عبد الله ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌دئاوایی
سه‌رنج: ئه‌م وتاره له به‌رگی یه‌كه‌می ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه
ناوى نوره‌ددین، كوڕى شێخ مسته‌فاى موفتى، كوڕى شێخ مه‌حمودى موفتى، كوڕى شێخ عه‌بدوڵڵاى خه‌رپانى یه. به‌كارهێنانى نازناوى (موفتى) بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شێخ مه‌حمودى موفتى، كه زانا‌و مه‌لاو موده‌ڕیسێكى زۆر به‌رزى سه‌رده‌مى خۆى بووه، جگه له‌وه‌ى قازى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ورووبه‌رى بووه، فه‌رمانى موفتى بوونیشى له (ئاستانه) ئه‌سته‌مبوڵه‌وه، به ڕه‌سمیى بۆ ده‌رچووه‌و له‌وێ به دواوه ئه‌م خانه‌دانه گه‌وره‌یه به بنه‌ماڵه‌ى (موفتى) نازناویان بڵاوبۆته‌وه. ساڵى (1929ز) له شارى هه‌ڵه‌بجه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئاینى‌و زانستیدا له‌دایكبووه. سه‌ره‌تاى ژیانى به دوو ناسۆر ده‌ستى پێكردووه، یه‌كێكیان وه‌فاتى دایكى بووه، كه ته‌مه‌نى ته‌نها سێ ساڵ بووه، دووه‌میشیان له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا باوكیشى دنیاى كردووه. مامۆستا كه ئاوه‌زى كردووه‌ته‌وه، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه نراوه‌ته به‌ر خوێندن، سه‌ره‌تا له ماڵى خۆیانه‌وه له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێكردووه، دواتریش وه‌ك هه‌موو قوتابى‌و فه‌قێیه‌كى وڵاتى كورده‌واریى كه‌وتووه‌ته گه‌ڕان به شوێن ده‌ستخستنى زانست‌دا. سه‌ره‌تا ڕووى له گوندى (تریفه) كردووه‌و دواتر چووه‌ته گونده‌كانى (نێرگسه‌جاڕ)و (پریس)و (سه‌رچاوگ)و (چنار)و (كۆكۆیى)و (عه‌بابه‌یلێ)، له هه‌مان ناوچه‌و لاى مامۆستایانى ئه‌م ئاواییانه خوێندوویه‌تى، پاشان ڕووى كردووه‌ته شارى سلێمانى‌و دواى سوودمه‌ندبوون له خزمه‌ت چه‌ندین مامۆستاداو له چه‌ندین مزگه‌وتى ئه‌و شاره‌دا، دواجار ڕووى كردووه‌ته شارۆچكه‌ى (بیاره) له هه‌وران‌و پاشان هاتۆته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ كۆتایى به پڕۆسه‌ى خوێندن هێناوه‌و ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه.
مامۆستاكانى: مامۆستایان: شێخ جه‌میلى موفتى، برا گه‌وره‌ى، مه‌لا ئه‌حـمه‌دى پریس، مه‌لا صاڵحى گه‌وره، شێخ ڕه‌سوڵى ته‌كیه‌یى، شێخ محه‌ممه‌دى شێخ ڕه‌سوڵ، شێخ وه‌هابى نێرگسه‌جاڕ، مه‌لا عه‌زیزى پریس، عوسمان عبدالعزیزى پریس، مه‌لا شه‌فیقى كۆكۆیى، عه‌بدولڕه‌حمانى داربه‌ڕووله (كۆڵ)، مارفى خاوێیى، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس، شێخ محه‌ممه‌دى بالیسانى، شێخ نورى شێخ باباعه‌لـى، مه‌لا ڕه‌حیمى په‌رخى، مه‌لا محه‌ممه‌دى دار الإحسان. مامۆستا شێخ نوره‌ددین، دواى گه‌ڕانێكى چه‌ندین ساڵه