ئه‌مانوڵڵا غوڵامشاخانى كوڕى خه‌سروخانى ئه‌رده‌ڵان

د. صه‌باح حسه‌ینی / سەقز

   ئەمانوڵڵاخان، کوڕی خەسرەوخان، کوڕی ئەمانوڵڵاخانی گەورە، والی ئەردەڵان، نازناوى “ضیاء الملک” بووەو بە “غوڵامشاخان” ناسراوه. ساڵی (1239ك/1824ز) لەدایکبووە. دایکی ناوى حوسنا جیهان خانمه‌، کچی فەتح عەلی شای قاجار بووە.…

ئەحمەدی خانى

د. عمر عبد العزیز

   ئەحمەدی خانى، کوڕی شێخ ئیلیاس، کوڕى ڕۆستەم. دەورو بەرى ساڵى (1650ز) لە شارى هەکارى یان گوندى (خانێ)ى گوڵەمێرگ لە باكوری كوردستان لەدایکبووە، هەندێک وانە سەرەتایى و شەرعیيەکانى لە مزگەوت خوێندووەو دواتر بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندنن چووەتە شارەكانى تەورێزو ئورفەو تبلیس و ماوەیەکیش لە میصرو سوریە ماوەتەوە.…

ئه‌حمه‌د موختار بابان

به‌یان نورى ته‌وفیق  

   ئه‌حمه‌‌د موختار، كوڕی حەسەن بەگ، كوڕی فەتاح بەگی عبد القادر بەگی كوڕی خانە بەگە.

 سیاسه‌تمه‌دارێكى كوردى عێراق بووه‌و له‌ نه‌وه‌ى بابانه‌كانه‌. ساڵى (1901ز) له‌ شارى به‌غدا, يان حيلله له‌دایكبووه‌.…

به‌شداری كردن له‌ دیداری زانستیی زانای كورد (ئه‌حمه‌د فائیز به‌رزنجی)

وه‌فدێكی رێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان د.عمر عبدالعزیز سه‌رۆكی رێكخراوو د.یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراو به‌شداری كرد له‌ دیداری زانستیی زانای كورد (ئه‌حمه‌د فائیز به‌رزنجی) كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ زانكۆی سلێمانی رێكخرا بوو