نووسینى: د. عمر عبد العزیز
زانستى ده‌ستنووسناسیی، یان (كۆدیكۆلۆژیا): زانستێكى هاوچه‌رخه، تایبه‌ته به توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ده‌ستنووسه دێرینه‌كان‌و ناساندن‌و جیاكردنه‌وه‌یان.
ئه‌م زانسته سه‌ره‌تا له شارى (پاریس)ى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نساوه سه‌رى هه‌ڵدا، له ساڵانى سییهكانو چله‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ده‌سته‌واژه‌ى (كۆدیكۆلۆژیا) له لایه‌ن زانایه‌كى فه‌ڕه‌نسییه‌وه به ناوى (ئه‌لفۆس ران) له ساڵى (1944ز)دا به‌كار برا، كاتێك كتێبێكى نووسی به ناوى (ده‌ستنووسه‌كان).
پێشتر له سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كاندا ده‌سته‌واژه‌ى (الورّاقه) بۆ ئه‌م زانسته به‌كار براوه، بۆ نموونه عه‌للامه ئیبن خه‌لدوون له كتێبه گرنگه‌كه‌یدا (المقدمه) به‌كارى هێناوه، بۆ پیشه‌وه‌رانى ئه‌و كاره‌ش ده‌سته‌واژه‌ى (الورّاق) به‌كار براوه.
له‌م ساڵه دواییانه‌دا زانستى كۆدیكۆلۆژیا ـ كه به‌نده پێم باشه ده‌سته‌واژه‌ى زانستى ده‌ستنووسناسیى بۆ به‌كارببرێ ـ گوێزرایه‌وه بۆ ناوه‌نده عهرهبییو ئیسلامییه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك كتێب له‌و بواره‌دا نووسران، وه‌ك: (علم المخگوگ العربی) نووسراوى ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمى، كه ساڵى (2014ز) له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی كوه‌یته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له (800) لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره گه‌وره‌دایه.
زانستی دهستنووسناسى زۆر فراوانه‌و چه‌ندین لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، له‌وانه:
1ـ سیپاره: ئه‌وه‌ى كه دهستنووسهكهى له‌سه‌ر نووسراوه، وه‌ك: پێست، گیاى ناسراو به (به‌ردى) ـ كه له میصرى فیرعه‌ونیدا زۆر باو بووهـ كاغه‌ز، دار، ته‌خته به‌رد، یان شتى تر، له‌گه‌لأ باسى سایزو قه‌باره‌كه‌ى.
2ـ ئامێرى نووسینه‌وه: قه‌ڵه‌م، یان قامیش، یان په‌ڕى په‌له‌وه‌ر.
3ـ مه‌ره‌كه‌ب: پێكهاتهكهىو ڕهنگهكهىو چۆنییه‌تى دروستكردنى.
4ـ جزوبه‌ند: باسى بهرگگرتنى ده‌ستنووسه، له‌گه‌لأ مادده‌و پێكهێنه‌ره‌كه‌ى.
5ـ باسى كات‌و مێژوو: كاتى نووسینه‌وه‌ى دهستنووسو كاتى ته‌واوبوونى.
6ـ باسى دانه‌رو نووسه‌رى ده‌ستنووس، ژیاننامهىو میتۆدى كاره‌كه‌ى.
7ـ باسی نووسه‌ره‌وه (ناسخ)و ژیاننامه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى.
8ـ ناوى وڵات‌و شوێنى پاراستنى دهستنووسو كۆدى پاراستنىو زنجیرهكهىو زانیاریی لهسهرىو موڵكدارێتىو.. هتد.
9ـ باسى ناوهڕۆك (مه‌تن)ى دهستنووسو سه‌ر به چ زانست‌و هونه‌رێكه؟.
10ـ باسى شێوه‌ى خه‌ت (ئایا له جۆرى نوسخه، یان نه‌سته‌علیقه، یان جۆرى تر)، هه‌روه‌ها دیزاینى لاپه‌ڕه‌و ڕه‌نگى خهتو.. هتد.
12ـ باسى ئه‌گه‌رى نیسبهتدانى ده‌ستنووسێك بۆ نووسه‌رێك به ناڕاست، زانستى (سویدیگرافیا).
