِذَا الْقُبُورُ بُعْثِرَتْ) (سوورەتی الانفطار): واتە کاتێک گۆڕەکان (القبور) ژێرەوژوور دەکرێن. لێرەدا وەک ئەوە وایە بڵێیت سندوقەکان یان شتەکان ژێرەوژوور کران، باسی دەرچوونیان لێوە ناکات.
(أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ) (سوورەتی العادیات): واتە ئایا نازانێت کاتێک ئەوەی لەناو گۆڕەکاندایە (ما في القبور) دەهێنرێتە دەرەوە و ژێرەوژوور دەکرێت؟
کەواتە، وشەی (القبور) بۆ دۆخی بێجووڵەیی و وەستان بەکارهاتووە، بەڵام وشەی “الأجداث” بۆ دۆخی دەرچوون و ڕاکردن و خێرایی بەکارهاتوە.