ن: د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
محه‌ممه‌د، كوڕى قازى عه‌لى، له بنه‌ماڵه‌ى قازییه ناوداره‌كانى شارى (سابڵاخ) مه‌هاباده. له مانگى مایسى ساڵى (1900ز)، 11/اردیبهشت/ 1279ه)، له شارى مه‌هاباد له‌دایك بووه. بنه‌ماڵه‌ى قازى تا (200) ساڵ پێش سه‌رده‌مى قازى محه‌ممه‌د، هه‌موویان پله‌ى قازییه‌تى ناوچه‌ى (موكریان)یان هه‌بووه. قازى عه‌لى باوكى پێشه‌وا، قازى یه‌كه‌مى شارى مه‌هاباد بووه. دایكى، ناوى گه‌وهه‌ر تاج خانم‌و له بنه‌ماڵه‌ى (فیچ الله) به‌گیى بووه.
محه‌ممه‌د كوڕێكى زرت‌و وریا بووه، به منداڵیى هه‌ڵكه‌وتوویى ده‌ركه‌وتووه، سه‌ره‌تاى خوێندنى لاى قازى عه‌لى باوكى‌و (أبو الحسن، سیف القچاه)ى مامى بووه‌و له دوازده ساڵیدا بووه‌ته فه‌قێ‌و له مزگه‌وته‌كانى (ڕۆسته‌م به‌گ)و (سوور)و (هه‌باس ئاغا)ى سابڵاخ خوێندوویه‌تى. دواتر له چه‌ند گوندێكى ناوچه‌كه، لاى مه‌لا ناوداره‌كان زانسته ئیسلامییه‌كانى خوێندووه.
له پاش وه‌فاتى باوكى، پۆستى قه‌زاوه‌تى وه‌رگرتووه‌و بۆته قازى مه‌هاباد‌و سه‌رۆكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندن له مه‌هاباد.
به حوكمى زیره‌كیى‌و خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌ى زۆر، جگه له كوردیى، زمانه‌كانى عه‌ره‌بى‌و فارسى‌و ئینگلیزى‌و فه‌ره‌نسى‌و ڕووسى، هه‌ندێك ده‌ڵێن زمانى جیهانى (ئه‌سپه‌رانتۆ)شى زانیوه، كه زمانێكه زاناى ڕووسى دكتۆر (لۆتفیك زامنهۆف) ساڵى (1887ز) دایهێناوه.
قازى محه‌ممه‌د زۆربه‌ى كات جلى مه‌لایه‌تى (جبه‌و عه‌مامه)ى له‌به‌ر ده‌كرد، كاتێكیش بوو به سه‌ركۆمار، هه‌رچه‌ند چاكه‌ت‌و پانتۆڵى له‌به‌ر كرد، به‌ڵام عه‌مامه‌ى مه‌لایه‌تییه‌كه‌ى لانه‌برد.
له ساڵى (1942ز) وڵاتى سۆڤیه‌ت بانگێشتى فه‌رمى نوێنه‌رانى (ژێ، كاف)ى كرد، شاندێكى (20) كه‌سى به سه‌رۆكایه‌تى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د سه‌ردانى شارى (باكۆ)ى پایته‌ختى ئازه‌ربایجانى سۆڤیه‌تیان كرد. له ساڵى (1945ز) جارێكى دى شاندێكى (30) كه‌سى به سه‌رۆكایه‌تى قازى محه‌ممه‌د، سه‌ردانى باكۆیان كرده‌وه.
له به‌هارى (1322 ه)، (1943ز)، بوو به ئه‌ندامى ڕێخراوى (ژ. ك). له (1324 ه/ 1945ز) یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرا‌و سه‌ركردایه‌تى دیارى كرا‌و قازى محه‌ممه‌د كرا به سه‌رۆكى حزب. له (2/ بهمن/ 1324ه، 22/1/1946ز) به ئاماده‌بوون‌و پشتگیرى بیست هه‌زار كه‌س (كۆمارى كوردستان) ڕاگه‌یه‌نرا‌و قازى محه‌ممه‌د به ڕه‌سمیى كرایه سه‌ركۆمار.