پێناسى ده‌سنووس:
ده‌ستنووس به به‌رهه‌مێك ده‌وترێت كه به خه‌تى ده‌ست نووسرابێتهوهو ته‌مه‌نى پێش په‌یدابوونى چاپخانه بێت، ده‌سته‌واژه‌ى ده‌ستنووس ـ به عه‌ره‌بی (مخگوگ)، به ئینگلیزى (codex-كۆدێكس)، به‌رامبه‌ر (چاپكراو) دانراوه، كاتێك كه له سه‌ده‌ى چوارده‌ى زاینی‌دا، بۆ یه‌كه‌مجار چاپخانه داهاتو به ئامێرـ له جێی ده‌ست ـ كتێب چاپ كرا.
بایه‌خى ده‌ستنووس:
لاى زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى جیهان ـ به تایبه‌تى له ناوه‌نده زانستیىو ڕووناكبیرییهكاندا ـ ده‌ستنووس بایه‌خێكى گرنگى هه‌یه، چ له ڕٍووى زانستییه‌وه ـ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌عریفى ـ چ له ڕووى هونه‌رییه‌وه، چ له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیى‌و ئاینییه‌وه.
ده‌ستنووس ئاوێنه‌یه‌كى گرنگه بۆ وێناكردنى مێژوو و كلتورى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه ده‌توانرێ له ڕێى چهندێتیىو چۆنیه‌تیى ده‌ستنووسى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه، ڕاده‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندیى كلتورى هه‌ر نه‌ته‌وه‌و شارستانییه‌تێك دیارى بكرێت.
سووده به‌رده‌سته‌كانى ده‌ستنووسیش ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ‌و بنه‌ڕه‌تییه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى مێژوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى نه‌ته‌وه‌و شارستانییه‌ته‌كان، یان بۆ شرۆڤهكردنو لێكۆڵینه‌وه‌ى بابه‌ته مه‌عریفییه‌كان.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستنووسه‌كان بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كى باش بۆ ئاماده‌كردنى تێز‌و نامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا، له ڕێى لێكۆڵینه‌وه‌و ڕاستكردنه‌وه‌یان، به پێى هه‌ندێك ڕێسا‌و ڕێكار كه له زانكۆ‌و په‌یمانگاو ئه‌كادیمییه هاوچه‌رخه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
ژماره‌ى ده‌ستنووسى عهرهبیو ئیسلامى:
له جیهاندا به ملیۆنها ده‌ستنووس به زمانه‌كانى جیهان ههنو پارێزراون، زمانه عهرهبیو ئیسلامییه‌كانیش به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان ده‌ژمێردرێن له ڕووى زۆریىو چۆنیهتیىو به‌هاى زانستیى دهستنووسهكانییانهوه.
پایته‌خته‌كانى جیهان ـ به ڕێژه‌ى جیاجیا ـ هه‌زاران ده‌ستنووسیان تێدایه، كه زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆرههڵاتو له هه‌ڵمه‌ته داگیركارییه‌كاندا به‌تاڵان براون. به پێى ڕاپۆرتى به‌ڕێوبه‌رى (په‌یمانگاى ده‌ستنووسى عهرهبییو ئیسلامییه‌كان) له دامه‌زراوه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی له (21) وڵاتى بیانی‌دا (350) ده‌ستنووسخانه هه‌ن كه به ده‌یان هه‌زار ده‌ستنووسیان تێدایه، كه هه‌موویان له به‌رهه‌مى زانا موسڵمانه‌كانن، له نه‌ته‌وه‌كانى عهرهبو فارس‌و تورك‌و كورد‌و ئه‌فغانى‌و ئۆیگۆرىو.. هتد.
بۆ نموونه له شارێكى وه‌كو له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیادا (14 هه‌زار) ده‌ستنووسى ئیسلامیى هه‌ن، یان له شارى بترسبۆرگ (لینین گراد)ى ڕوسیا‌و هه‌ندێك شارى تر، زیاتر له (40 هه‌زار) ده‌ستنووس هه‌ن، هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیا (40 هه‌زار) دانه‌و له ئیسپانیا (5 هه‌زار)و له فه‌ڕه‌نسا (8500) ده‌ستنووس پارێزراون.
ئه‌مه جگه له پایته‌خته ئیسلامییه‌كان‌و شاره گه‌وره‌كان، بۆ نموونه ته‌نها له وڵاتى توركیا (250 هه‌زار) ده‌ستنووس پارێزراون، یان له ئێران زیاتر له (200 هه‌زار) ده‌ستنووس پارێزراون.