به دواى ده‌ستخستنى زانستداو له خزمه‌ت چه‌ندین مامۆستادا، له ئاهه‌نگێكدا له ڕۆژى (15/8/1957ز) له لایه‌ن مه‌لا محه‌ممه‌دى دارولئیحسانه‌وه ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى پێده‌به‌خشرێت‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا شێخ عوسـمان سیـڕاجه‌دین مێزه‌رى مه‌لایه‌تى به‌ستووه به‌سه‌ریدا. دواى ماوه‌یه‌كیش چووه‌ته دیده‌نى عه‌للامه مامۆستا مه‌لا باقرى (بالك)، ئه‌ویش ئیجازه‌ى زانستیی بۆ ده‌نووسێت‌و ده‌بێته موجازى مامۆستاى بالكیش. مامۆستا شێخ نوره‌دین هه‌ر له‌و به‌رواره به‌دواوه مزگه‌وتى (دار السَّلام)ى له شارى هه‌ڵه‌بجه بنیات ناوه‌و هه‌ر خۆیشى پێشنوێژ‌و وتاربێژ‌و وانه‌بێژى بووه‌و به‌رده‌وام مزگه‌وته‌كه‌ى فه‌قێى لـێ نه‌بڕاوه. ساڵى (1974ز) كه هێمنایه‌تیى شارى هه‌ڵه‌بجه تێكچووه، چووه‌ته گوندى (خه‌رپانى) زێدى باپیرانى خۆى، له‌وێش حوجره‌ى پێكه‌وه ناوه‌و ساڵى (1985ز) یش، كه شه‌ڕى ئێران – عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه، چووه‌ته گوندى (كارگرده‌ڵ)ى شاره‌زور، له‌وێش حوجره‌یه‌كى كردۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌یشدا (17) فه‌قێى هه‌بووه، شایه‌نى باسه زۆرینه‌ى بودجه‌ى ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه له لایه‌ن جه‌نابى شێخ عوسـمانى نه‌قشبه‌ندییه‌وه دابین كراوه. دواى ڕاپه‌ڕین، ساڵى (1991ز) گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارى هه‌ڵه‌بجه‌و له مزگه‌وتى (دار السَّلام) دامه‌زراوه‌ته‌وه.
قوتابییه‌كانى: مامۆستا ده‌یان فه‌قێی هه‌بوون، له‌وانه مامۆستایان: نورى فارس حه‌مه‌خان، عه‌بدولله‌تیف بامۆكى، ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود، یاڵانپێیی، موحسین خالید موفتى، محه‌ممه‌د ئه‌مین، جه‌میل موفتى، محه‌مـمه‌د خالید موفتى، عومه‌ر نوره‌دین موفتى، عیرفان شێخ نوره‌ددین موفتى، مه‌زهه‌ر شێخ نوره‌ددین موفتى، د.عوسمان محه‌ممه‌د غه‌ریب خه‌رپانه‌یى، سیروان شێخ موحسین شێخ ئه‌نوه‌ر نێرگسه‌جاڕى، د.عارف سه‌ید غه‌فور عه‌بابه‌یلێ، مو‌سا حه‌بیب بیاره‌یى، پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه‌صدیق، عه‌لادین پیرخدرى، كه‌مال سه‌ید ئه‌بوبه‌كر، كۆسار سه‌ید ئه‌بوبه‌كر، تاڵب سه‌رگه‌تى، سامان نه‌جم مـحه‌مـمه‌د صاڵح هه‌ڵه‌بجه‌یى، عه‌بدولقادرى ئیمامى. كۆچى دوایى: مامۆستا، ڕۆژى (10ى شوباتى 2013ز) وه‌فاتى كرد‌و ڕۆژى دواتر له گۆڕستانى (گوڵان) له هه‌ڵه‌بجه به خاك سپێردرا.
ژێده‌ره‌كان:
- ژیان و كۆششه زانستییه‌كانى مامۆستا شێخ نوره‌ددینى موفتى، مَظهَر شێخ نورالدین.
- بنه‌ماڵه‌ى زانیاران، عه‌بدولكه‌ریـمى موده‌ڕیس، سنه، كتێبخانه‌ى كانى، (2009ز).
- زانیاریی تایبه‌تى نووسه‌ر.