پێشه‌وا له ماوه‌ى سه‌رۆككۆماریدا -وه‌ك محه‌ممه‌د سه‌عیدى هومایون، سكرتێر‌و ڕازگرى پێشه‌وا دووپاتى ده‌كاته‌وه- هیچ چه‌شنه مووچه‌و پووڵ‌و پاره‌یه‌كى له حكومه‌تى كوردستان وه‌رنه‌گرت‌و له‌ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێكدا، ده‌یان ده‌سكه‌وت‌و چاكسازیی‌و داهێنانى گه‌وره‌ى بۆ كۆمار كرد.
له (1/10/1325ه)، (22/12/1946ز)، ده‌ستگیر كرا‌و بۆ ماوه‌ى (100) ڕۆژ له زینداندا مایه‌وه. له (10/ فه‌روردین/ 1326ه/ 31/3/1947ز)، قازى محه‌ممه‌دو دوو هاوه‌ڵى تر‌ى: (صه‌درى قازى براى)و (محه‌ممه‌د حسین سه‌یفى قازى)، پێكه‌وه له گۆڕه‌پانى (چوارچرا)ى شارى مه‌هاباد، له‌سێداره‌دران‌و هه‌مان ڕۆژ ئۆفیسى سیاسى حزبى دیموكراسى كوردستان، داخرا.
وه‌صیه‌تنانه‌ى قازى محه‌ممه‌د:
قازى محه‌ممه‌د وه‌صیه‌تنامه‌یه‌كى مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌جێ هێشتووه، كه به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س‌و لایه‌ن‌و ده‌زگا به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌به‌رده‌ستیان بێت، گومان له‌سه‌رى دروست ده‌كه‌ن‌و به وه‌صیه‌تنامه‌ى قازى نازانن‌و ته‌نها چه‌ند دێڕێكى ساده‌و ساكار به ناوى وه‌صیه‌تنامه‌ى قازی ده‌ناسێنن. ئه‌مه‌ش له شكۆ‌و گه‌وره‌یی‌و خه‌مخۆریی پێشه‌واى شه‌هید كه‌م ناكاته‌وه. له ڕاستیدا شێواز‌و ناوه‌رۆكى وه‌صیه‌تنامه‌كه زۆر له شێواز‌و تایبه‌تمه‌ندیی‌و خواست‌و داواكانى قازییه‌وه نزیكه، جگه له‌وه‌ى كه له لایه‌ن هه‌ندێك له نزیكان‌و شایه‌تحاڵانى سه‌رده‌مى قازى‌و دادگاوه پارێزراوه‌و ده‌ستكه‌وتووه، بۆیه لێره‌دا ده‌قه‌كه‌ى ده‌هێنین:
ده‌قی وه‌صیه‌تنامه‌ى پێشه‌وا قازى:
“بسم الله الرحمن الرحیم
میلله‌تى كورد، نه‌وه ئازیزه‌كانم، ئه‌ى برا‌و خوشكانێ كه مافتان پێشێلكراوه‌و سته‌متان لێ كراوه!
من خه‌ریكم ساته‌وه‌خته‌كانى ژیانم به‌ڕێ ده‌كه‌م، چه‌ن بیرخستنه‌وه‌و ئامۆژگارییه‌كم بۆ ئێوه هه‌یه:
بیكه‌ن به‌خاترى خوا، له‌مه زیاتر دوژمنایه‌تیی‌و دووبه‌ره‌كایه‌تیى له نێو یه‌كتردا مه‌كه‌ن، یه‌كگرن‌و پشتیوانیى له‌یه‌كتر بكه‌ن. بێهووده‌و به به‌لاش خۆتان به دوژمن مه‌فرۆشن، تا دوژمن كارى پێتان هه‌بێ ئێوه‌ى ده‌وێ‌و به‌هۆى ئێوه‌وه به ئامانجه‌كانى خۆى ده‌گا، دوژمن سه‌باره‌ت به ئێوه هیچ سۆز‌و نه‌رمییه‌كى نیه، هه‌ر هه‌لێكى بۆ هه‌ڵكه‌وێ خۆى لێتان نابوێرێ. دوژمانانى گه‌لى كورد زۆر سته‌مكار‌و بێ ڕه‌حمن، یه‌كێتی‌و پشتگیریى یه‌كتر ڕه‌مزى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر میلله‌تێكه، له غه‌یرى ئه‌مه‌دا میلله‌ت تیائه‌چێ‌و په‌رت ئه‌بێ‌و ده‌كه‌وێته ژێرده‌ست‌و ئه‌بێته دیلى دوژمن.