پێڕستى ده‌ستنووسه‌كان:
له زۆربه‌ى وڵاتاندا، به زۆربه‌ى زمانه‌كان، جۆره‌ها پێڕستنامهو ئینسكلۆپیدیاى تایبه‌ت دانراون، بۆ ناساندنى دهستنووسو دهستنووسخانهكان. هه‌روه‌ها به سه‌دان پێگه‌و سایتى ئه‌لیكترۆنیش له خزمه‌تى ئه‌و كاره‌دان. هه‌یانه ته‌نها كۆدو ناسنامه‌ى ده‌ستنووسه‌كانى له‌خۆگرتووه، هه‌یانه نموونه‌یه‌كى زۆرى وێنه‌و كۆپی دهستنووسهكانیشیان داناوه. سه‌باره‌ت به شێوازى ڕیزبه‌ندیی پێڕستهكانیش، چه‌ند ڕێڕه‌وێك هه‌ن، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر بنه‌ماى (ڕیزیهندیی ئه‌لفبایی) دانراون، هه‌یانه له‌سه‌ر (بنه‌ماى بابه‌تیی) ناوى دهستنووسهكانیان ڕیزبه‌ندیی كردووه، هه‌موو ئه‌و كارانه بایه‌خى زانستی‌یان زۆره‌و جێی نرخاندنن، چونكه كارئاسانییه‌كى زۆریان كردووه بۆ قوتابییانى خوێندى باڵا، یان توێژهرانو ده‌ستگه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌ى ده‌ستنووسه‌كان، بۆ كارى توێژینه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ى زانستیی.
كورد‌و ده‌ستنووس:
له مێژووى نووسینه‌وه‌و تۆماركردنى زانسته‌كاندا، زانایانى كورد له‌چاو زانایانى گه‌لانى تر‌ى ناوچه‌كه، پێشهنگو سه‌رقافڵه‌بوون. له ناو نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كاندا پشكى شێریان هه‌بووه له به‌شداریى نووسینه‌وه‌ى كتێبدا، ڕاسته له‌به‌ر ژێرده‌سته‌یی، زۆربه‌ى به‌رهه‌مه ده‌ستنووسه‌كانى زانایانى كورد به زمانه‌كانى عهرهبیو فارسی‌و توركین، به‌ڵام له ڕوویه‌كى تره‌وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دهوڵهمهندیىو تواناى زانستیىو هونهرییو ئاستى ڕووناكبیریی زاناكان، بۆیه له پاش زانا عه‌ره‌به‌كان، زانایانى كورد به ده‌وڵه‌مه‌ندترین زانا ده‌ژمێردرێن له ڕووى خه‌زێنه‌ى ده‌ستنووسه‌وه، چونكه ده‌ستنووسه‌كانى زانایانى كورد به هه‌زاران دێنه ژمارو ناوهندو دهستنووسخانهكانى جیهانیان ڕازاندووه‌ته‌وه. كتێبخانه‌كانى ئهستهمبوڵو تاران‌و به‌غداو قاهیره‌و دیمهشقو مه‌دینه‌و ته‌نانه‌ت پایتهختو شارانى گه‌وره‌ی ئه‌وروپاو ئاسیاش، شایه‌تن كه ڕه‌فه‌و گه‌نجینه‌كانیان به هه‌زاران ده‌ستنووسی به‌رهه‌مى زانایانى كورد ڕازاونه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه له‌م زه‌مینه‌یه‌دا جگه له چه‌ند هه‌وڵێكى سه‌ره‌تایی، كارێكى سه‌رتاسه‌ریی نه‌كراوه بۆ تۆماركردنى ناو‌و كۆدو ئادره‌سی ئه‌و دهستنووسانهو پاراستنیان له پێڕستێكى گشتگیردا، چ جاى هه‌وڵى كۆكردنهوهیانو پاراستنیان له ده‌زگایه‌كدا، وه‌ك: (ناوه‌ندى پاراستنى ده‌ستنووسه‌كانی زانایان)، كه ئه‌وه‌ش خۆزگه‌و ئاواتێكى تره‌و هه‌نگاوى جیددى ده‌وێت.
ده‌ستنووسخانه له كوردستان:
به داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ده‌ستنووسه‌كانى زانایانى كورد پژاون به ناوهندو دامه‌زراوه‌و دهستنووسخانهكانى جیهاندا، له تاران‌و ئهستهمبولأو دیمهشقو قاهیره‌و مه‌ككه‌و مه‌دینه‌وه بگره، تا لهندهنو پاریس‌و لینینگرادو مۆسكۆ‌و بۆن‌و.. هتد، تا ده‌گاته ئهمریكاو ئوستورالیاو كه‌نه‌داو وڵاتانى تر.