ئه‌ى گه‌لى كورد! ئێوه هیچتان له گه‌لانى تر كه‌متر نیه. غیره‌ت‌و لێهاتوویى ئێوه له‌و میلله‌تانه زیاتره، كه دیلى دوژمنان بوون‌و ئازادبوون‌و یه‌كێتی‌و یه‌كپارچه‌یى خۆیان پیشان دا.. ئێوه‌ش با له‌مه زیاتر ژێرده‌سته‌و كز‌و بێ ناز نه‌بن، خۆتان به دوژمن مه‌فرۆشن، له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئیره‌یى مه‌به‌ن، به‌مجۆره ده‌توانن بگه‌ن به ڕزگاریى.
براكانم! فریوى دوژمن مه‌خۆن. دوژمنى كورد له هه‌ر ڕه‌نگ‌و تیره‌و نه‌ژادێك بێ، بێویژدانه‌و ده‌رهه‌ق به‌ئێوه بێ ڕه‌حمه. به‌هۆى هه‌ندێك كورده‌وه هه‌ندێكى تر له‌به‌ین ئه‌به‌ن. دوژمنى ئێوه حه‌سوده، به فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه، ئێوه دژى یه‌كتر ده‌جوڵێنێ‌و به كوشتنتان ده‌دا…
من ئه‌وه‌تام له دواساته‌كانى ژیاندا، به خاترى خوا‌و له‌به‌ر خوا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، خوا خۆى ئاگاداره كه هه‌رچیم له‌ده‌ست هات له به‌خشینى گیان‌و ماڵ‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشان، درێغیم نه‌كرد. ئێسته‌ش له‌م بار‌ودۆخه‌دا دووباره ئامۆژگاریم بۆتان ئه‌وه‌یه كه فریوى دوژمن مه‌خۆن‌و به‌سوێند‌و قورئانخوێندن‌و قه‌ول‌و قه‌راریان پشت مه‌به‌ستن، چونكه دوژمنان خوا ناناسن، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ر‌و ڕۆژى دوایی‌و لێپرسینه‌وه‌و حساب‌و كتاب نیه، ئێوه هه‌رچه‌ند موسڵمانن، به‌ڵام چونكه كوردن هه‌ر مه‌حكومن‌و به‌لاى ئه‌وانه‌وه به دوژمن حساب ده‌كرێن، بۆیه ماڵ‌و گیانى ئێوه بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و به‌لایانه‌وه ده‌سكه‌وت‌و غه‌نیمه‌یه.
من بڕیار نه‌بوو بڕۆم‌و ئێوه به‌دوژمن بسپێرم، چه‌ند جار بیرم له ڕابردوو كردۆته‌وه، كه چۆن گه‌وره‌كانى ئێمه فریوى سوێند‌و قورئانى دوژمنیان خواردووه‌و گیراون‌و كوژراون، چونكه دوژمن نه‌یتوانیوه له گۆڕه‌پانى جوامێریی‌و شه‌ره‌فدا خۆڕاگر بن به‌رامبه‌ریان، ناچار په‌نایان بردۆته به‌ر درۆ وفێڵ‌و ئه‌وانیان فریو داوه‌و كوشتویانن.
من ئه‌مانه‌م هه‌موو له‌بیره‌و پشت به‌دوژمن نابه‌ستم، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى حكومه‌تى شا بۆ كوردستان، چه‌ندین جار په‌یام به من درا – له‌ڕێى چه‌ند كه‌سێكى كورد‌و غه‌یرى كوردیشه‌وه- كه نیازى شا‌و ده‌وڵه‌تى ئێران ئه‌وه‌یه كه قه‌تره‌یه‌ك خوێن له كوردستان نه‌ڕژێ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێسته به‌چاوى خۆتان ده‌ره‌نجامى قه‌ول‌و قه‌رارى ئه‌وان ده‌بینن، چونكه سه‌ركرده‌كانى كورد‌و سه‌رۆكهۆزه‌كان خیانه‌ت ناكه‌ن‌و خۆیان به‌حكومه‌تى شا نافرۆشن، ئه‌وه چاره‌نووسى ئێمه‌و كۆماره‌كه‌ى ئێمه‌یه.
ئامۆژگاریى من بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه مۆڵه‌تبده‌ن با منداڵه‌كانتان زانست فێر ببن، چونكه كورد هیچى له میلله‌ته‌كانى تر كه‌متر نیه، خوێندن‌و وه‌رگرتنى زانست هۆى پێشكه‌وتن‌و ده‌سكه‌وته (هه‌ر میلله‌تێك ڕوو له زانست بنێ) له كاروانى میلله‌تان‌و قافڵه‌ى شارستانێتى دوا ناكه‌وێ، ده‌ستخستنى زانست‌و زانیارى چه‌كى كوشنده‌ى دوژمنى كورده. دڵنیابن یه‌كێتی‌و ڕێككه‌وتن‌و ده‌ستخستنى زانیاریى، ئێوه به‌سه‌ر دوژمن‌دا زاڵده‌كات.
ئێوه نابێ به كوشتنى من‌و ئامۆزاكانم ترس ڕووتان تێبكات، هێشتا ده‌بێ كه‌سانێكى تریش گیانى خۆیان ببه‌خشن، تا به ئاواته‌كانیان بگه‌ن، دڵنیام دواى ئێمه كه‌سانێكى تریش هه‌ن، كه به فێڵ‌و درۆى دوژمنان له‌ناو ده‌برێن. دڵنیام دواى ئێمه كه‌سانێكى تر‌ى زۆر ئه‌كه‌ونه داوى فێڵ‌و درۆى ده‌وڵه‌ت‌و گرفتار ئه‌بن، به‌ڵام هیوادارم كوشتنى ئێمه ببێته هۆى په‌ند‌و عیبره‌تى خه‌مخۆرانى كورد.
ئامۆژگارییه‌كى تر‌ى من ئه‌وه‌یه كه داواى یارمه‌تى ته‌نها له خوا بكه‌ن، هه‌ر هه‌نگاوێكتان نا بۆ سه‌رفرازى میلله‌ت، ته‌نها له خوا هاوكارى داوا بكه‌ن، من دڵنیام خواى گه‌وره یارمه‌تیتان ئه‌دا‌و سه‌رتان ده‌خا.
ڕه‌نگه بێ به‌خه‌یاڵتاندا كه من (قازى محه‌ممه‌د) بۆچى سه‌رنه‌كه‌وتم؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌خواى گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه من سه‌ركه‌وتووم (!)، چ نیعمه‌ت‌و چ سه‌ركه‌وتنێك باڵاتر‌و زۆرتره له‌وه‌ى كه‌وا خه‌ریكم گیان‌و ماڵ‌و سامانى خۆم له‌ڕێى میلله‌ت‌و نیشتمانى خۆمدا ده‌به‌خشم. باوه‌ڕ بكه‌ن، من له‌ناخى دڵمه‌وه ئاره‌زووى ئاواڕۆژێكم ده‌كرد، به‌خۆمم ده‌گوت: ئه‌گه‌ر مردنم به‌جۆرێك بێت كه له خزمه‌تى خوا‌و میلله‌تى خۆمدا سه‌ربه‌رز بم، ئه‌و مه‌رگه بۆ من پیرۆزه‌و سه‌ركه‌وتنه.
ئازیزه‌كانم! كوردستان هى ته‌واوى كوردانه، وه‌ك خێزانێك وایه كه هه‌ر ئه‌ندامێكى به‌كارێكه‌وه سه‌رگه‌رمه، كه‌سێكى تر مافى به‌رچاوته‌نگیی‌و ئیره‌یى نیه. كوردستان ئه‌و خێزان‌و ماڵه‌یه، هه‌ركات زانییان كه‌سێك له تاكه‌كانى ئه‌م خێزانه ده‌توانێ كارێك ئه‌نجام بدات، نه‌كه‌ن ڕێگریى لێ بكه‌ن‌و له‌مپه‌رى بۆ دروستكه‌ن، كه‌سانێك كه به‌رپرسیارێتی‌و كارێكى گرنگى پێ سپێردرا -كه ته‌جروبه‌ى زیاترى هه‌بوو- ده‌بێ بێ به‌ده‌مه‌وه. ئه‌وان فرمانى ئێمه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد، جگه له‌وه دوژمنایه‌تى ئێمه‌یان به ڕه‌وا زانى، چونكه ئێمه خۆمان به خزمه‌تكارى خه‌ڵكى ده‌زانى، ئێسته ئه‌وان له ماڵى خۆیان‌و له ناو خێزان‌و خوێشانى خۆیاندان‌و كاتیان له خه‌وى شیریندا به‌سه‌رده‌به‌ن، ئێمه‌ى خزمه‌تكارى میلله‌تیش له ژێر قه‌ناره‌داین‌و دواساته‌كانى ژیانمان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
من به نووسینى ئه‌م وه‌صیه‌تنامه‌یه ته‌مه‌نم كۆتایى دێت، ئه‌گر منیش به‌رپرسیارێتیه‌كى گه‌وره‌م له‌سه‌رشان نه‌ئه‌بوو ئێسته وه‌ك ئێوه له ناوخێزانى خۆمدا‌و له خه‌وى شیریندا ده‌بووم.