جێی ڕهخنهیهكى گه‌وره‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه ـ سه‌ره‌ڕاى ڕه‌خسانى هه‌لومه‌رجى زۆر له‌بار ـ به درێژایی (33) ساڵ ـ تا كاتى نووسینى ئه‌م وتاره ـ نه‌یانتوانیوه دهستنووسخانهیهك له شارێكى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌نه‌وه‌و پێداویستییه زانستییه‌كانى بۆ دابین بكه‌ن، به مه‌رجێك هه‌زاران ده‌ستنووس له كتێبخانه‌كانى زانكۆكانى سلێمانى‌و هه‌ولێرو دهۆكو كه‌ركوك‌و موسڵ‌و به‌غداو به‌صره‌و كتێبخانه‌كانى ئه‌وقافى ئه‌و شارانه‌و مۆزهخانهكانو هه‌ندێك ناوه‌ندى تر‌ى وه‌ك (بنكه‌ى ژین) له سلێمانى‌و (ئه‌كادیمیاى كوردیی) له هه‌ولێر هه‌ن، كه هه‌موویان مه‌ترسی فه‌وتانیان له‌پێشه.
ئه‌مه جگه له هه‌زاران ده‌ستنووسی په‌یوه‌ندیدار به زانایانى كورده‌وه كه له به‌غداو شاره‌كانى تر‌ى عێراق ده‌توانرا بهێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له پایته‌ختى وڵاتانى دراوسێ‌و وڵاتانى بیانیش ده‌توانرا به لاى كه‌م كۆپییهكانیان بهێنرێنهوهو له دهستنووسخانهیهكى مه‌ركه‌زیدا بپارێزرێن. هه‌روه‌ها به پێی پشكنین‌و به‌دواداچوونى ئێمه‌و كه‌سانێكى تر، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌زاران نوسخه له ده‌ستنووسی ناوازه له هه‌ندێك ماڵى بنه‌ماڵه زانستییه‌كانى هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستاندا هه‌ڵگیراون، كه هه‌موویان ئه‌گه‌رى فهوتانو له‌ناوچوونیان، یان بهتاڵانبردنیان هه‌یه، چونكه به شێوه‌یه‌كى زانستیی نه‌پارێزراون.
چۆنیه‌تى گه‌ڕانی ئه‌لیكترۆنیی بۆ ده‌ستنووس:
بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕاده‌ى زۆریی ده‌ستنووسه‌كان، چه‌ندین شێوازى جۆراوجۆر هه‌ن بۆ پشكنین له تۆڕه‌كانى ئه‌نته‌رنێت، له گوگڵ، یان فه‌یسبووك، یان تویته‌ر (x)، یان یوتیوب، یان تێلگرامدا، له‌وانه:
1ـ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و پێگه ئهلهكترۆنییو چه‌ناڵانه‌ى تایبه‌تن به دهستنووسهكانهوه، كه به لێدانى چه‌ند ڕسته‌یه‌ك دێن، وه‌ك: (مخگوگات إسلامیه)، (المخگوگات الإسلامیه)، (المخگوگات العربیه)، (مخگوگات علما‌و الكرد)، (مخگوگات لعلماو أكراد)، (كتب علمیه مخگوگه)، یان (كتب مخگوگه)و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه.
2ـ ئه‌كرێت ئه‌و جۆره ڕستانه بكرێنه ئینگلیزى، یان توركى، یان فارسی، یان فه‌ڕه‌نسی، یان ئه‌ڵمانى، بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه غه‌یره عه‌ره‌بییه‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌و هاوشێوه‌كانیان.
3ـ پاش دۆزینه‌وه‌ى پێگه ئه‌له‌كترۆنییه تایبه‌ته‌كان به ده‌ستنووسه‌وه، ده‌كرێت به ناوى نووسه‌ر (مۆلف)ه‌وه پشكنین بكرێت، به‌م چه‌ند شێوازه‌ى خواره‌وه، كه نووسه‌رێكى وه‌ك: (سیف ا‌لدین أبو الحسن، على بن أبی على، اڵامدى) ده‌كه‌مه نموونه:
أ- یان به نازناوه‌كه‌ى، واته: سیف ا‌لدین اڵامدی.
ب- یان به كونیه‌كه‌ى، واته: أبو الحسن اڵامدی.
ج- یان به ناوه‌كه‌ى، واته: على بن على اڵامدی.
و- یان ته‌نها به شۆرهتهكهى، واته: اڵامدی.
به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا باشتر وایه شۆره‌تى (اڵامدى) له‌گه‌ڵدا بێت.
4- ده‌شكرێت به ناوى به‌رهه‌مه دهستنووسهكهیهوه بێت، بۆ نموونه كتێبێكى هه‌یه به ناوى: (الكتاب المبین فی معانى ألفاڤ الحكماو والمتكلمین).
باشتریشه ته‌واوى ناوى كتێبه‌كه بنووسرێت، جارى واش هه‌یه نیوه‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌كه بنووسرێت، (گوگلأ) ده‌یهێنێت. جارى واش هه‌یه ناو دوو به‌شه. هه‌ر به‌شێكیان لێ بده‌ى ده‌یدۆزیته‌وه.
5-جارى واش هه‌یه له ڕێى (گه‌ڕانى بابه‌تیى)یه‌وه ده‌گه‌یته ده‌ستنووس، بۆ نموونه ده‌نووسى: (مخگوگات حول التفسیر)، یان (مخگوگات حول الفقه)، یان (حول التاریخ)، هه‌روه‌ها.
6- له هه‌ندێك لینكو پێگه‌و په‌یجى ئه‌لیكترۆنیدا كۆد یان ژماره‌ى ڕیزبه‌ندیى بۆ ده‌ستنووسه‌كان نووسراوه، به‌لێدانى كۆده‌كه، یان ژماره‌كه، ده‌ستنووسه‌كه ده‌خرێته ڕوو.
7ـ ده‌بێت له كاتى نووسینى ناوى نووسه‌ر یان كتێبدا بۆ پشكنین، ڕه‌چاوى ته‌واوى ڕێنووسی ستانداردى عه‌ره‌بی بكرێت. بۆ نموونه: كه‌سێك ناوى (عه‌لی) بێت، نابێت بنووسرێت: (على)، چونكه ئه‌و پیتى (ی)یه له عه‌ره‌بیدا ئه‌لفى مهقصورهى پێ دهڵێنو پیتى (یێ) نیه، پیتى (یێ) بۆ ناوێكى وه‌ك (عه‌لى) ئه‌بێت له‌م جۆره بێ: (ی)، كه دوو خاڵى له‌ژێردایه. یان وشه‌یه‌كى وه‌ك (اسلام)، ده‌بێت هه‌مزه‌كه‌ى نیشانه‌ى ههمزى (و)ى له‌ژێردا بێت، واته به‌م جۆره بنووسرێت (إسلام)، وه‌گه‌ر نا پیتى (ا) به‌بێ هه‌مزه‌كه‌ى ژێرى، ده‌بێته ئهلف، نه‌ك هه‌مزه.
چه‌ند تێبینییه‌كى گرنگ:
1ـ نووسه‌رى زۆر هه‌ن كه ناویان، یان ناوى خۆیان‌و باوكیان، یان ته‌نانه‌ت ناوى سیانییان هاوشێوه‌یه، بۆیه ده‌بێ په‌نا ببرێته به‌ر ناو‌و ناوى باوك، یان ناوبانگ‌و شۆره‌ت، یان كونیه، یان ساڵى كۆچكردن، تا ناوه هاوشێوه‌كان له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه. بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ى سێرجو گه‌ڕاندا ـ له گۆگڵدا ـ وشه‌ى (ێمدی) به ته‌نها لێ بده‌ى، چه‌ندین (ێمدی) دێن، كه جیاوازن بۆ نموونه ئه‌م (ێمدی)یانه هه‌ن: عمر بن حسین اڵامدى، رجب بن أحمد اڵامدی، على بن محمد اڵامدی، عبد الرحمن بن عبد الكریم اڵامدی و پشكنه‌رى گۆگڵ هه‌موویان دێنێت.
2ـ زۆر ده‌ستنووس هه‌ن چاپكراون، بۆ دڵنیابوونه‌وه ده‌كرێت دووباره سوود له (گۆگلأ) وه‌ربگیرێت‌و ناوى كتێبه ده‌ستنووسه‌كه بنووسرێت‌و به سێرج بدۆزرێته‌وه. دیاره مه‌رج نیه ئه‌گه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه چاپ نه‌كرابێت، به‌ڵام ده‌كرێت له ڕێى (مخگوگات مگبوعه)وه گه‌ڕانى زیاتر بكرێت.