ئه‌م ئامۆژگارییانه یه‌كه‌م بۆ خۆمه، پاشان بۆ ئێوه، ئه‌ركى منه كه پێتان بڵێم: ئه‌گر كه‌سانێكى تر به‌رپرسى ئێمه بوونایه‌و مه‌سئولیه‌تى ئێمه‌یان له‌سه‌رشان بوایه، ئێسته ئه‌وان له‌ژێر په‌تى ئیعدامدا ده‌بوون.
من بۆ ڕازیكردنى خواى گه‌وره‌و له‌به‌ر مه‌سئولیه‌ت‌و ئه‌ركى سه‌رشانم، وه‌ك كوردێكى خزمه‌تكارى میلله‌ت‌و كه‌سێ كه فرمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ى خراپه ده‌كات، چه‌ند ئامۆژگارییه‌كم بۆ ئێوه هه‌یه، هیوادارم بۆ داهاتوو هۆى ڕێنموویی‌و په‌ند‌و عیبره‌ت بێ بۆتان، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویى ئامۆژگارییه‌كانم له‌گوێ بگرن، پشت به‌خواى گه‌وره به‌سه‌ر دوژمن‌دا زاڵ ده‌بن:
یه‌كه‌م: هه‌وڵ بده‌ن‌و به‌توندیى پشت به خوا ببه‌ستن‌و بڕواتان ببێ به‌وه‌ى لاى خواوه هاتووه‌و هه‌وڵبده‌ن بۆ په‌رستنى خوا‌و جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانتان.
دووه‌م: یه‌كێتى خۆتان بپارێزن، كارى ناشایسته مه‌كه‌ن، ئیره‌یى به یه‌كترى مه‌به‌ن، به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌ركه قورسه‌كان.
سێیه‌م: زانستتان زیاتر بكه‌ن، تا فریوى دوژمنان نه‌خۆن.
چواره‌م: بۆ چه‌ند ڕۆژێكى ژیان له‌م دنیا بێنرخه، خۆتان به دوژمن نه‌فرۆشن، چونكه دوژمن دوژمنه‌و نابێ پشتى پێ ببه‌سترێ.
پێنجه‌م: ده‌رهه‌ق به‌یه‌كتر خیانه‌ت مه‌كه‌ن، نه خیانه‌تى سیاسى، نه دارایى، نه گیانیی‌و ناموسیى، چونكه خیانه‌تكار لاى خواى گه‌وره سو‌وك‌و گوناهباره، بشزانن خیانه‌تى هه‌ركه‌سێ، یه‌خه‌ى خۆى ده‌گرێته‌وه.
شه‌شه‌م: هه‌ركه‌س توانیى به‌بێ خیانه‌ت كاره‌كانى ئێوه ئه‌نجام بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره كه‌سانه هاوكاریى بكه‌ن، نه‌ك به ئیره‌یى به‌رامبه‌رى بوه‌ستنه‌وه، یا ببنه سیخوڕ‌ى بێگانه.
حه‌وته‌م: ئه‌و شوێنانه‌ى له وه‌صیه‌تنامه‌كه نووسیومه، بۆ دروستكردنى مزگه‌وت‌و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه، له‌سه‌رتانه جێبه‌جێى بكه‌ن‌و تا ئه‌و شوێنه‌ى كه گونجاوه سوودیان لێ وه‌ربگرن.
هه‌شته‌م: له كار‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشان كه‌مته‌رخه‌میى مه‌كه‌ن، تا وه‌ك میلله‌تانى تر له دواى كۆیله‌یی‌و دیلیه‌تى ڕزگارتان ببێ، سامان‌و زێڕ‌و زێوه‌رى دنیایى بێبایه‌خه، ئه‌گه‌ر وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ كه تیایدا ژیان به‌رنه سه‌ر‌و سه‌ربه‌خۆتان بێ، ئه‌وكاته ماڵ‌و سامان‌و ئابڕوو‌و نیشتمان‌و هه‌موو شتێكتان ده‌بێ.
نۆیه‌م: جگه له (مافى خوایى)، مافى هیچ كه‌سێكم له‌گه‌ردندا نیه، به‌ڵام هه‌ركه‌س وا دابنێ كه‌م یا زۆر مافێكى له‌گه‌ردنمدایه، با مافى خۆى له میراتگرانه‌كانم وه‌ربگرێ.
تا كاتێك یه‌كگرتوو نه‌بن، سه‌ركه‌وتوو نابن، نیسبه‌ت به‌یه‌كتر سته‌م‌و ده‌ستدرێژیى مه‌كه‌ن، چونكه خوا سته‌مكار له‌ناو ده‌با، ئه‌مه به‌ڵێنى خوایه، سته‌مكار ئه‌ڕوخێ‌و خوا تۆڵه‌ى سته‌ملێكراوى لێ ده‌سێنێ.
هیوادارم ئه‌م ئامۆژگارییانه به‌هه‌ند بگرن‌و خوا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رتان خات.. وه‌ك سه‌عدی وتویه‌تى:
مراد ما نصیحت بودو گفتیم حوالت با خدا كردیم‌و ر‌فتیم
مه‌به‌ستى ئێمه ئامۆژگاریى بوو، كردمان، حه‌واڵه‌ى خوامان كردن‌و ڕۆشتین.”
دوابه‌دواى ئه‌وه به دادوه‌رى گشتی وت: با بۆت بخوێنمه‌وه، وتى: پێویست نیه. پاشان مۆڵه‌تى خواست كه نوێژ بكات، مۆڵه‌تى درا‌و ڕووى كرده قیبله‌و هه‌ر دوو ده‌ستى به‌رزكرده‌وه‌و به ده‌نگى به‌رز وتى: “ئه‌ى خواوه‌ندى من! خۆت شایه‌تى، كه من بۆ خزمه‌تى میلله‌تى خۆم كه‌مته‌رخه‌میم نه‌كرد.
ئه‌ى خواوه‌ندى گه‌وره! خۆت شایه‌تى هه‌رچى له‌ده‌ستم هات‌و بۆم گونجا، له‌ڕێى تۆ‌و به خاترى ڕه‌زامه‌ندیى تۆ، ئه‌نجامم دا.
خوایه! له پاشه‌ڕۆژدا مافى سته‌ملێكراو له‌سته‌مكار بستێنه. بڕواشم وایه كه هه‌ر ده‌بێ.
ئه‌ى خواى به‌ئاگا‌و بینه‌ر! ته‌واوى میلله‌تانى ژێرده‌سته‌و له‌گه‌ڵیانا میلله‌تى كورد، له چنگى سته‌مكاران ڕزگار بكه..”
ئه‌م مه‌راسیمه (دۆعاو نزاكان) ماوه‌یه‌كى خیاند.. دواتر پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د داواى كرد كه له‌جێى له‌سێداره‌دان تیربارانى بكه‌ن، چونكه له سێداره‌دان له شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا نیه، به‌ڵام دادوه‌ر ئه‌م داوایه‌ى قبوڵ نه‌كرد، به پاساوى ئه‌وه‌ى بڕیارى دادگا له‌سێداره‌دان بووه.
به‌مجۆره كاتژمێر (4)ى نیوه‌شه‌وى (31/3/1947ز), دوور له چاوى میلله‌ته‌كه‌ى، په‌ت كرایه گه‌ردنى ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ى كه بۆ خزمه‌تى ئاین‌و نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ى، ساتێك نه‌سره‌وت‌و ئه‌وه‌نده‌ى پێیكرا‌و بۆى هه‌ڵسوڕا، درێغى نه‌كرد. شه‌هید قازى محه‌ممه‌د پاش دوو ده‌قیقه گیانى سپارد‌و گه‌یشته‌وه به كاروانى قوربانیده‌ران‌و گه‌واهى مه‌زڵومیه‌تى میلله‌ته‌كه‌ى، لاى باره‌گاى خواوه‌ندى گه‌وره، دووپات كرده‌وه.
سه‌رچاوه:
ته‌واوى ئه‌م بابه‌ته له كتێبى: كۆمارى كوردستان‌و پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د، ن: د.عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، به كورتكراوه‌یی وه‌رگیراوه.

کۆمێنتەکان لەکارخراون.