3ـ ئه‌بێت توێژه‌رى ده‌ستنووس وریا بێت‌و ئاگاى له هه‌ندێك ده‌ستنووسى ساخته‌و هه‌ڵبه‌ستراو بێت. ڕێى ده‌رچوون له‌و مه‌ترسییه دۆزینه‌وه‌ى نوسخه‌ى تر‌ى هه‌مان ده‌ستنووسه، له پێگه‌و شوێنى تر، به هه‌مان ناو‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه، بۆیه زۆربه‌ى زانكۆكانى جیهان بۆ توێژینه‌وه‌ى ده‌ستنووس له تێزى قۆناغه‌كانى ماسته‌رو دكتۆرادا بوونى چه‌ند نوسخهیهكیان له‌به‌ر ده‌ستى قوتابی ئه‌و قۆناغانه‌دا كردووه‌ته مه‌رج..
4ـ ڕێگه‌ى ده‌ستكه‌وتنى ده‌ستنووس جۆراوجۆره، له‌وانه:
أــ كڕینى له ڕێى ئینته‌رنێته‌وه، یان ڕاسته‌وخۆ له ڕێى كه‌سێكه‌وه كه سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى ده‌ستنووسه‌كه بكات.
ب- گۆڕینه‌وه‌ى ده‌ستنووس به ده‌ستنووس، كه هه‌ندێك پێگه‌و ناوه‌ند به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
ج- سه‌ردانى ناوه‌ندى هه‌ندێك دهستنووسخانهو بردنى داواكارییهكى تایبه‌ت له زانكۆیه‌ك یان ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ى متمانه پێكراوه‌وه.
د- هه‌ندێك لینكیش هه‌ن به ناونووسینێكى ئه‌لیكترۆنیى سكانى ده‌ستنووس بۆ داواكار ده‌نێرن.
ه- هه‌ندێك كۆمپانیاى بازرگان‌یش هه‌ن به بڕێك پاره ده‌ستنووسێكى دیاریكراو بۆ خوازیار ئاماده ده‌كه‌ن، وه‌ك: كۆمپانیاى (مركز النڤم للدراسات وخدمات البحپ العلمی)، یان (مركز النڤم العالمیه)، یان (مركز المخگوگات والتراپ والوپائق)، كه ده‌توانرێت په‌یوه‌ندیی ئه‌لیكترۆنییان له‌گه‌ڵ ببه‌سترێت.
5- زۆرجار نیسبه‌تى ده‌ستنووس به ساخته‌یی ده‌درێته پالأ هه‌ندێك زاناى نووسه‌رى ناسراو، ده‌بێت توێژه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه وریا بێت، له‌م بابه‌ته نموونه‌ى زۆر هه‌ن، بۆ نموونه چه‌ندین كتێب نیسبه‌ت دراونه‌ته لاى (ابن قتیبه)ى دینهوهرى، وه‌ك كتێبی (الإمامه والسیاسه) كه زۆر لێكۆڵه‌ر پێیان وایه په‌یوه‌ندی به ناوبراوه‌وه نیه. یان كتێبی (أخبار النسا‌و) كه نیسبه‌ت دراوه‌ته لاى (ابن القیم الجوزیه)، یان كتێبى (الكبائر)، كه نیسبه‌ت دراوه‌ته لاى (ژهبی)، له كاتێكدا نیوه‌ى ئه‌و كتێبه له‌سه‌ر ئه‌سڵه‌كه‌ى زیاد كراوه، هه‌روه‌ها یازده كتێب ناوى (غه‌زالى)یان له‌سه‌ر نووسراوه، له كاتێكدا هیچ كامیان نووسراوى ئه‌و نین. ئه‌م حاڵه‌ته له ده‌ستنووسه‌كانى كوردستانیشدا ڕوویان داوه، كه زۆرجار ـ به مه‌به‌ستى جیا جیا ـ پارچه شیعر‌و نووسین نیسبه‌ت دراونه‌ته لاى كه‌سانێكى تر غه‌یرى خاوه‌نه‌كانیان. ڕێگه‌ى ده‌ربازبوون له‌م گرفته ئه‌وه‌یه لێكۆڵه‌ر زیاتر بگه‌ڕێت‌و پشت به تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌به‌ستێت. ئه‌مه بابه‌تێكى گشتیى بوو له‌سه‌ر (زانستى دهستنووناسیی)، هیوادارم ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ئاشنابوونى خوێنه‌ران به‌و جیهانه